ڕاپۆرتی كەناڵی تەلەفزیۆنی (1)ی ئیسرائیل لەسەر گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە كوردستان
Friday, 05/02/2010, 12:00
دینۆ دانیاڵ
ئا: دینۆ دانیاڵ/ئیسرائیل
كاتێك من خەرێك بووم لەگەڵ رادیۆی (گە لی چەهەل) یان رادیۆی دەنگی سوپای ئیسرائیل قسەم دەكرد، لە گەڵ رۆژنامەنووسی بە ناوبانگ(رازی بەركایی)، بە یارمەتی رۆژنامەنووس(جێكی خوگی) كە ئەودینۆ دانیاڵی لەگەڵ پەیامنێری ئەو كاناڵە ئاشنا كرد، سەرەتا لەسەر ژیانی من پرسیاری كرد، كە من چۆن هاتووم بۆ ئیسرائیل وكاتی خۆی لە جەنگی عێراق وئێراندا بە شداریم كردووە،لە جەنگی كەنداوی دووەهەم لە (كویت) بە شداریم كردووە،ئەمە ماوەی زیاتر لە 5 خولەكی خایاند ،ئەوان پرسیاریان دەكرد ومنیش وەڵامم دەدایەوە،ئەوە بوو بەرنامەكە تەواو بوو.لە دوای بەرنامەی دەنگی ئیسرائیل، كە زەنگێكی تەلەفۆنم بۆهات، ژمارەكەی لە لای من نەناسراو بوو ،منیش وەڵامم دایەوە،گوتی من (ئیتای ڤێرد)م پە یامنێر لە كەناڵی تەلەفزیۆنی (1)ی ئیسرائیل،دەمهەوی چاوپێكەوتنت لەگەڵ بكەم لە سەر پەیوەندی ئیسرائیل وكورد، تۆ ئامادەی وەلامی پرسیارەكان بدەیتەوە،منیش گوتم فەرموون هەر پرسیاریەكتان هەیە، من بە سنگێكی فرەوانەوە وەری دەگرم و وەڵامتان دەدەمەوە.
سەرەتا بیژەرەكەی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بەو شێوەیەی دەست پی دەكات،لە كاتێكدا لە ناوچەكەمان چەند گرژیەك هەیە،سەیر دەكەین یەكێك لە گۆڤارەكان لە ناوچەكەمان سەرهەڵدەدات ،بە ناوی گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد)كە بایەخ دەدات،بە پەیوەندی نیوان ئیسرائیل و كورد و بە هەزاران كەس هەن ئەم گۆڤارە دەخوێنەوە. (ئیتای ڤێرد) توانی چاوی بە پەیامنیرەكەیان بكەوی لە (عەفولە) سەرەتا چێشتخانەیە ك نیشان دەدات لە ناو شارەكە، لەوی بە من دەلێت بۆ باسێك لە سەر ئەم چێشتخانەیە بۆ نانووسی، منیش لە وەلامدا گووتم،كە من تەنیا لەسەر رامیاری وپەیوەندی نیوان كورد و ئیسرائیل كار دەكەم.
ئیتای پەیامنێری كانالی 1 ئیسرائیل پرسیاری كرد كە تۆ لە سەرچی دەنووسی؟ منیش گوتم من زیاتر باسی ئەوە دەكەم ،كە پەیوەندی نیوان گەلی كوردو ئیسرائیل ،و یارمەتیەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ كورد كاتی خۆی كار دەكەم،ئیسرائیل چۆن لە دژی عەرەب وفارس وتورك كار دەكات.
ئەو دووبارە پرسیارە ئەو دەكات بۆچی باسی ئەوەناكەی كە لە ئیسرائیل لە یەكێك لە دادگاكاندا بە پیلاوەیان لە دادوەر گرتووە، یا (سارا نەتانیاهۆ) چی كردوە لەوەی كە كاتی خۆی لە ماڵیان ئیشی كردوە وە هەرەشەی لی كردووە، ئیستا مەسەلەكە لە دادگایە.منیش لە وەلامدا گوتم ئەوە ئیشی من نیە، من تە نیا ئەوشتە دەكەم كە رووی گەشی ئیسرائیل دەربخەم بۆ وولاتانی ناوچەكە،كە لێرەدا چە ند دیموكراتیەت هە یە.
بێژەرەكەی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێ و دەلیت: گۆڤاری (ئیسرائیل كورد) لە هەولێر لە پایتە ختی كوردستانی عێراق دەردەچێ، كە نیمچە سەربەخۆن و بەشیكن لە عیراق، گرنگی بە پەیوەندی نیوان گەلی كورد وئیسرائیل دەدات ،ئەمەش خالێكی گرنگە،كە میدیاكانی ئیسرائیل زۆر گرنگی پی بدەن،لە ژمارە 7گۆڤارەكەدا،راپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە بە ناوی ئایا ئیسرائیل لە كوردستانەدایە، منیش دەلیم بە گویرەی ئەم نووسینە، كە ئیسرائیل یارمەتی كورد دەكات ، نازانم بە چ رێگایەك و چۆن یارمەتی كورد دەكات،ئە مە ئیشی سیاسەكانە، كانالەكە هەروەها درێژە پێ دەدات و بێژەرەكە دەلێ، گۆڤارەكە لەسایتی ئەنتەرنیتی (ئیسرائیل كورد) هەیە بە 5 زمان وەشان دەكات.لەوكاتەدا،خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد) داود باغستانی بە تەلەفۆن لە كوردستانەوە بەشدار بوو و لەگەڵ (ئیتای ڤێرد) پەیامنێری كانالەكە قسەیان دەكرد،دیار بوو باش لە زمانی یەكترحالی نەدەبوون ،من خەرێكی وەرگیرانی قسەكانی هەر دووكیان بووم ،پرسیاری ئەوەی لە خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد) كرد كە، تا چەند خەلك سۆزیان هەیە بۆ ئەم گۆڤارە هەیە لە كوردستان و تا چەند لە كوردستاندا ناسراوە،لە وەڵامدا داود باغستانی لە كوردستانەوە بۆ تێڤی 1ی ئیسرائیل گوتی، بە هەزاران كەس چاوەرۆانی دەرچوونی ژمارەی نۆی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد دەكەن، زۆر بەناوبانگ بووە لە كوردستان وعێراقدا بە گشتی.
بیژەرەكە بەردەوام دەبێ لە قسەكردن ودەڵیت، میوانی بەشدار بوو لە كوردستان داود باغستانی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بوو، خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەكە جوولەكە نیە، بەڵام لە جوولەكەكان زیاتر دلسۆزە بۆ وڵاتی ئیسرائیل وپەیوەندیەكانی لە گەڵ كورد. لە سە ر قسەكانی (دینۆ) لە كوردستان لە بەختی هاوبەشی نێوان كورد و جوولەكەكان،كە تورك وفارس وعەرەب هەموو كات چاویان بریوەتە كوردستان و هێرشیان كردۆتە سەر كوردستان، گەلی كورد هەست بەوە دەكات كە ئیسرائیل لە قۆناغی مێژووییدا كە تەنیا چیاكانی كوردستان دۆست و هاوپشتی كوردەكان بووە، ئیسرائیل یارمەتی وپشتگیری كوردی كردوە. (دینۆ) درێژە بە قسەكانی دەدات ودەلێ : 6 مانگ لەمەوبەر لە كوردستان راپرسێیەك ئەنجامدار لە هەموو شارەكانی كوردستان و (%87) پییان وایە پە یوەندی ئاشكرا هەبی لە گەڵ ئیسرائیل.
لە كۆتاییدا بێژەرەكە باسی ئەوە دەكات كە، دینۆ پێش 16 ساڵ لە كوردستانی عێراقەوە هاتۆە بۆ ئیسرائیل و پیشتر لە شەڕی ئێران و عێراق بەشداری كردووە و لە شەڕی كوێت یشدا بەشداری كردوە،و ئە مڕۆ تاكە پەیامنێرە لە گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل كار دەكات.
www.israelkurd.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست