کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی حه‌زی له‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌؟

Saturday, 12/09/2009, 12:00


دایکم ده‌یگووت، که‌ مه‌هاباد له‌ زگمدا بوو بێزووم به‌ په‌ڕه‌ کاغه‌زی کتێب و ڕۆژنامه‌وه‌ ده‌کرد، پارچه‌ کاغه‌زم له‌ ناو ده‌مما ده‌جوو، تێر ده‌مجوو دوایی قوتم ئه‌دا

ئه‌وه وێنه‌یه‌ی ده‌یبینیت به‌رگی کتێبێکه‌، له‌ نووسینی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، که ‌به‌ناوی (ساڵێک له ‌دۆزه‌خ) له‌ هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی جامانه‌ سوور بۆیان چاپ کردووه‌.
 له‌و کتێبه‌دا، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی باس له‌ ساڵێکی ژیانی خۆی ده‌کات له‌ دۆزه‌خ دا،  له‌وه‌ ده‌چێت که‌ ئه‌وه‌ی ژیانیدا مابێته‌وه‌ و به‌سه‌ری بردووه‌ هه‌مووی به‌هه‌شت بووه‌، دیاره‌ به‌و ژیانه‌شییه‌وه‌، که‌ ئیستا له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر ناز و نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌دا پێی دراوه‌.
له ‌لاپه‌ره‌ 49 ی ئه‌و کتێبه‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات، که ‌له‌و کاته‌ی ئه‌و له ‌سکی دایکیدا بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی خوشک و براکانی تریه‌وه‌، دایکی بێزووی به‌ ڕۆژنامه‌ و کاغه‌ز کردووه‌، بۆیه‌ ئیتر مه‌هاباد حه‌زی له‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێب کردووه‌ و بۆته‌ نووسه‌ر و شاعیر.
مه‌هاباد ده‌ڵێت: من له ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵیدا زیندانی کرام و یه‌ک پاکه‌ت جگه‌ره‌ له‌ سه‌ر سینگم کوژاندیانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی دان به ‌هیچدا بنێم؟
ئه‌م کتێبه‌، که‌ یاده‌وه‌رییه‌کانی مه‌هاباده‌ زۆر باس له‌خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌کات، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، وه‌ک کادیرێکی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران خۆی به‌ خوێنه‌رله‌و دیو هێڵی چه‌ماوه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌ کاری سیخوڕیی کردووه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ و هه‌موو نهێنییه‌کی داوه‌ به‌ پارتیی و به‌ قیاده‌ موه‌قه‌ته‌، ئه‌مه‌ش ده‌کرێت زۆر قسه‌ی له‌ سه‌ر بکرێت، که‌ من بڕوام به‌وه‌ نییه‌، ئه‌و ژنه‌ له‌ ژیانییدا  ڕۆژێک کۆمه‌ڵه‌ بووبێت و له‌و ته‌مه‌نه‌شدا بارزانی خۆش ویستبێت و له‌ نهێنییه‌کانی ئاشبه‌تاڵ و ژیانی بارزانی زانیبێت، ده‌کرێت ئه‌م قسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کردبیت بیه‌وێت سابوون له‌ بنی پێی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بدات، به‌ڵکو به‌وه‌ دڵیان نه‌رم بکات، تا گرفانێکی فراوان بۆ ده‌فته‌ره‌ دۆلار  بدورێت.
ئه‌م خانمه‌‌ خۆی به‌ فیمینیست و شتی ئاوا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌و کتێبه‌دا شتی وا سه‌یری نووسیوه‌، پیاو بێزی لێده‌کاته‌وه، دیاره‌ بێز‌ له‌ که‌سێک ده‌کرێته‌وه‌، که‌ خاوه‌نی موراڵ و هه‌ڵوێستێکی جوان نه‌بێت، له‌ هه‌موو شتێک داماڵراوبێت و درۆی قه‌به‌ و ساخته‌کارانه‌ بگێڕێته‌وه‌، ئه‌م هه‌موو  خه‌سڵه‌تانه‌‌ له‌ مه‌هابادا هه‌ن، بۆ قێزکردنه‌وه‌ له‌ مه‌هاباد، ئه‌گه‌ر من ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی ئه‌م خانمه‌ بوومایه‌ تفم له‌ مێژووی خۆم و ئه‌و ڕۆژه‌ش ده‌کرده‌وه‌و، که‌ له‌ قوتابخانه‌ فێریان کردم چۆن پێنووس به‌ ده‌ستمه‌وه‌ بگرم، به‌ڵام چی ده‌ڵێیت له‌گه‌ڵ‌ که‌سێکدا، که‌ نه‌زانیت شه‌رم به‌ری به‌ کوێوه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ گه‌وجانه‌ بنووسێ، وا بزانیت ته‌نها گه‌وجه‌کانن ئه‌و کتێبه‌ی ده‌خویننه‌وه‌!
ئینجا با بێینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، که‌ نه‌ختێک گاڵته‌ئامێزانه‌،‌ قسه‌ له‌ سه‌ر کاغه‌زخواردن و لاپه‌ڕه‌ جویین بکه‌ین.
له‌و کتێبه‌ی مه‌هابددا، که‌ جارێ خۆشبه‌ختانه‌ بێزووکه‌رێک نه‌یجووه‌، مه‌هاباد تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یرمان پیشان ده‌داتکاری چاکه‌ پسپۆڕ و پزیشکه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی دایکی مه‌هاباد، بێزووی به‌ کاغه‌ز و ڕۆژنامه‌وه‌ کردووه‌ و خواردوویه‌تی،  دیاره‌ مه‌هاباد ئه‌و په‌یامه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ژنێک بێزووی ئاوای کرد، ئه‌وا منداڵه‌که‌ نووسه‌ر و ڕووناکبیر و خوێنه‌وار ده‌رده‌چێت، ئیتر بۆیه‌ مه‌هاباد نووسه‌ر و شاعیری لیده‌رچووه‌، جا ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێت بگووترێت: تۆ بڵێی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، دایکه‌کانیان له‌ برسێتییدا بێزوویان به‌ جووینی جامانه‌ و په‌ڕۆی سوور، یان به‌ خواردنی پێڵاوه‌وه‌ کردبێت؟ له‌مه‌دا من فلیمه‌که‌ی چارلی چاپلینم  دێته‌وه‌ بیر، که‌ له‌ تاو برسێتیی و له‌ سه‌رمادا، تاکه‌ پێڵاو ده‌کوڵێنێت، له‌ کاتیی خواردندا بزماره‌کانی وه‌ک دڕکی ماسی ده‌رده‌هێنێت و مڵچه‌ مڵچ ده‌یخوات. تۆ بڵێت لای ئێمه‌ دایکی ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ سووکانه‌، دایکه‌کانیان هه‌موو بێزویان به‌ شتێکی نزم و سووکه‌وه‌ کردبێت؟! له‌ ڕاستییدا بێزووکردنه‌که‌ی دایکی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی منی بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ ڕاکێشا. ده‌ستخۆش مه‌هاباد خان.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: ڕه‌نگه‌ دایکی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ته‌نها بێزووی به‌ کاغه‌ز و ڕۆژنامه‌وه‌ نه‌کردبێت، چونکه‌ مه‌هاباد ته‌نها حه‌زی له‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێب نییه‌، مه‌هاباد حه‌زی له‌ دۆلار و له‌ درۆکردنیشه‌، حه‌زی له‌ فشه‌کردن و ده‌سه‌ڵات و مێردناردنه‌وه‌شه‌ بۆ که‌رکوک، تا ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی شه‌هید بوو، ئه‌م خۆی پێوه‌ هه‌ڵبکێشێت، باسی خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ دوو مسته‌فا بکات، یه‌کێکیان میرده‌که‌ی که‌ ناوی مسته‌فا بوو، ئه‌وی تریان مسته‌فا بارزانیی، که‌ پاش نه‌مانی موسته‌فای میردی نووسینێکی بۆ هه‌ردوو مسته‌فا نووسی، من نازانم ئایا دایکی مه‌هاباد بۆ ئه‌م ڕووداوانه‌ و بۆ ئه‌و خه‌سله‌تانه‌ی له‌ مه‌هابادی کچیدا ده‌بینرێته‌وه‌، بێزووی به‌ چی تره‌وه‌ کردووه‌؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە