كاردانەوەى (كاكەمین نەجار) لەسەر بڵاوبوونەوەى ڕاپۆرتێك لەبارەى لقى 16ەى پارتى لە سایتى كوردستان پۆست
Monday, 19/04/2010, 12:00
لە 15/4 /2010, كاكەمین نەجار كۆبونەوەیەكى سازكرد لە هۆڵى لقى 16ە.
دیارە ئەو ڕۆژە من بەشدار نەبوم لەو كۆبونەوەیە بەڵام لە دواتر چەند هەڤاڵى بەشداربووى كۆبونەوەكە تەواوى قسەو باسەكانى كۆبونەوەكەیان بۆ گێڕامەوە. ئەوەى زۆر بەلامەوە سەیر بوو یەكێك لە هەڤاڵانى بەشداربووى كۆبونەوەكە بە مۆبایل تێكڕاى قسەكانى كاكەمین نەجاری تۆمار كردبوو. پێم گوت بۆ چى تەسجیلت كردوە؟ گوتى كاك (پ) داواى لێكردم هەموو كۆبونەوەكانى (كاكەمین نەجار) تەسجیل بكەم لە بەرامبەر دا واتە لە بەرامبەر ئەم كارەشدا مانگانە بڕى 800 هەزار دینار وەك خەڵات پێم دەدات. منیش كاتێك گوێم بۆ دەنگە تۆمار كراوەكە گرت بە مۆبایل, كاكەمین زۆر بێسەرو بەرانە قسەى دەكردو هەڵچوون لەقسەكانیدا دیار بوو سەبارەت بەو ڕاپۆرتە هەواڵەى لە سایتى كوردستان پۆستدا بڵاو كرایەوە لەبارەی خۆیى و لقى 16, بەناوى:
ژنه كادیرێكی لقی 16هی پارتی دهڵێت: تاوانی نهێنیم له ئهستۆی سهرۆكی ههریمه!
بەڕوونى لەقسەكانیدا دانی پیاناوە كە ئەو واتە(كاكەمین) بەڵێ 24 پارچە زەوى هەیە! وە دانى پیاناوە كە(گۆڤارى دەشت) بێسەرو بەرەو پارەكەشى 4 ملیون دینارە. بەرگریشى لە (بایز زرارى) كردوە گوتویەتى كەسێكی هەژارەو بڕى 3000 هەزار دۆلارى وەك دیارى لە سیدادى براى مەسعو بارزانى بۆ وەرگرتوە.
چەندین ناوم لایە وەك ئەو ئەندام لقەی كە بابەتەكەی لەسەر لقی 16ە نووسیبو, بەبەڵگەوە دەیسەلمێنێ كە لەگەڕەكى 8 حەسارۆكانى شارى هەولێر, چەندین پارچە ئەرزى گۆڕیوەتەوە بە پارچە ئەرزەكانى جادەى نێچیر!! بەڵام جارێ نامەوێت ئەو بەڵگانە بخەمەڕوو لەبەر ئاشكرا نەبوونى ژێدەری هەواڵەكە. دیارە ئەوەى كە لەكۆبونەوەكە كاكەمین بەلایدا نەچووە بابەتی شەهادە تەزویرەكە بوو كە باسى نەكردوە؟! هەروەها باسى بەنزینخانەكانیشی نەكردوە وەك لە دەنگە تۆمار كراوەكەدا دیارە كە لەڕاپۆرتەكەى كوردستانپۆستدا ئاماژەى بۆ كراوە. منیش وەك مەسئول ناوچەیەك ئاگاداری ئەو بەنزینخانانەم.
دەمەوێت لێرەدا چەند پرسیارێك ئاراستەی كاكەمین نەجار بكەم:
1- دڵشادى دارایى ماڵى لە شەقڵاوەیە, خێرە خۆى نەقلى لقى 24ی سەفینى شەقڵاوە ناكات؟ خۆ زۆر نزیكە لەماڵى خۆیان و هەموو ڕۆژێكیش ئەو ڕێگایە دوورە نابڕێ و ئەو هەموو بەنزینەش سەرف ناكات! جگە لەژەمى خواردنى نیوەڕۆیان. گەر تەماشاى خانووى دڵشاد بكەین دەڵێ ی قەسری جمهوریە! باسى ئەو خانوەو ئەو باخچانەش ناكەم كە لەشەقڵاوە هەیەتى. باسى 2 خانووەكەشى لە هەولێر ناكەین. باسى 4 پارچە زەویەكەشی لە هەولێر هەروەتر. بڕوا بكەن دڵشادى دارایى هیچ مستەوایەكى واى نیە تەنها كابانێكى باشە بۆ دزیكردن و دۆستە دزى شازی كاكەمینیشە.
2- پرسیارێكى تر ئەوەیە ئەرێ پێم ناڵێیت م.ێباح چۆن لە سكرتێرایەتیەوە بوو بە مەسئول ناوچەى مامۆستایان؟! ئەم كەسە سوكە تەنها لەبەر ئەوەى كە مودیرى قوتابخانەى مەحوی ئێواران بوو ڕۆژانە نزیكەی 40 كارتى مۆبایلى وەردەگرت لە قوتابیان لەبرى دەرچواندنیان لە كلاسێكەوە بۆ كلاسێكیتر. دیارە نیوەى ئەم كارتانەش بۆ كاكەمین بوو. زۆر جاریش ماڵى خۆى بۆ ئەو چۆل دەكرد! دەنا توو ویژدانت ێباح و مەسئول ناوچەى مامۆستایان كوجا مەرحەبا؟؟
باسى تەقیمت كردبو لەو كۆبونەوەیە گوایە لەسەرەوە داواى تەقیمیان لێت كردوە, جەنابت بەناهەق لەم دواییانەدا بە نهێنی نووسراوت لەسەر چەند ئەندام لقێك كردووە گوایە دەوام ناكەن تەنها لەبەر ئەوەی كوتلەی تۆ نین و تەنها هاتوو چۆی بەڕێز كاك پشتیوان دەكەن! بروسكەت لەسەر قایمقامی دەشتی هەولێر حوسێن كەلاری كردبو تەنها لەبەر ئەوەی خاوەتان پێ نادات! بگەڕێینەوە سەر مەسەلەی تەقیم كردنتان, ئەگەر بەتەقیمى تۆ بێت تەنها تەقیمى مرۆڤى سوك دەكەیت وەك (ش) خۆتان چاك دەزانن مەبەست لە كێ یە؟؟ گوتووتانە وا دەزانن پارتى بەم نووسینانە لام دەدات كە دژی من لێرەو لەوێ دەنوسرێن؟؟ گوتووتانە: (ئەوە منم پارتیم دروست كردووە!) كەوایە ئەى بۆچى كاك مەسعود باسى تۆى نەكردوە لەپەرتووكەكەید؟؟ زۆربەى كارگێڕانى لق دەیانگوت كاكەمین هیچ نەبوەو مەغرور بووە لەئێرانیش كرێكارى كردوە. دەڵێن كاتى خۆى ئەم عائیلەیە لە باداواى شارى هەولێر حەزیان لە ڕاوو ڕووت و چەتەیی بووە! دەنا هەر لە ئەسڵدا فیكرى كوردایەتیتان لە دەماغدا هەر نەبووە.. كارگێری ڕێكخستنی لقی 16ەش تالیب دەیگوت: ئەوەى نووسراوە زۆر زیاترە.
ئەرێ هەڤاڵ كاكەمین بۆ ئەندام پەرلەمانى عێراق لەو هەموو كادیرە زۆرە كەس نەبوو دەستنیشانى بكەیت جگە لەو پیرەمێردە نەبێ كە دكتۆر چاوشینی پێ دەڵێن؟ ئەوە پیاوى بەغدایە تخودا؟؟ كاك موراد سەد جار شایستە تر نەبوو لەو پیرەمێردە. یان تەنها بۆ ئەوەت بوو مانگانە نیوەى مووچەكەت پێ بدات و لەگەڵی ببیت بە شەریكە بەش! هەر وەك وەعدیشت پێداوە مووچەى زانكۆشی بۆ وەربگریت دیسان بە مەرجى فیفتی فیفتی!!
هەڤاڵ (ك) كە ئەندام لقە, دەیگوت كاكەمین پارەى ئابونەش دەخوات. من ئاگادارى دزیەكانى ئەمانەم بەهۆی نزیكیمەوە لێیان.
تەنها قسەى ڕاستى كاكەمین لەم كۆبونەوەیە كە لە برادەران گوێ بیستی بوومە ئەوەبوو كە گوتبووى: (قیادەكانى شیعە بۆ بەرژەوەندى شەعبى خۆیان واز لە كورسى دێنن بەڵام قیادەكانى كورد بۆ بەرژەوەندى كورسى خۆیان هەموو كورد دەكەنە قوربانى خۆیان).
بۆ مەسەلەی ئەو ژنە كادیرەش وەك لە ڕاپۆرتەكەدا باسی لێوە كراوە دیارە لەبەر بێ مووچەیی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ فەڕاشێك بەستووە. من چەندین بەڵگەم لایە وەك مەسئول ناوچەیەك بۆ ڕاست و دروستی ئەم مەسەلەیە كە چەندین خێزانی كادیرەكانی پارتی تووشی كاری خراپ هاتوون ئەویش لەبەر كەمی مووچەو دواخستنی لەكاتی خۆیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست