• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

محەمەد هەریری: بەخوا جوانە ئێران لە بەریتانیا نیگەرانە!!

خەڵكى نەفس نزم وپڕ شەڕ وعەیب وعار هەردەم كە سەرنج دەدەنە دەوروبەرى خۆیان ئەگەر خەڵكەكە لەوان چاكتر وبآ گیروگرفت بن دڵیان شەق دەبات، لەبەر گرێی هەستكردن بە نزمى ونەگریسی خۆیان حەزدەكەن هەموو كەسێك وەك ئەوان بن تا ڕزگاریان بێت لە سوك سەرنجدانى خەڵك.ڕژێمە دكتاتۆرەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر حەزیان بە هەواڵی...

محەمەد هەریری: بەخوا جوانە.... ئێران لە بەریتانیا نیگەرانە!!

خەڵكى نەفس نزم وپڕ شەڕ وعەیب وعار هەردەم كە سەرنج دەدەنە دەوروبەرى خۆیان ئەگەر خەڵكەكە لەوان چاكتر وبێ گیروگرفت بن دڵیان شەق دەبات، لەبەر گرێی هەستكردن بە نزمى ونەگریسی خۆیان حەزدەكەن هەموو كەسێك وەك ئەوان بن تا ڕزگاریان بێت لە سوك سەرنجدانى خەڵك. ڕژێمە دكتاتۆرەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر حەزیان بە...

محەمەد هەریری: چەند زانیاریەكى ڕاچڵەكێنەر لە كتێبی ئەو (حەسەن بەنا) یەى كە كەس نایناسێت - بەشی چوارەم وكۆتایی

حەسەن بەنا لە ستایشى تاغوتدا لە بەشی نۆیەمى ئەو كتێبە نوسەر بەردەوام دەبێت لەسەر ڕەخنەكردنى لە ڕێچكەی سیاسی حەسەن بەنا ولەژێر ناونیشانی (حەسەن بەنا و مەلیك فاروق) لە سەرەتادا باسى لابردنى بەشێكى تەواوى كتێبی (مژكرات الدعوە والداعیە) ى حەسەن بەنا دەكات. ئەو بەشە لەیەكەم چاپیدا كە لە (دار الكتاب العربی)...

محەمەد هەریری: دیموكراسیەت لە نێوان براگەورە Big Brother وسایبەرسپێسداCyberspace

جۆرج ئۆرویل (1903 -1950) رۆمان نوس ورۆژنامەنوسى بەناوبانگى ئینگلیز كە هەردەم لە بەرەى هەژاران وژێردەستەكان بوە، وژیان ونوسینى تەرخان كردبوو لە پێناوى ئازادی تاك وگشتیەكان، ئازادى خەڵك هەردەم خەم ونیگەرانى ئۆرویل بوو تا ڕادەى فۆبیاو ترسی جۆرج ئۆرویل لە زەوت كردنى ئازادییەكان دەگاتە چڵەپۆپەى بە دەركردنى...

محەمەد هەریری: چەند زانیاریەكى ڕاچڵەكێنەر لە كتێبی ئەو (حەسەن بەنا) یەى كە كەس نایناسێت - بەشی سێیەم

بەشی سێیەم (3 لە 4) لە بەشى شەشەمى ئەم كتێبەدا، ئەگەر سەرنجى كەسایەتى حەسەن بەنا وەك ئادەمیزادێكى زادەى سەردەمى خۆى بدەین، دەبینین زۆر بیروڕاى هەبوە كە تا ئەمڕۆش دەكرێت سودى لێوەربگیرێت، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بیروڕاى زۆر نێگەتیڤانەشى هەیە لە بوارەكانی سیاسى وكۆمەڵایەتى وئایینى دەبوایە چاوپێخشاندنەوەیان...

محەمەد هەریری: تیرۆریستى چاو سەوز و قژ زەرد

ئەلعەملایی ئەوجارە موسڵمان نەبوو! هەر لە پاش گرتنى بونیادگەراى مەسیحى ڕاستڕەو (ئەندرێس بێریڤیك) ى نەرویژى، ئەو تیرۆریستەى بە مودێكى ساردەوە كارە دڕندەكانى ئەنجامدا، ئاهێكى خۆشی بەدڵى هەموو موسڵمانانى جیهان داهات چونكە زۆربەى هەرە زۆری كردارى تیرۆریستى وخوێن ڕشتنى بەناهەق لە پاش 11ى سەپتمبەرەوە وەك...

محەمەد هەریری: كام جەماوەر گرنگترە لاى سەرۆك جەماوەرى بەرشلۆنە یان كوردایەتى؟!

من خۆم كۆنە یاریزانم هەتا نزیكەى هەڵبژاردەى هەولێرى تۆپی پێ چووم و تا ئێستاش حەزم لە تۆپی پێیە وهاندەرى بەرازیلیشم ئەگەرچی كاتى خۆی هۆلەندى بووم، پێم دیاردەیەكى تەندروستیشە لاوانمان حەزیان لە تۆپی پێ بێت وهاندەرى تیپەكان بن بەبێ زیادەڕەوى وخۆ شێت كردن وەك فوتبۆڵ فانەكانى ئینگلیز ووڵاتانى تر. گرنگیشە...

محەمەد هەریری: چەند زانیاریەكى ڕاچڵەكێنەر لە كتێبی ئەو (حەسەن بەنا) یەى كە كەس نایناسێت

به‌شی دووه‌م.توند وتیژى لە تەعالیمەكانى مورشیددا لەو بەشەدا نوسەر (حلمی النمنم) لەو بەشەدا باس لە توندوتیژى گروپە ئایینیەكان دەكات وباسی ئەوە دەكات كە ئیخوان لەگەڵ ڕودانى هەركارێكى توندوتیژ شانازى بەخۆیان دەكەن كەوا ئەوان میانەڕەون بەڵام ئەوەى ژیان وتەعالیمەكانى حەسەن بەنا بخوێنێتەوە دەزانێت كەوا ئەو...

محەمەد هەریری: چەند زانیاریەكى ڕاچڵەكێنەر لە كتێبی ئەو (حەسەن بەنا) یەى كە كەس نایناسێت

بەشی یەكەم ئەم كتێبە "حسن البنا الژی لا یعرفه أحد" لە نوسینى نوسەرى رۆژنامەنوس (حلمی النمنم)ە جێگری سەرۆكى دەستەى میسرى گشتى كتێبە،وبەڕێوەبەرى نوسینە لە گۆڤارى المێور كە لە دار الهلال دەردەچێت ولە چەندین رۆژنامە وگۆڤاری تریش دەنوسێت بایەخى سەرەكى نوسینەكانى دەربارەى كەسایەتیە مێژوویەكانە... كە ئەو كتێبەم...

محەمەد هەریری: ابو اسحاق الحوینی وگەڕانەوە بۆ سەردەمى جاریە وكەنیشكەكان

محەمەد هەریری كاتێ ڕەخنە لە خیتابی سەلەفیەت دەگرین، خودا ئاگادارە هیچ پاڵنەرێكى شەخسیمان نیە، نە پاڵنەرى شوهرەت ونە پاڵنەرى مادی، چونكە ڕێگاى ئاسانترى زۆر هەیە بۆ شوهرەت پەیداكردن لەبەر بوونى شوبهەیەك یان لەدەستدانى سەربەخۆیی پێیدا نەڕۆیشتین، گوێمان لێدەبێتەوە جاروبار تانەى بێدینیمان لێدەدەن بە نسبەت...

محەمەد هەریری: دكتۆر بەرهەم دەبوایە ئەو دەست لەكاركێشانەوەت لە سەرۆكایەتى حوكمەت با

ئەو نامەیەى دەست لەكاركێشانەوەى د. بەرهەم تاڕادەیەكى زۆر كێشەكانى یەكێتى دەستنیشان كردوە هەرچەندە دەستى نەخستۆتە سەر برینە سەرەكیەكەى یەكێتى كە ئەویش خودى مام جەلالە. ئەو پیاوە بەڕاستى پێویستى بە وازهێنانێكى موشەرەفە لە سەرۆكایەتى عێراق ویەكێتیش پێكەوە. لەسەر ئاستى عێراق ئەوە هەرچەندە بابەتى باسەكەمان...

محەمەد هەریری: ڕاستى لە كوێیە لە شەڕى بەڵگەنامەكانى پارتى وكۆمەڵ دا؟!

لەو چەند رۆژەى دواییدا هەموو لایەك ئاگادارى ئەو شەڕە میدیاییەى نێوان پارتى وكۆمەڵی ئیسلامى بوو، كە بە هێرشێكى چڕوپڕى تەلەفزیۆنى زاگرۆس دەستى پێكرد وبە وەڵامدانەوەیەكى توندترى كۆمەڵ كۆتایی یان پێی هێنا. بێگومان نە بەڵگەنامەكانى زاگرۆس لەسەر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامى عەلی باپیر لەمەر پەیوەندیەكانى بە ڕژێمى...

محەمەد هەریری: یەكێتى وشینى حەزرەتى حوسێن

زۆر دەمێكە یەكێتى وسەرۆكەكەى هێندە پەرۆشی خۆیان بۆ شیعەگەرێتى سەفەوییەت نیشاندەدەن وەك دەڵێن لە مەلیكیەكان مەلیكترن، ئەو سەرۆكەى كە وەك هەر شیعەیەكى مێشك پڕخورافات سنگى دەكوتێ لە مەرقەدى ئیمام خومەینى وسلێمانى كردۆتە شانۆی رەوزەخونە ئێرانیەكان ولەشارێكى وەها كوردپەروەردا كە شانازى بە ئاستى فەرهەنگى خۆى...

محەمەد هەریری: تونس وخۆكۆژێكى ئایدیالی وچارەنوسی ڕژێمە خێزان سالارەكان

زۆرجار بە نوسین وگوفتار بێزارى خۆم دەربڕیوە لەو كردە نا عەقڵانیەى بە هەموو پێوەرێك كە پێی دەڵێن كردەى خۆ كوژی، جا ئەو كردەیە چى بێت وچۆن بێت ولە پێناو هەر ئامانجێك بێت، بە تایبەتى ئەگەر كردەیەكى ئینتیحارى وەها ببێتە هۆی لە ناوچوونى كەسانێكى بێ تاوان ومەدەنی. لەوەتى ئەو دیاردەیە قێزەونە هاتۆتە ناو جیهانى...

محەمەد هەریری: بەختیار عەلی: كۆپی كات كردنی فات كات* كاتێ ترسنۆك باسی مێژووی ترسنۆكەكان دەكات

لە ئینگلیزی ئیدیۆمى كۆپی كات (a copy-cat): بۆ ئه‌و که‌سه‌ به‌کار دێت، که‌  لاسایی یه‌کێک، یان که‌سانێکی تر بکاته‌وه‌، به‌ڵام بە بارە نێگەتیڤەكەى.دیسان ئیدیۆمى فات كات یش (a fat cat) بۆ دەسەڵاتدار و سیاسی وسەرمایەداریى زەبەلاح بەكار دەهێنرێت، كە دەسەڵات و سەرمایەكانیان بە شێوەیەكى خراپ و نایاسایی بەكار...