کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ پێویستە كاروان ساڵح دادگایی بكرێت؟

Saturday, 22/06/2013, 12:00


چاوپێكەوتنی پەرلەمانتار كاروان سالح لە كەنالَی كوردستان تیڤی، جێگای هەلَوەستە كردنە، چونكە ئەم پیاوە ژەهرێكی زۆر زۆر ترسناكی هەلَڕشت، لێرەدا قسەی من لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان وپەرلەمانتاری وجیابوونەوەو سیاسەت نیە، بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانێت خۆی وەڵامی بداتەوە، قسەی من لەسەر بابەتێكی هێجگار ترسناكە كە ئەم پیاوە نازانم چۆن جورئەتی كرد باسی بكات لەسەر كەنالَێكی ئاسمانی كە هەموو دنیا دەیبینێت. ئەویش مەسەلەی هەولێرچیەتی وشارچێتی وسلێمانی بوو، ئەم پیاوە بەناوی شاری هەولێرو قەڵاومنارە قسەی دەكرد، وەك بلَێی بزوتنەوەی گۆڕان نوێنەری سەد لەسەدی سلێمانی وخۆشی نوێنەری سەد لەسەدی هەولێر. ئەم پیاوە لەجیاتی ئەوەی قسە لەسەر سیاسەت وپەرلەمان وحوكمڕانی بكات، بابەتی هەولێری بەدەمەوە گرتبوو! بەراستی پێویستە بێ دەنگی لەقسەی پەرلەمانتارێكی وا نەكرێت، چونكە كوردستان یەك نیشتمانە، كورد یەك گەلە، كولتورمان، زمانمان، رۆحمان، دلَمان یەكە، موعانات وناخۆشی وكوشتارو شەهیدو كاروانی ژیانمان یەكە، هەولێر شاری هەموو تاكێكی سلێمانیە، سلێمانی شاری هەموو هەولێریەكە، دروست كردنی جیاوازی ناو شارەكان پارچە پارچە كردنی هەرێمی كوردستانە، خیانەتی مەزنە، خەلَكی هەموو كوردستان رۆشنبیرە، بەتەنیا سلێمانی وهەولێر نا...كاروان سالَح باسی لەوە دەكرد كە خەلَكی هەولێر رۆشنبیرەو پەراوێز خراوە، ئەدی كاك كاروان سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان هەولێری نیە؟ ئەدی كاك كاروان هەزاران سلێمانی لەریزی پارتی كار ناكەن؟ هەزاران هەولێری لەریزی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندام نین؟ ئەدی كاك كاروان هەزاران دهۆكی لەریزی یەكگرتوی ئیسلامی كار ناكەن؟ بۆیە پێویستە رێگا لەم ژەهرە بگیرێت وبەتوندی ئەم جۆرە خەلَكە تەسلیم بووە بە دەزگای هەوالَگری !! روبەروی دادگا بكرێنەوە، ئاسایی یە هێزە سیاسیەكان ململانێیان هەبێت، بەڵام هەرگیز ئاسایی نیە شارەكان كێشەیان لەگەڵ یەكتر هەبێت. ئەم قسانەی كاك كاروان كردی بەعس وسەدام حوسێن نەوێراون بەرامبەر كورد بیكەن، بەڵام ئەو كردی؟ بەداخەوە بۆ داواكاری گشتی كە پێویستە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ونیشتمانی بێتە دەنگ وكەسێك كە ئەندامی گەلەو بەناوی گەل ودەنگی گەل وئازاری گەل چۆتە پەرلەمان، دژی گەل ویەكپارچەیی گەل قسە دەكات، گەل دەكاتە دوژمنی یەكتر. متمانە لەناو رۆلَەو شارەكانی گەل ناهێلَێت، بۆیە ئەگەر ئەمە خیانەتی نیشتمانی نەبێت، ئەدی چی دیكەیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە