لە كەلاوەى بنەماڵەیەكى ئەنفالەوە بۆ بودجەى مۆنۆمێنى ئەنفال، ببینن حكومەتى خەمخۆر چى ئەكات!!
Saturday, 27/02/2010, 12:00
وهزارهتی ئهنفال وشههیدان
لە كاتێكدا بنەماڵەى سەربەرزى ئەنفال كراوەكان لەو پەڕى ناخۆشیدا ئەژینو بە سەردانكردنى كەلاوەكانیان لە ناوچەكانى سمودو كفرىو شۆڕش بۆت دەر ئەكەوێت كە بارودۆخیان زۆر خراپە، لە برى چاككردنى بارودۆخییان ببینن حكومەتى هەرێم پارەى ئەنفاڵ لە چیدا سەرف ئەكات:
دروستكردنى مۆنۆمێنتى ئەنفالى لە ناوچەى بارزان كە 6 ملیار دینار ى تێدەچێت
دروستكردنى 4 پەیكەرى یادەوەرى شەهیدان 1 ملیار دینارى تێدەچێت
مۆنۆمینتى ئەنفال لە هەولێر 620 ملیۆن دینارى تێدەچێت
مۆنۆمینتى ئەنفال لە چەمچەماڵ 7،300،000 حەوت ملیار و سێ ێەد ملیۆن دینارى تێدەچێت.
بە لێكدانەوەى ئەو هەموو پارەیە كە لە شتى لاوەكیدا سەرف ئەكرێت بە دڵنێییەوە چەندین خانوو دەتوانرێـت بۆ كەسوكارى سەربەزرى شەهیدانو ئەنفالكراوەكان دروست بكرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست