د. پشتیوان عه‌بدوڵڵا: ئیسلامیەكان تا ئێستاش هاوپەیمانی دەسەڵاتن

Saturday, 18/06/2011, 12:00


دكتۆر پشتیوان عبدالله نوسەر و ڕوناكبیر كە لە 25 ی شوبات لە شاری هەولێر دەستگیر دەكرێت لەم دیمانەیەدا تیشك دەخاتە سەر چۆنێتی دەستگیركردنی و بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی داهاتووى ..

پرسیار: سەرەتا چۆن دەستگیر كرایت و دواتر بەچی مەرجێك ئازاد كریت ؟
دكتور پشتیوان : لە ڕاستیدا بەرنامەی گەڕانەوەی كوردستانم نەبوو چونكە هەمووی حەوت مانگێك بوو لە دوای سەردانی شەش مانگەم بۆ كوردستان گەرابوومەوە ئوستورالیا ڕاستیەكەی كاتێك ڕودوای 17 شوباتی خوێناوی
ڕوویدا لەبەردەم لقی چواری پارتی من سەرقاڵی كۆنفرانسێكی پزیشكی بووم لە ووڵاتی مالیزیا وە بڕیار بوو 19 شوبات بگەرێمەوە ئوستورالیا چونكە لە نەخۆشخانە كارم دەكرد كاتێك بینیم دەسەلاتی بنەماڵە چۆن گەنجان و لاوانی ئێمەیان خەلتانی خۆن كرد بریارم دا بەرنامەی خۆم بگۆرم و هەموو ئیش و كارێك جێبێڵم بگەرێمەوە كوردستان بۆ ئەوەی بەشداری كیشە و محنەتی هاوڵاتیانی كوردستان بكەم خۆم بە شەرمەزار و قەرزاری میللەتەكەم دەزانی گەر نەگەرابامەوە بۆ كوردستان لەلایەكی تریشەوە من بە قسەو بە كردەوە دژایەتی ئەم دەسەلاتەم كردووە رۆژێك باوەرم پێیان نەبووە ئەم جارەشیان ویستم ئەوەی بە قسە دەموت بە كردەوە بیسەلمێنم زۆرن ئەوانەی كە بە قسە هیچیان لە خۆیان نەهێشتوەتەوە بەڵام كاتێك دێتە سەر كردار زمانیان تەتەڵە دەكات و قاچیان دەلەرزێت وە هەروەها ویستم راستەوخۆ بەشداربم لە وەرچەرخانە شۆرشگێرانەی شەقامی كوردی و گۆڕەپانی كوردستان ئەوەبوو 22 شوبات گەیشتمەوە هەولێر ئەو شارەی كە لە ڕێگای تاوانی گەورەی 31ی ئابەوە لە لایەن بنەماڵەی بەرزانیەوە داگیركراوە و خەڵكەكەشی بێدەنگ كراوە ئەوەبوو دەنگۆی خۆپیشاندان هەبوو كە لە هەولێر بكرێت لە 25ی شوبات منیش بڕیارمدا بە شێوازێكی مەدەنیانە بەشداری بكەم و شێوازی بەشداری من نوسینی سێ‌ دروشم بوو لەسەر تیشێرتێكی سپی (نا بۆگەندەڵی , بەڵێ‌ بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی , نابێت داخوازییەكانی جەماوەر بە گولە وەڵام بدرێتەوە) كە خودی ئەم دروشمانەش دروشمی خەڵكی خۆپیشاندەری سەرای ئازادی بون
من 25 شوبا ت كاتژمیر 1:20 گه یشتمە باخی ناو شا ر ، ئەم باخه نزیك به 200 گەنجی لیبوو ئەوەبوو دوای چەند دەقەیەكی كەم هەلیان كوتایه سەرم و ئازار و ئەشكەنجەیان دام و دواتریش منیان بر د بۆ ئاسایشی گشتی هەولیر . لەویش بۆ ماوەی 4 كاتژمیر ئا زار و ئەشكەنجەی بەده نی و ده رونیا ن دا م وه ویستیا ن ده ست دریژی جنسیم بكەنەسه ر . ئه وە بوو لەئاكامی ئەمە جا وی راستم ئا زاریكی زۆری بیگەیشتبوو، پەراسویەكم شكا و 4 ددانم جولان و ددانیكیشم شكا.
بەزۆر ویستیان ئیفادەیەكی پیشووتر ئامادەكراوم پئ ئیمزا بكەن كە گوایه من دەمانچەیەك و 2 روما نەم پێبووه. ئەوەبوو 27 ی شوبا ت لەكەل 6 كەسی تر كەلە هەمان رۆژدا گیرابوون ئیمەیا ن گواستەوە بۆ بەریوە بەرایەتی پۆلیسی هەولیر و رۆژی 28 ی شوبا ت كاتژمیر 7:30 ی ئیوا رە بەكەفا لەتی برایەكم ئا زاد كرام.
جیگای خۆیەتی لیرە دا ئەماژە بەوە بكەم كە من ئازاد كرام لە ژێر فشاری رەوە ندی كوردی له هەندەران وە حكومەتی ئوسترالیا و ئەندام پەرلەمانانی ئۆپۆزسیۆن. وە من لیرەدا زۆر سوپاسیا ن دەكه م

پرسیار: بۆچی پارتی و یەكێتی هەر ستەمێك بیانەوێت بەرامبەر ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیران ئەنجامی دەدەن و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانی و یوئێنیش هیچ هەوڵێكی پراكتیكییان نەداوە لەبەرامبەریان ؟
دكتۆر پشتیوان : راستیەكەی ئەم رێكخراوە جیهانیە مرۆڤ دۆستانە تەنها دەتوانن راستیەكان سەبارەت به پێشیلی مافی مرۆڤ لە هەموو شوێنیكی ئەم جیهانە ئاماژە پئ بكە ن و بیكەن بە راپۆرت. ئەمانە خاوەن قودره ت و میكانیزمیك نین بۆ سزادانی ئەم وولاتانەی كەسەركوتی هاوولاتیانی خۆیا ن دەكەن و ما فی مرۆڤ و ئازادی پیشیل دەكەن. راپۆرتی ئەم ریكخراوانە لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكا ن سەیر دەكریت. بەلام خودی نەتەوه یەكگرتوەكانیش بووەتە پاشكۆی سیاسەتەكانی ئەمریكا. ئیتر ئەوە بەیوەسته بە ئەمریكا و وولاتە زلهیزەكانی تر كە بەرخودی پراكتیكی بكەن بەرامبەر ئەو وولات و دەسەلاتانە ، دیارە ئەمانیش بەر لەهەموو شتیك رەچاووی بەرژەوەندی خۆیان دەكەن. بەرژەوه ندی و كارنامەی ئا بووری و سیا سی ئەم وولاتە زلهیزانە سەرووی هەموو شتیكەوەیه. من بەلامەوه سەیرە خەلكانیك هەن كەپییا ن وایە ئەمریكا هیزێكی رزگاری بەخشه و دەیەویت دیموكراسی لەجیها ن دا بچەسپنیت. ئەگە ر دیموكراسی لەوولاتانی جیهانی سێهەم بچەسپنیت بەرژەوەندیه ئابووری و سیا سی و ستراتیژیەكانی ئەمریكا دەكەویتە ژیر پرسیار و هەرەشەوه. ئەوا ن لەژیر ناوی چەسباندنی دیموكراسی دین به رخورد ده كه ن ، وولاتانی تر سزا دە دە ن، جەنگ دەنینەوه و شەر دەكه ن بەلا م ئەجندای ئەمان شتیكی ترە.
بۆچی وولا تەزلهیزەكا ن لە لیبیا تەداخول دەكەن بەلام لە یەمه ن تەداخول ناكه ن؟ بۆچی بیدەنگن بەرامبەر بە بەحرەین و سعو دیە؟ وەلای بۆ زۆربەما ن رۆشنه .لەبەر ئەوە هیج بەلامەوە سەیر نه بوو كاتێك ئەمریكیەكا ن لە گردی زه رگەتە لەگەل بزووتنەوەی گۆرا ن لە 19 ی مایس دا نیشتنیا ن هەبوو لەهەما ن كاتدا دەسەلاتی سەوز مەیدانی سەرای داگیركرد و نارەزایەتیەكانی بەئاگر و ئاسن كپ كرد و و لەشكركیشی كرد بۆ سەر خەلكی شۆرشگیری سلیمانی.
تەنانەت به پێی یەكەی رۆشنفكری ئیكۆنۆمیستەكا ن بۆ پیوانەی دیموكراسی ئەمریكا له بۆبەی وولاتە دیموكراتیكەكا ن نی یه بەلكو 17 ه هەمین وولاتە .

پرسیار: ئەم جۆرە لە مامەڵەكردنی یەكێتی و پارتی لەگەڵ گەلدا یەكسانە بە ڕووخان و نەمانیان ؟
دكتۆر پشتیوان : نەمان و روخانی دەسەلات زیاتر پەیوەندی بەرادەی ووشیا ری سیاسی خەلكەوە هەیە تا ئەوەی پەیوەندی بەرادەی سەركووتی دەسەلات. خەلكی بێدەنگ و ناووشیار و رازی ریگا خۆش دەكات بۆ سەرهەڵدانی سەركوت و حكومەتە تۆلیتاریستەكان. خۆشبەختانە دوای بیست سال لەبێدەنگ كردنی خەلك لە ژێر بیانوی جیاجیا وە له ژێر ناوی حكومەتی خۆماڵی كوردی له ژێر ناوی دەست گردن بە ئەزمونەكەمان ، ئەم بەهەمان روبەی تەق تەق پیوانە روون بۆوه بۆ خه لك وە هیجی تر ناتوانن لەرێگای ده زگا ڕاگەیاندنه زەبەلاحە چەواشەكارەكانیان خەلك فریوو بەن. بەبروا ی من هەركۆمەلگایەك لە پێنا و بەرگری كردن لە ئازادی بیته مەیدان ئەوا ئەو كۆمەلگایە یا ن ووشبار بۆتەوه وه یان هەنگاوی ناوە بەرەو ووشیاربونەوه. كاتێك خەلكی ناوچە جیاجیاكانی كوردستا ن نارەزایەتیان كرد دژ بەتیرۆركردنی رۆزنامەنووس سەردەشت عوسمان وە دواتریش دژبه یاسای خۆپیشاندان نیشانەیەكی بەرچاو وخالێكی وە رەچەرخانی كۆمەلگا بوو بەرەو ووشیار بوونەوه.بەهەمان جەشن نارەزایەتی و خۆپیشاندانی شوێنە جیاجیاكانی كوردستا ن لە 17ی شوبات بە دواوە ، كە من بەسەرەتای یەكەم شۆرشی كۆمەلایەتی داده نیم لە كوردستانی باشوور، تەكانیكی زیاتری دا بە چوونە سەرەوەی ئاستی ووشیاری خەلك. دیارە لێرەدا دەبێت ئاماژە بە رەۆتی بویرانەو ئازادیخوازانەی مید یاكانی ئەهلی وەكو لڤین ، هاولاتی، كوردستان پۆست و ئاوێنە و میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن بكریت كە رۆلی بەرچاویان هەبووه لە ووشیاركردنەوەی جەما وەر.
تازە كۆمەلگا دابەش بووە بەسەر دوو جەمسەری دوور لەیەك و بە دوو ئاراستەی دژ بەیەك: جەمسەری دە سەڵات و گەندەڵكاران و جه مسەری جەماوه ر و گۆران خوازان. دیاره من لێرەدا مەبەستم له گۆرانخوازان ئه نداما ن و لایەنگیرانی گۆران نی یه بەلكو گۆرانخوازانی بزوتنەوەی كۆمەلایەتی گۆرانخواز.
ململانئ و كیشمه كیشمی جەماوەر دژ به ده سەلات تەنها لەسەر كایه مادیه كا ن نییه بەلكو لەسەر گەراندنەوەی بەها مەعنەوی و رۆحییەكانیشه وەكو خۆشەویستی ، ئا زادی ، دا دوه ری، دڵپاكی ، دڵسۆزی ، هاورییەتی، ئینتمای نیشتمانی هتد. دەسەلاتی كوردی وهك سیاسەتیك وه بەمەبەستەوه مرۆڤی كورد و دەسەلاتەكەی.لەبەر ئەوه ئەم ململانێیه بەردەوام دەبێت تاوەكو بەسەركەوتنی جەماوەر تەواو دەبێت .

پرسیار: بۆچی ئەو كارەی پارتی بەرامبەر تۆ ئەنجامی دا نەتگەیاندە دادگای ئوستورالیا بە حوكمی ئەوەی تۆ هاوڵاتی ئەو ووڵاتەی ؟
دكتۆر پشتیوان :من به دریژایی تەمەنم جەنگاوم دژ به نەبوونی عەدالەتی كۆمەلایەتی. وه وەك دكتۆرێكی پسبۆر ئەوه به ئەركی سەرشانم دەزانم. ئەگەر بۆ 30 سالی تر كاری پزیشكی بكەم و نەخۆش چارەسەر بكەم رەنگ بێت بتوانم یارمەتی چەند هەزار نەخۆشیك بدەم. ئەمه لەلایه ك وه لەلایەكی ترەوه نه خۆشی و هەژاری مرۆڤەكان به شیوەیەكی هەرەمەكی هەلنابژێرن ، بەلكو ئەوه نەبوونی عەدالەتی كۆمەلایەتییه كه بەشێكی بەرچاوی كۆمەلگای توشی نەخۆشی و هەژاری كردووه. ئەگەر كەسیك سەربه پێكهاتەی كۆمەلایەتی خوارەوەی كۆمەلگا بێت دیاره ئەگەری توشبونی به نەخۆشی زیاترەو تێكرای تەمەنیشی كەمتره لەچاو كەسانی سەر بەپێكهاتەی سەرەوەی كۆمەلگا. مرۆڤ دەبێت تەمەنێكی دریژ به چۆنایەتیەكی باشەوه بەسەر بەرێت. وه به دیهینانی عه دالەتی كۆمەلایەتی ئەم ئامانجه دەپیكیت.
وەڵام بۆ پرسیارەكەی بەریزتان ئەوەیه كه كێشەی گرتنی من كیشەیەكی تاكه كەسی نی یه. بەلكو ئەمه بەشیكه لەو ململانێیەی كه دەبێت بەردەوام بێت. دیاره لەم پرۆسەیەشدا دەبێت قوربانی بدەین. ئەوەی بەسەر من و خانەوادەكه م هات لە هەولیر دوور نەبوو له تێروانینی من كە بنەمالەی بارزانی و دەزگای پاراستنیان كارێكی ئاست نزم و قیزەوەنی لەم چەشنه دەكه ن. بەلام ئەوەی تەسەورم نەدەكرد كه به هێزێكی زۆرەوه هێرش بكەنه سەر مالی باوكم و براكەم و ئازار و ئەشكەنجەی دایكم و باوكم و براكانم و برازاكانم و براژنەكەم بدەن. وه هەروەها خانوو و ئۆتۆمبیلیان بسووتینن. تورەیی و تۆلەی ئێمه دەبێت شۆرشگێرانەبێت له رێگای كاركردن بۆ نەمانی دەسەلاتی بنەمالە وە هاوكات ئاگەدرام كە حكومەتی ئوستورالیا نامەیەكی ناڕەزایەتیان داوەتە حكومەتی عێراقی .

پرسیار: مامەڵەی ئوستورالیا وەك ووڵاتێكی دیموكراسی لە گەڵ خۆپیشانداندا چۆنە
و یاساكان بە تایبەت لەسەر خۆپیشاندان چۆن ڕێكخراوون ؟
دكتۆر پشتیوان :ئوسترالیا ولاتیكی دیموكراسییەو سیستەمەكەی سیستەمیكی دیموكراسی پەرلەمانییه. خۆپیشاندان ئازاده و تەنها پێویست به ئاگاركردنەوەی پۆلیس دەكات بۆ ئەوەی ئامادەبیت سه روەری یاسا بپاریزێت. شتیك به ناوی پێویستی بۆ مۆلەت وەرگرتن نییه ..

پرسیار: ئۆپۆسزیۆنی ئیسلامی لە كوردستان چۆن دەبینی و دواتریش عەلمانی تا چ رادەیەك سەركەوتوون وەك ئۆپۆسزیۆن ؟
دكتۆر پشتیوان : ئەگەر سەیری گۆرەپانی سیاسی كوردستان بكەین و بگەرێینه وه بۆسالانی بەر له دروست بونی بزوتنەوەی گۆران و هه لبژاردنی 25 ی ته مووز بۆما ن روون دەبیتەوه كه شتیك به ناوی ئەحزابی سیاسی ئۆبۆزسیۆن به گشتی بونی نەبووه. تەنانەت ئەحزا به سیاسیەكانیش  ئەوسات بەشیك بوون له دەسەلات. بەلام له دوای هه لبژاردنی 25 ی تەمووز و هاتنەمەیدانی جەماوەری كوردستان بە هەموو پێكهاتوو چین و تویژه كانەوه بۆ هەلبرینی دەنگی نارەزایەتی حزبه ئیسلامیەكانیش ناچار بوون لەم كیشمه كیشەی نیوان جەماوەر و دەسەلات خۆیان  یەكلابكەنەوه و هەلوێستی خۆیان نیشان بده ن تا جەماوەرەكەیان لییا ن دانەبریت. ئه وه بوو  خۆش بەختانه بەرەی جەماوەریان هەلبژارد بەلام لەگەل ئەوەشدا به تەواوی بەرەی ده سەلاتیان جئ نەهیشت. ئەوەتا دەبینین لە پەرلەمانی بەغدا هاوپەیمانن لەگەڵ دەسەلات.
هەرچی سەبارەت به علمانیەتیشه پیم وانیه له ئێستادا كیشەیەكی هەره گەوره بێت له كۆمەڵگای ئیمەدا.هەروه ك ئاماژەم پێكرد له وەلامی پرسیارەكانی پێشوودا ئەولەویەت به دیهینانی سەروه ری یاسا ، بوونی یەك هەرێم ، نەهیشتنی دەستی حزب له حكومەت و پەرلەماندا، سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری ، دابین كردنی خزمەتگوزاری بۆ خەلك، ریزگرتن له مافی مرۆڤ ، دابین كردنی ئازادی سیاسی و مه دەنی و نەهیشتنی گه نده لی یه.
دەكریت له هەرێمی ئیمەدا له وەهلەی یەكەمدا عەلمانیەت و سەلەفیەت لەگەل یەك كاربكەن و لەگەل یەك ژیان بكەن. سەیری وولاتێكی وەكو مالیزیا بكه كه خۆی وەكو ووڵاتێكی ئیسلامی  ناساندوه له جیهاندا ، بەڵام له راستیدا ئەم وولاته هەردوو پارتی كۆمەلگا له تەك یەك ژیا ن دەكەن وه تەنانەت ئەم وولاته دوو یاسای كاروباری مەدەنی هەیه له دەستوردا یه كێكیان بۆ موسڵمانەكان و ئەوی تریان بۆ نا موسڵما نه كان و ئەوانەی مەزهەب و ئاینیان نییه. دەكرێت سیستەمێكی لەم  بابەته له وولاتی ئێمه بنیات بنرێت ..

پرسیار: ئۆپۆسزیۆن ئێستا داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەكات بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت كێشەكان چارەسەر دەبن ؟
دكتۆر پشتیوان : له وولاتی ئێمەدا هەرێمێك نییه بەلكو به بۆچونی من دوو هەرێم هەیه كه  هەریەكەیا ن له رووی دەسەلاتی سیاسی و پێكهاتەی كۆمەلایەتی سیمای تایبه ت به خۆی هەیه : هەرێمی ژێر كۆنترۆڵی بنەماڵەی بارزانی و پاراستن و پارتی (هه رێمی زەرد) وه هەرێمی ژێر كۆنترۆڵی بنەماڵەی تاڵەبانی و زانیا ری و یەكێتی (هەرێمی سه وز). لەبەر ئەوه قسەكردن لەسەر بوونی حكومەت و پەرلەمان قسەی بۆش و بئ ناوەرۆكن. موئەسەساتی بەریوەبردن له كۆمەلگای ئێمه بوونی نییه. ئەوەی دەسەلات بە ناوی ئەزموون ناوی دەبات تەنها بۆ  چەواشەكردنی خەلكه وه بۆ رای گشتی جیهانییه. سەرۆكی هه رێم و وه زیران و پەرلەمان  بەرامبەر به دیبلۆماته جیها نیهكا ن وه ك لێپرسراوانی ئیداری و سیاسی موئەسەساتی هەرێم  خۆیان دەناسێنن بەلام بەرخورد و هەڵسوكەوتیان بەرامبەر به خه لكی كوردستان له بەرپرسی حزبێك زیاتر نین. ئێمه موئەسەساتێكی چالاك و كارامەی دەولەتمان نی یه. تەنانەت موئەسەساتی ده ولەتمان نی یه . ده كریت داواكاری چاكسازی له وولا تێكدا بەرز بكرێتەوه كه موئەسەساتی
ده ولەتی هەیه بەلام ئەم موئەسەساتانه باش نین ، كەم و كوریان هەیه، خزمه تگوزاری ناكەن و له بەرژەوەندی خەلكدا نین. ئەوسات رەوایەو جێگای خۆیەتی خەلك داوای چاكسازی بكات بۆ باشتركردنی ئەم موئەسەساتانه.
ئەوەی ئۆپۆزسیۆن داوای دەكات بەرنامەیەكی توكمەیه بۆ بنیاتنانی موئەسەساتی دەوڵەت ئه ویش له رێگای پێكهینانی حكومەتێكی سەربەخۆی كاتی تەكنۆكرات. له رێگای حكومەتێكی لەم  چەشنه دەكرێت ..:
هه رێمی كوردستا ن ببێت به یەك هەرێم  موئەسەساتی بەریوەبردنی حكومەت بنیات بنرێت ده ست تیوەردانی حزب له حكومەت و بەریوەبردنی كۆمەلگا دوور بخرێته وه یاسا سەروەربێت
- هەلبژاردنەكان شەفاف بن و دوور بن له ترساندن و تۆقاندنی خەڵك و تەزویر و فرت و فێل
- كەمپینی ئازاد لە هەڵبژاردنەكان بۆ هەموو لایەك فەراهەم بكرێت
ئەمەریكا چارەیەكی باش و رەوایه. بەڵام دەسەلات به ئاسانی نایەته ژێر باری وە هەموشما ن دەزانین بۆچی. پارتی و یه كیتی مسۆگه ر دەسەلات له دەست دەدەن گەر هەلبژاردن بكریت له ژیر سایه ی حكومەتێكی سەر بەخۆدا. ئەمانه توانیویانه له 20 سالی رابردوودا درێژه به دەسەلاتیان بدەن لەرێگای
هێز: ملیشیای چەكدار بۆ ترساندن و تۆقا ندنی خەلك
میدیا: چەواشەكردنی خەڵك و راستیەكان له رێگای میدیاكانیانەوه
دارا یی: له رێگای فەرهود كردنی داهاتی خەلكی كوردستان هەم توانیویانه میدیا و هیزەكانیان بنیات بنین و بە هێزتری بكەن وه هەم توانیویانه توێژێك له خەلكی گەندەل و مشەخۆر له كۆمەلگا دروست بكەن بۆ ئەوەی بەرگریان لئ بكەن .

پرسیار: ئەو دانیشتن و كۆبوونەوانەی ئۆپۆسزیۆن لەگەڵ یەكێتی و پارتی چۆن دەبینی ؟
دكتۆر پشتیوان :دەسەلات له نیوا ن دوو هەلبژاردندایه ، داواكاری ئۆپۆزسیۆن و پێكهینانی حكومەتی كاتی و سەربەخۆی تەكنۆكرات یان داواكاری شەقامی كوردی و هەڵوەشانەوەی هەر سئ سەرۆكایەتیەكه. دیاره لەم نیوەندەشدا دەسەلات وەك رێگه چاره بۆ دەرچون لەم ئەزمەیه  ئەلتەرناتیڤی خۆی خستۆته روو . وەلامی بۆ داواكاریەكانی شەقام سەركوت و بێدەنگ كردن بوو وه بەدیلیشی بۆ داواكاریەكانی ئۆپۆزسیۆن پێكهێنانی بنكه فراوانی نیشتمانییه. دەسەلات باش  دەزانێت كه ناتوانێت بۆ هەمێشه شەقام بئ دەنگ بكات . له راستیدا ئەوەی پاشەكشەی پێكرا وه تەنها شێوازەكی دەربرینی نارەزایەتیەكانه (خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری) ئەگینا
نارەزایەتیەكان روو لە زیادبوونن. لەم نیوەندەدا دەسەلات داوای دانوسان دەكات لەگەل  ئۆپۆزسیۆن له غیابی بوونی نارەزایەتی شەقام بۆ ئەوەی تەنازول به ئۆپۆزسیۆن بكات وە دەكرێت بۆ ئیحتواكردنی ئۆپۆزسیۆن. پرسیار ئەوەیه ئایا دەسەلات ئامادەیه بۆ پێكهینانی حكومەتی بنكه فراوانی نیشتمانی وه ئایا حكومەتی بنكه فراوان لە روانگەی دەسەلاتەوه چ مانایەك دەبەخشێت و چۆن پێك دێت؟
دیاره بۆ پێكهینانی حكومەتێكی بنكه فراوانی نیشتمانی له شوێنی حكومەتی لیستی كوردستانی دەبێت .

ئەم حكومەتەی ئێستا هەلوەشێته وه  هەر لایەنێك دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن به پێی ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمان پۆستی وەزاری و  سیادی وەربگرن.
هەلبژاردنی پێشوەخت بكریتەوه لەگەل گۆرانكاری چۆنایەتی له هەلبژاردنی داها توو
ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیەتی به پێی ژمارەی كورسیەكانی لەپەرلەما ن  (37 كورسی له كۆی 111كورسی) كه دەكاته (1/3) كورسیەكانی پەرلەمان، له كۆی (21) پۆست و وەزارەت  (18 وەزارەت لەگەڵ پۆستی ئاژانسی پاراستنی هەرێم، جێگری سەرۆك وەزیر و سەرۆك  وه زیر) (7) پۆست و وەزارەتی بەركەوێت. لهم (7) وەزارەتەش دەبێت له كۆی (9) پۆستی سیادی (3) پۆستی سیادی بەكەوێت.
پۆسته سیادیەكان بریتین له (ناوخۆ، پێشمەرگه ، ئاژانسی پاراستنی هەرێم ، داد ، خوێندنی باڵا، نەوت ، دارایی ، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆك وەزیران))
ئایا دەسەلات ئامادەیه وەزارەتی داد و ناوخۆ و خوێندنی باڵا بدات به ئۆپۆزسیۆن. دیاره ئەم (3) وەزارەته زۆر گرنگه له دەستی ئۆپۆزسیۆن بێت.ئەم (3) وەزارەته دەتوانن ئەم گۆرانكاریانه  بكەن
داد: دادگایی كردنی هەموو ئەو كەسانەی كه خەلكیا ن كوشتوه ، بریندار كردووه یان ئازار داوه. وه هەروەها لێكۆلینەوه له هەموو ئەو كەسانەی گەندەڵیان كردووه
ناو خۆ: دەرهێنانی هیزەكانی ناوخۆ له دەستی حزب وه بەكارهێنانیا ن له پێناو بەرژەوەندی گشتی.
خو ێندنی باڵا: پاراستنی سەربەخۆیی زانكۆ و ببڕینی دەستی حزب.
وه بەر لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێتەوه دەبێت  هەلبژاردنی داهاتوو بازنەیی بێت. كوردستان دەبێت دابەش بكرێت به 111 ناوچەی هه لبژاردن هەلبژاردنی بازنەیی كەمپینەكانی هەلبژاردن تا رادەیەك له ركابەری حزبایەتی  دەردەهێنێت وه دەیكات به كامپینی لۆكال وه له نێوان كاندیدەكاندا. ئەمه جگه لەوەی خەلك دەتوانن نوینەری راستەقینەی خۆیان راستەوخۆ هەلبژێرن.
سەرژمێری گشتی خەلكی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی له هەر ناوچەیەكی هەلبژاردن ژمارەی  دەنگدەران بزانریت. ئەمەش دەرفەتی تەزویر له هەلبژاردندا كەم دەكاتەوه.
هەلبژاردنی داهاتوو دەبێت له ژێر چاودێری رێكخراوه جیهانیەكان ئەنجام بدریت.
دەبێت حكومەتی بنكه فراوان بەم شێوەیه بێت وه هەلبژاردنی پێشوەختی داهاتوو بەم چهشنه  ئەنجام بدرێت ئەگەر نادەسەلات تەنها دەیەویت ئیحتوای ئۆپۆزسیۆن بكات وه بۆشایی بخاته نێوان شەقام و ئۆپۆزسیۆن.
ئەگەر نا زوو یان درەنگ دەسەلات روبەروی ناره زایەتی بەرفراوانی خەلك دەبێتەوه له شێوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری، مانگرتنی گشتی، شۆرشی كۆمەلایەتی و راپەرینی جەماوەری..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە