گۆڤارى ساماڵ پۆست و پاراستن
Thursday, 01/04/2010, 12:00
پاراستن تازە بە تازە كەوتوەتە خۆى گۆڤارێكى بە ناوى ساماڵ پۆست بە سەرنوسەرى رەسوڵ حسێن دەركردووە و تەواوى كولفەى ئەو گۆڤارە دەدات و زانیاریشیان دەداتێ لە رێى ساسان عەونی بەرپرسى پاراستنى لقى2 تەواوى كولفە و زانیاریەكان و رێنماییەكانیان دەدرێت، رەسوڵ حسێن ماستاوچى و پیاوى پاراستن دەوێت لە رێى ئەو گۆڤارەوە هێرش بكاتە سەر نەیارەكانى پارتى و بە تایبەت ئەو كەس و لایەنانەى كە دژى لقى2 و پاراستن كار دەكەن.
رەسوڵ حسێن ئەندام ناوچەى فەرمانبەرانى سنورى لقى2ەو فەرمانبەرى كۆلێژى ئادابە و لە ژێریشەوە مانگانە لە دەزگاى پاراستن و ساسان عەونى پارە وەردەگرێت و بە ناوى رۆژنامەنوسى سەربەخۆوە كار دەكات، ئەویش بۆ لێدانى بزوتنەوەى گۆڕان و یەكێتیى و ئەو بەرپرسانەى كە سەر بە نێچیرەڤانن، ئەم رەسوڵە كە خۆى بە كەسێكى سەربەخۆ و رۆژنامەنوس دەشوبهێنێت پێچەوانەكەى راستە، كە كەسێكى سیخوڕ و پیاوى ساسان عەونى و پاراستنە و كار بۆ پاراستن دەكات، ئەگەر وانییە با كاك رەسوڵ حسێن سورچى بە وتەى خۆى بێ لایەن پێمان بڵێ ئەو خانوەى كە لە عەردى مەلایانى شارى هەولێر دروستى دەكات و پێكهاتووە لە دووقات و بە جوانترین شێوە و سەردەمیانە دەیكاتەوە، پارەكەى لە كوێ هێنا و بە چى دەیكاتەوە، ئەگەر بە راپۆرت دان لەسەر كوڕى فەقیر و دەركردنى ئەو گۆڤارە بۆ لێدانى نەیارەكانى پارتى و پاراستن دەری دەكات وەرینەگرتبێت.
رەسوڵ حسێن ئۆتۆمبێلێكى جۆرى سەننى 2009ى لە ژێرە و وەكخۆى لە ناو براردەرانى وتبووى دەیكەم بە پرادۆ، تومەز هەرچى پاراستنەكان هەیە ئەو جۆرە سەیارەیان لە ژێرە، رەسوڵ حسێن هەموو جارێك خەڵكى دەعوەت دەكات كە گوایا كەسێكى كراوە و دەست ئاوەڵایە، بەڵام ئەو كەسانە نازانن كە رەسوڵ حسێن سورچى پیاوى پاراستنە و ئەو پارەیە لە پاراستن وەردەگرێت بە ناوى دەعوەتكردنى برادەرەوە و زانیارى كۆكردنەوە بۆ دەزگاكەى.
پاراستن لە رێى رەسوڵ حسێنەوە زۆر زیرەكانە توانیان خێڵان بەختیار كە رۆژنامەنوس و نوسەرێكى رەخنەگرى چاونەترس بوو بكڕەنەوە بە بێ ئاگادارى خۆى، ئەویش بەوەى رەسوڵ خۆى لە خێڵان نزیككردەوە و رازى كرد، كە ببێت بە جێگرى سەرنوسەرى گۆڤارى سامالأ پۆست و نەیدەزانى ئەو گۆڤارە سەر بە پاراستنە و خێڵانى هاندا كە ژن بهیًَنێت، ئەمەش بۆ ئەوەى كە خێڵان نەتوانێت ئەو گۆڤارە بەجێبهێڵت و بە نەزانییەوە لە رێى رەسوڵەوە سیاسەتى پاراستن جێ بە جێ بكات، بە داخەوە كە كەسێكى وەك خێڵان بەختیار رەخنەگر و نوسەر و رۆژنامەنوس كەوتوەتە داوى كەسێكى سیخوڕى وەك رەسوڵ حسێن، كە هەمیشە لە دواى پارە پەیداكردنە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست