کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەحمود سەنگاوی هەر کاوەی تیرۆر نەکردووە! لە ساڵی 1984 علی حاجی ئه‌حمه‌دی شه‌هید کرد

Thursday, 26/12/2013, 12:00


پێشه‌کی ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م و زۆر سۆپاسی ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌نرخانه‌ت ده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بێت.
من خه‌ڵکی ئه‌ترافی هه‌ڵه‌بجه‌م و بۆیه‌ حه‌ز ناکه‌م ناوی خۆم بهێنم و هه‌روه‌ها من ئه‌ندامی یه‌کیتیم و مالو مندالم چاوه‌ڕیی ئه‌و پاره‌یه‌ که‌ له‌وانه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرم. هۆی په‌یوه‌ندی کردنم به‌ تووه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، زانیاریتان بده‌می سه‌باره‌ت به‌ مه‌حموود سه‌نگاوی.
من خۆم پێشمه‌رگه‌بووم و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگام له‌ زۆر شته‌، ئێوه‌ هه‌ر دۆسییه‌ی شه‌هیدی ڕۆژنامه‌نووس باس ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه‌ روو، ئای دۆسییه‌ی هه‌ژاری کورد که‌ به‌ ناهه‌ق ده‌کوژرێت بۆ کوێ ده‌روات. سه‌رت نایه‌شینم کوریکی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئازا هه‌بوو به‌ ناوی عه‌ڵی حاخی ئه‌حمه‌د، شه‌هید له‌ خیزانێکی‌ هه‌له‌بجه‌ییه‌ کۆنه‌کانن. ئه‌م شه‌هید عه‌لییه‌ تا بڵیی کوڕیکی ئازابوو، ناسراوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، کوردێکی دلسوز بوو، سه‌ر به‌ ڕێخراوی یه‌کێتی بوو.
جارێکیان له‌و جارانه‌ی که‌ مه‌حموود سه‌نگاوی دای ناببوو له‌ سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان، ئێواره‌یه‌ک چه‌ند سه‌یاره‌یکی ئه‌هلی ڕاده‌گرن، یه‌کێک له‌ سه‌یاره‌کان شه‌هید عڵی تیاده‌ بێت.
یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی محموود سه‌نگاوی عه‌لی ڕائه‌پرسکینی ئه‌ویش تووڕه‌ ده‌بێت ئه‌ڵی خۆمه‌ ئێمه‌ جاش و ئیستیخبارات نێن، ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ بڵی که‌ من له‌ خۆتانم.. مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌مه‌ ده‌بینێت یه‌ک سه‌له‌ فیشه‌ک به‌ عه‌ڵییه‌وه‌ ده‌نێت و له‌ جێگه‌ی خۆی ساردی ده‌کاته‌وه‌‌. بیرم نایه‌ چ سالێک بوو ئه‌م رووداوه رووی دا به‌س ته‌کێدم‌ ساڵێ 1984 یان 1985 رووی داوه‌. ده‌مه‌وێت ویژدانی خۆم سووک که‌م بۆیه‌ ئه‌م داواتان لێ ده‌که‌م دوسییه‌ی شه‌هێد علی زیندوکه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌یش کوری کابرایه‌کی هه‌ڵبجه‌ییه‌ نێوه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌
هه‌موو هه‌ڵبجه‌ییه‌‌ کۆنه‌کان ئه‌م زانیارییه‌ن لا هه‌یه‌، که‌سووکاری شه‌هید عه‌ڵی له‌ سلیمانیین‌، دوو برای ماوه‌، یه‌کێکیان ناوی خالیده‌، خۆشکه‌که‌ی ناوی له‌میعه‌یه‌.
داواتان لێ ده‌که‌م به‌ دواچوونه‌وه‌ به‌ دوای دۆسییه‌ی ئه‌م شه‌هێده‌ بکه‌ن که‌ خۆی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ڕه‌نجده‌رانه‌و به‌ ناهه‌ق تاوانبار شه‌هیدی کردووه‌، کۆردێکی هه‌له‌به‌جه‌ییه‌، کۆری پیاویکی هه‌ژاره‌...تکایه‌ ئه‌م دۆسییه‌ زیندۆ که‌نه‌وه‌، ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌.
ئه‌و ئێواره‌ی که‌ عه‌ڵی شه‌هید کرا، مه‌حموود سه‌نگاوی چه‌ند که‌سێکی گرتبوو، له‌وانه‌ خواڵیخۆشبوو ته‌ها خه‌لیل بوو.
خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە