کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیرلسكۆنی‌ به‌ پێدانی‌ به‌رتیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت

Tuesday, 12/03/2013, 12:00


تازە بە تازە "سبەی" باسی گەندەلی دۆستەكەی مەسعود بارزانی دەكات لە ئیتالیا، که‌چی ناشوێرێت باسی ئەو دۆستایەتیە بكات، لە كاتێك زیاد لە دوو سالە كوردستانپۆست زیاد لە جارێك، بە بەلگەی دادگاكانی ئیتالیا، باس لە تاوانی مافیا، ساختەكاری، دزین و تاوانی رێكخراوی باسی سێناتۆری پێشو، سێرجیۆ دێگرێگۆریۆ ودۆستایەتی لەگەل مەسعود بارزانی كردووە كە دووجار خەلاتی شەرمەزاری بەناو ئاشتی داوەتە سەرۆكی هەرێم، جارێكیان لەكاتی سەركوتكردنی نارەزاییەكانی 17 شوبات (22 شوباتی 2011 لە رۆما) و جارێكیتریش لە 16/03/2012 لە كاتی یادكردنەوەی هەلەبجە لە هەولێر.

ئێمە دلنیاین ئەم سێناتۆرە مافیایە بەرتیلێكی زۆری لە مەسعود بارزانی وەرگرتووە كە پارەی قوتی خەلكی كوردستانە و بۆ مەرامی شەخسی و نارجیزی بنەمالەی گەندەل و مافیای بارزانی خەلاتی درۆزنانە و بێشەرمانەی، لە سیناریۆیە ئابڕوبەرەكان بەخشیە مەسعود بارزانی، ئێمە لە كوردستانپۆست بەدواداچون بۆ ئەم پەیوەندیە مافیاییەی مەسعود و دێگرێگۆری دەكەین و دلنیایین تەنها مەسەلەی كاتە، ئەمڕۆ نا بەیانی ئاشكرادەبێت بنەمالەی مافیای مەسعود چەند ملیۆن دۆلار و یوڕۆیان داوە بە دۆستە ئازیزەكەیان لە ئیتالیا و چەند ملیۆن یان ملیارد دۆلار پارەیان لە ئیتالیا خستۆتەكار یان "سپی"یان كردۆتەوە.



ئەمەش لینكی هەوالەكەی سبەی:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=17662&LinkID=7


بیرلسكۆنی‌ به‌ پێدانی‌ به‌رتیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت

(سبەی):
سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیتاڵیا به‌پێدانی‌ به‌رتیل له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ سیناتۆرێكی‌ ئه‌و وڵاته‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ده‌زگای‌ هه‌واڵی‌ (ئینسا)ی‌ ئیتاڵی‌ بڵاویکردەوە کە سێرجیۆ دی‌ گریگۆزیو، سیناتۆری‌ پێشوی‌ ئیتاڵیا له‌به‌رده‌م دادوه‌راندا دانیناوە به‌وه‌رگرتنی‌ بڕی‌ دو ملیۆن یۆرۆ لە سیلڤیۆ بیرلسكۆنی‌ سەرۆکی هاوپه‌یمانی راستی ناوه‌ڕاست کە بەشداری هەڵبژاردنی رابردویان کرد.
ئەو سیناتۆرە لەبەردەم دادگای شاری رۆمادا، ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و بڕه ‌پاره‌یه‌ی‌ بۆ گۆڕینی‌ هەڵوێست و ده‌نگدان وەرگرتبێت بە کوتلەی هاوپه‌یمانی راستی ناوه‌ڕاست بەسەرۆکایەتی بیرلسکۆنی.
هاوکات داواکاری گشتی له‌ ناپۆلی‌ گومانی له‌وتەی ئەو سیناتۆرە هەیەو ئاماژەی بەوەداوە،‌ له‌كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌دا، ناوبراو له‌كوتله‌ی‌ چه‌په‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ جیا بۆته‌وه‌و چوه‌ته‌ ریزی‌ راستڕه‌وەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە