چنار سه‌عد به‌شه‌هیدانی کیمیابارانی وت، که‌ سوودفه‌ بوونه‌‌ شه‌هید، ئه‌ی خۆی به‌ چی بوو به‌م ژنه‌؟

Friday, 15/10/2010, 12:00


مامۆ جوڵ ناهه‌قی چنار خانی مامۆستا سه‌عد ناگرم ، چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌بێوژدانانه‌وه‌ له‌ پڕ گه‌وره‌یان کرد، من ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ له‌ مه‌سعود بارزانی ده‌پرسم ، وه‌زیرێک بێت جیاوازی شار و شارۆچکه‌ نه‌زانێت ، قوربه‌سه‌ر ئه‌و زانکۆیه‌ و ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ چناری کۆنه‌ وه‌زیری شه‌هیدان ده‌رسیان پێده‌ڵێت !
چنار سه‌عد دیاره‌ ده‌یه‌وێت هه‌وڵی ناشیرینکردنی گه‌نجانی کورد بدات و به‌باڵای خۆی هه‌ڵبدات و پارێزه‌ری و داکۆکی له‌و سامانه‌ بکات که ‌له‌ میلله‌ت و له‌و گه‌نجانه‌ی کورد رۆژانه‌ ده‌دزن ،
‌‎خانم له‌ بابه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێت گه‌نجانی کورد هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان لاوازه‌ و له‌ هه‌ڵپه‌ی زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و خه‌ریکی خۆشگوزه‌رانینه ،
من له‌ چنار ده‌پرسم ئه‌ی تۆ چه‌ند هه‌ستی نه‌ته‌وه‌بوونت به‌رزه‌؟ یان وادیاره‌ خۆت و خوشک و برا و مامت ، له‌ هه‌ڵپه‌ی زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و خه‌ریکی خۆشگوزه‌رانی نینه‌ و شه‌و رۆژ له‌ خه‌می نیشتمانه‌که‌یان خه‌ویان لێ زڕاوه‌ !؟
چنار خان وا ده‌زانێت که‌س له‌ هاوسه‌نگه‌ره‌کانی باوکی نه‌ماوه ‌و هه‌موویان به‌ سوودفه‌ له‌ شوباتدا کوژراون!
خانمه‌ وه‌زیرۆکه‌ ته‌‌نیا یه‌ک شوێن بڵێ له‌ کاتی رۆژانی سه‌خته‌کاندا ، تۆ و خوشکت و برات و مامت و دایکت ،که‌ ئێش و ئازار و تۆپ وته‌یاره‌تان دیبێت ؟ من نه‌مزانیوه‌ ، که‌سێک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بێت و که‌چی ماڵ و مناڵه‌که‌شی له‌ ناوجه‌رگه‌ی ڕژێمی سه‌دامی دڕنده‌دا بژی و به‌ بێ ترس ساڵێ جارێکیش سه‌ردانی بکه‌ن و که‌چی منی پێشمه‌رگه‌ی بێ عه‌قڵ و به‌دبه‌ختیش هه‌موو که‌سوکارم زندانیی بوون !
ئه‌و پرسیاره‌ با جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵام داته‌وه‌ و بۆ خه‌ڵکی کوردستانی جێده‌هێڵم!
زۆر شه‌رمه‌ بۆ جه‌نابت باسی گه‌نجانی کورد بکه‌یت و به‌ که‌مته‌رخه‌میان بزانی له‌ ئاست نیشتمانه‌که‌یاندا ، باوکی ڕه‌حمه‌تیت ،هه‌زاران گه‌نجی کرده‌ سوته‌مه‌نی له‌ پێناو پێگه‌یاندنی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌سی ، تۆش ئێستا ئیدیعای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان بوونی خۆت ده‌که‌یت ، ده‌ته‌وێت گه‌نجانی کورد بکه‌یته‌ به‌ په‌یژه‌و به‌سه‌رسه‌ریاندا سه‌رکه‌ویت بۆ بنه‌بان و زه‌وی و زاری هه‌ولێر و پله‌ و پایه‌ی به‌رزیش به‌ پڕوانامه‌ی ته‌زویر قۆرخ بکه‌یت !
من گه‌ر له‌ جێگای سه‌رۆکی هه‌رێم بامه‌ ، له‌ مه‌جالی خۆت تاقیم ده‌کردیه‌وه‌ و ئینجا بۆی ده‌رده‌که‌وت که‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کردوه‌و کاتی خۆی تۆی کردوه‌ به‌ وه‌زیری شه‌هیدان و به‌شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک نه‌جه‌ف بڵێی شارۆچکه‌ی نه‌جه‌ف و به‌شه‌هیدانی کیمیاباران بڵێیت شه‌هیدانی سوودفه‌ !
من له‌ جه‌نابت ده‌پرسم کامانه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ به‌دوای ده‌وڵه‌مه‌ندبون و خۆشگوزه‌رانی و ماڵێ مفته‌ که‌وتوو؟ کامانه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌ی خاوه‌ن ماسته‌ری ته‌زویر و دکتۆرای ته‌زویر و سه‌ر و چاوی ته‌زویر و ته‌نانه‌ت پێکه‌نینی ته‌زویر و چوار ده‌فته‌ری له‌ جوانکاری ده‌م و چاوی بدات له‌ ئه‌وروپا ؟!
نان و پله‌و پاره‌ ئه‌وه‌ ناهێنێت مرۆڤ پێ له‌ ویژدانی خۆی بنێت و که‌رامه‌تی خۆی له‌که‌دار بکات ، چونکه‌ مێژوو ره‌حم به‌که‌س ناکات و هه‌موومان ده‌زانیین کێ نیشتمان په‌روه‌ره‌و کێ نانیشتمان په‌روه‌ره‌و به‌ دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌رانی ده‌که‌وێت له‌سه‌ر خوێنی گه‌نجانی کورد !

مامۆ جوڵا
مه‌خمور هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە