کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێکی سه‌ر پێیی بۆ ئه‌و نوسینه‌ی له‌ سایتی کوردستان پۆست دا له‌ ژێر ناوی (دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و ستافێکی نا شایسته‌) بۆ ڕای �

Wednesday, 08/06/2011, 12:00


چه‌ند کارمه‌ندێکی دیوانی چاودێری دارایی پله‌ یه‌ک له‌ سلێمانی :
به‌رێزان ، ئێمه‌ وه‌ک چه‌ند کارمه‌ندێک له‌ دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی کاتێک ئه‌م نوسینه‌ی به‌رێزتانمان خوێنده‌وه‌ له‌ پێگه‌که‌تاندا جگه‌ له‌وه‌ی توشی شۆکی کردین له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و وێنا و تێوره‌ی له‌ لامان چه‌سپاند که‌ زۆرجار راگه‌یاندن به‌و په‌یامه‌ هه‌ستیاره‌ی له‌ ئه‌ستۆی دایه‌ که‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوزه‌ند ده‌کرێت ده‌شێت ببێته‌ جه‌للادێک بۆ تیرۆر کردنی که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی مرۆڤ و له‌ که‌ دارکردنی چونکه‌ رون و ئاشکرایه‌ تیرۆر کردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ له‌ ناو چونی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌که‌ که‌ کۆتای دێت به‌ڵام تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی مرۆڤ و رۆ‌حی مرۆڤه‌کان ده‌بێته‌که‌لتورێک بۆ زه‌لیل کردنی مرۆڤ و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌ گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و ناشرینیه‌کانی کۆمه‌ڵگا .
به‌رێزان ، ئێوه‌ له‌ نوسینه‌که‌تاندا زۆر به‌شێوه‌یه‌کی عمومی و هه‌ره‌مه‌کی به‌ بێ بونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که‌وتونه‌ته‌ وێزه‌ی سه‌رجه‌م پله‌ تایبه‌ته‌کان و کارمه‌ندی پله‌ یه‌که‌کانی ئه‌م ده‌زگا هه‌ستیاره‌ ، له‌ کاتێکدا له‌و پێناوه‌دا زۆربه‌مان شه‌و و رۆژمان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ک و به‌رده‌وام له‌ شه‌ونخونی و ئازاردا بوین به‌رامبه‌ر به‌ نه‌هێشتنی شه‌وه‌ زه‌نگی گه‌نده‌ڵکار و گه‌نده‌ڵکاران، له‌ هه‌ر پله‌و پۆستێکی حیزبی و حکومی دابوین بێ دودڵی و جه‌سورانه‌ نوکی پێنوسه‌کانمان له‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و هه‌زاران ڕاپۆرتانه‌ی که‌ ئێوه‌ خۆشتان دانتان پیاناوه‌ که‌ جێگای بایه‌خی ڕایی گشتی و شاره‌زایان و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ...هتد
لێره‌وه‌ ئێمه‌ داوا له‌ سایته‌ به‌رێزه‌که‌تان ئه‌که‌ین به‌ به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنته‌وه‌ به‌ زوترین کات ناوی ئه‌و به‌رێوبه‌ره‌ گشتی و جێگری به‌رێوبه‌ره‌ گشتیه‌مان بده‌نێ که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و ماستاوچێتی و سه‌رشۆرکردنی ئه‌و ده‌زگا گرنگه‌ی دیوانی سلێمانی که‌ بۆ خۆتان شاهیدن له‌ رابردوودا کارمه‌ندو کادره‌کانی خاوه‌نی چ سه‌نگ و قورساییه‌ک بون له‌ ده‌ست نیشان کردنی که‌سانی کـــاسه‌ لێس و ماســتاوچـــی و زه‌لیل وبێ ئیراده‌ له‌ به‌رده‌م هه‌‌‌‌‌ژمونی پیاوانی حیزب و حکومه‌ت دا بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌ تایبه‌تیه‌کانیان .
لێره‌وه‌ دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌ داوا له‌ سایته‌ به‌رێزه‌که‌تان ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و دۆکۆمێنت و ناوی ئه‌و ماستاوچیانه‌مان پێبڵێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌به‌رده‌م رای گشتی و هه‌م له‌به‌رده‌م دیوانی چاودێری داراییمان دا کاره‌کانیان رسواو مه‌حکوم بکه‌ین و له‌ رێگای داواکاری گشتی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی تره‌وه‌ بیانده‌ینه‌ دادگا و ڕسوای به‌رده‌م ئیراده‌و خواست و ویستی جه‌ماوه‌ریان بکه‌ین .
ئه‌گه‌ر به‌ زوترین کات هه‌ر دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ لاتان پارێزراوه‌ نه‌یخه‌نه‌ به‌ر ڕای گشتی و دیوانمان ئه‌وا ئێوه‌ش ناراسته‌وخۆ ده‌بنه‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که‌ له‌م هه‌رێمه‌ ده‌ گوزه‌رێت چونکه‌ مانای تێدا نیه ‌باس له‌ گه‌نده‌ڵی بکه‌یت به‌شێوه‌ی شمولی و ته‌حدیدی بکه‌رانی گه‌نده‌ڵی و نه‌ساده‌کان نه‌که‌یت که‌ وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچن و که‌س نه‌بێت پێیان بڵێت پشتی چاوتان کـلی پـێوه‌یــــــــــــــــــــــــه‌
چه‌ند کارمه‌ندێکی دیوانی چاودێری دارایی پله‌ یه‌ک له‌ سلێمانی

کوردستانپۆست : ئێمه‌ وه‌ک چۆن ئه‌و مافه‌ به‌ به‌رێزتان ده‌ده‌ین قسه‌ی خۆتان بکه‌ن و  ئاواش ریگا به‌ هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک ده‌ده‌ین.ئه‌گه‌ر باس له‌ تۆمه‌ت و تاوانبارکردن ده‌که‌ن ، ئێمه‌ ناچارین بڵیێن: به‌ڕیزانی جاودێری دارایی تا ئێستا چیتان کردووه‌ ، خۆ ئه‌وه‌تا به‌ ملیارات دۆلاری خه‌لکی کوردستان ده‌دزرێت ناتوانن چی بکه‌ن  ، ره‌نگه‌ ئازابن بۆ فه‌رمانبه‌رێکی بچووک که‌ 2000 دینارێک له‌ وه‌سڵێک ده‌دزێت ، به‌لام ناتوانن به‌ مه‌سعود بارزانی بڵێن: ئه‌رێ تۆ چیت.. تا یه‌ک ملیار دۆلار خه‌رجی مه‌کته‌به‌که‌ت بێت ،که‌ به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم ، که‌ بوونی نییه‌؟!.
دواتر ئه‌و کارمه‌نده‌ی چاودێری پێویست ده‌کات  وه‌لامی نووسینه‌که‌تان بداته‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ له‌ نووسینه‌که‌شی گه‌یشتبین باس له‌ چاودێری دارایی هه‌ولێر ده‌کات نه‌ک سلێمانی ، ئێمه‌ خۆمان شاهێدی جوامیری و ده‌ستپاکی و جورئه‌تی کاک جه‌لالی سام ئاغاین ، ده‌زانین چۆن کاری ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیوه‌ی به‌ریز به‌لام که‌ نه‌توانێ حاکم قادرێک دزو تیرۆریست بداته‌ دادگا ، پێمان ناڵێن: چاودیری چی؟ بۆیه‌ وازی هێنا و چاکی کرد..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە