بەرهەم ساڵح و ماستاوچیەكانی رۆژنامەی ئاسۆ...

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


لە رێگەی رۆژنامەی ئاسۆوە بەرهەم ساڵح تۆڕێكی لە نێو روبارێك داناوە كە دەیەوێت ماسی باش بگرێت، بەڵام نازانێ ئەو ماسیانەی ئەو بەدواوەیەتی مارماسین و كەڵكی بەرگریكردنیان لەبەرهەم نەماوە. بەرهەم ساڵح ئەو پیاوەی بە بێ خوێندنی فەرهەنگی نەتەوەیی و نیشتمانی هاتە سەر حوكم كە رۆژێك قوربانی بۆ كورد نەداوە و راستەوخۆ پۆستی باڵای وەرگرت بۆیەشە ئەو كاتێ باسی نەتەوە دەكات هێشتا نازانێ دڵسۆزی نیشتمان و نەتەوەو دەستكەوتی گەل و هەژار دۆستی چییە؟
ئەو تەنیا ئەو وانەیە دەزانێت كە چۆن چۆنی پارەی میللەت كۆبكاتەوەو لە بانكەكانی دابنێت، ئەوەتا بەرهەم ساڵح لە رێگەی خەرجكردنی پارەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەزگای خەندان بەڕێوەدەبات و ئەگەر دەمی دەزگای خەندانیش بكەیتەوە دەڵێن ئێمە سەربەخۆین و ئەمریكا پارەمان پێدەدات؟ ئاخۆ ئەگەر بەرهەم پارەتان پێنەدات ئێوە لە كوێ هاتوون و چۆن دەتوانن زانیاری حكومەت وەربگرن.
بەرهەم ساڵح كە رژانە هەرچی زانیاری گرنگە لەرێگەی مەكتەبەكەی بە رۆژنامەی ئاسۆی دەدات تا لەو رێگەیەوە قەلەم بەدەستەكانی ماستاوچێتی بۆ بكەن و بەرگری لێبكەن كە ئەو كەسێكی نوێخوازەو بە توانایەو سەردەمیەو لێهاتووەو دڵسۆزە، كەچی بە پێچەوانەوە وەك لەسەرەتاوە گوتمان بەرهەم كەسێكی دۆڕاوەو ناتوانێ لە فەرهەنگی دڵسۆزی و نیشتمان پەروەرێتی و دڵسۆزی بۆ گەلی كوردستان تێبگات.
ئەگەر سەیری ئەو خاڵە بكەن بەرهەم بودجەی زۆرێك لە رۆژنامەو گۆڤارەكانی هەرێمی كوردستانی بڕی لە كاتێك بوجەی دەزگای خەندانی زیاد كرد بۆچی بودجەی خەندان و رۆژنامەی ئاسۆ زیاد كرا؟ چونكە كارێكی هەواڵگریانەو جاسوسی و زانیاری كۆكردنەوە بەو رۆژنامەیە دەكات و ئەمەشی بۆ ئەوەیە تا لەو رێگەیەوە خەڵك لەدەوری خۆی كۆبكاتەوەو دواتر بە كڕینی قەڵەمەكان بەرگری لە بەرهەم بكەن.
ماستاوچیەكانی بەرهەم ساڵح تەنیا ئەوە دەزانن بڵێن بەرهەم ساڵح پیاوی چاكسازییە، بەڵام بیریان چوو ئەوە بڵێن بەرهەم سەهمی لە زۆربەی شەریكەكانی نەوتی عێراق هەیەو لە كوردستانیش ئەگەر سەیری داهاتی ئەو پیاوە بكەین لە هەر شوێنێك بەهۆی بودجەی میللەتەوە شەراكەتی هەیە. ئا ئەمەیە پیاوە دڵسۆزەكەی حكومەت كە رۆژێك شاخێكی نەبینوە كەچی پێدەڵێن شۆرشگێر؟ رۆژێك گوندێكی ئاوەدان ەكردووەتەوە پێی دەڵێن پیاوی ئاوەدان كردنەوە؟ بەڵی بەرهەم ساڵح گەورەترین شۆرشی بۆ گەندەڵیكردن و بازگرانیكردنە نەوەك دڵسۆزی بۆ میللەت و گەڵ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە