ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی کوردستان پۆست بۆ؟
Monday, 19/07/2010, 12:00
من ماوه‌یه‌کی زۆره سایتی کوردستان پۆست ئه‌خوێنمه‌وه به به‌رده‌وامی به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌م ته‌واو جیاواز بوو له جاران ، وه ته‌واو توشی شۆک بووم کاتێک بابه‌تێکم له سه‌ر دکتۆر قاسملو خوێنده‌وه ، هه‌موو نوسینه‌کانی کوردستان پۆستم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دارانی ئێستای کوردی پێ جوان و دروست بوو هه‌موو لایه‌نه‌کانی کاریکاتێرو نوسین و بابه‌ته ڤیدیۆیهکانیشی به‌ڵام به داخه‌وه نازانم به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستان پۆست به‌م بابه‌ته له سه‌ر دکتۆر قاسملو ئه‌یانه‌وێت گورزێک له بنه‌ماکان و پیرۆزیه‌کانی کورد بده‌ن یان ئه‌یانه‌وێت خزمه‌ت به داگیرکه‌رانی کوردستان بکه‌ن ،چونکه دکتۆر قاسملو سه‌روه‌ریه‌که وه ڕه‌مزێکه نه‌ک ته‌نیا بۆ ڕۆژهه‌ڵات به‌لکو بۆ هه‌موو پارچه‌کانی تریش هه‌روه‌ک چۆن قازی و شێخ مهحمودو شێخ سه‌عیدی پیران و بارزانی و ئۆجه‌لان ڕه‌مزێکن، بوون به سه‌روه‌ری بۆمان وه هه‌موشمان ئه‌زانین که نه‌ته‌و به‌بێ ڕه‌م زو کاریزما سه‌رکه‌وت و نابێت وه نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت که براده‌رانی کوردستان پۆست باش ئه‌زانن که تا ئێستا زۆر به‌ی نه‌وه‌کانی ئه‌وروپا له ئه‌ڵمان و له به‌ریتانیا و له فه‌ڕه‌نسا ته‌نانه‌ت له ئیسرائیلیش پیاوانی وه‌ک هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی و ئهریهل شارۆن به ڕابه‌رو پێشه‌نگی خۆیان ئه‌زانن ته‌نانه‌ت ئیسڕائیل ئێستاش لای عه‌ره‌به‌کان وا پیشان نادات که شارۆن مردوه له کاتێکدا هه‌موومان ئه‌زانین که شارۆن چ گه‌وره قاتلێکی عه‌ره‌به‌کانی فه‌ڵه‌ستینه که ته‌نیا له سه‌براو شاتێلا هه‌شت سه‌د که‌سی به ده‌ستی خۆی کوشت ، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م ماڵه وێرانه‌ی کورد هه‌مومان وێرانکه‌ری ماڵی خۆمانین ، من لێره‌دا حه‌ز ناکه‌م له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان و خزمه‌ته‌کانی قاسملۆ له لایه‌نی قه‌ومی و ئینسانی و نوسینه‌کانیه‌وه بنوسم به‌ڵام ناتوانم له‌و نیازه‌ی کوردوستان پۆست دڵنیا بم که ئه‌م جۆره له بێوێژدانی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی قاسملو خزمه‌ت کردن بێت به ڕاسی وتن ئه‌مه جۆرێکه له بێڕێزی گه‌وره به‌رانبه‌ر به ئێمه.
مه‌سعود بارزانی له 31 ی ئاب چه‌ند بێڕێزی پێوه کردین تکایه ئێوه‌ش بێڕێزی به‌رانبه‌ر به‌م سه‌روه‌رانه مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی هه‌ڵه‌ی گه‌وره بێت له هه‌مان کاتیش‌دا دوو ئه‌وه‌نده خاوه‌نی سه‌روه‌ریه ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان خاوه‌نی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی حزبی بێت له هه‌مان کاتا دوو ئه‌وه‌نده‌ش سه‌روه‌ری هه‌یه نابێت ئیشکالیه‌تێکی ناوخۆی حزبی بکه‌ین به بنه‌مای سڕینه‌وه‌یان ، تکا ئه‌که‌م به‌ڕێزان شه‌ڕه‌کانی خۆتان با له سه‌ر ڕه‌مزه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئێمه نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کانی ئێستا خاوه‌نی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه نین با ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌نوسن که‌مێک بیری ناسیۆنالیزمی نه‌وه‌ی ئێستای ئه‌وروپاتان هه‌بێت و که‌مێک بیر له ئێمه‌ی گه‌نجان بکه‌نه‌وه وه‌ک خۆتان مهمانکهن به دوشمنی یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌م له سۆز‌و عاتیفه‌وه نیه هه‌رکه‌سێک یه‌کجار مێژوی میرنشینه کوردیه‌کان بخوێنێته‌وه تێئه‌گات کێ ماڵوێرانکه‌ری ئه‌م میرنشینانه بوه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه که خۆمان ڕۆڵی سه‌ره‌کیمان هه‌بوه له ڕوخانیان به هۆی دوشمنایهتیمان بۆ یه‌کیان و لایه‌نگری ئه‌وه‌ی تر له سه‌ر حسابی سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کان، ئه‌گه‌ر سه‌یری حاڵی حاجی قادر بکه‌ین ئه‌زانین ئه‌م هه‌موو پهرێشانیهی بۆ گه‌لی کورد بۆ، تکایه با خیانه‌ت چی تر نه‌بێت به به‌شێک له ناسنامه‌مان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست