له‌به‌رده‌م باڵێۆزخانه‌ی عێراق له دانیمارک خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
28/2/2011 له‌سه‌ر بانگهێشتی (ده‌سته‌ی پشتیوانی له خه‌ڵکی کوردستان_دانیمارک) ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی کردن له خۆپشاندان و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، له‌به‌رده‌م باڵێۆزخانه‌ی عێراق له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا، خۆپیشاندانه‌که نزیکه‌ی (1:30) پێچوو.
ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌که چه‌ندین تراکت و وێنه‌و لافیته‌یان به‌رزکردبوویه‌وه که گوزارشتی له پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرد و ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن و کوشتنی مناڵان و خۆپشانده‌رانیان ڕاده‌گه‌یاند، به بڵندگۆ شیعار و دروشم ده‌وترایه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ندین وتار و قسه‌وباس له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشکه‌شکرا له‌لایه‌ن (عوسمان ئه‌حمه‌د، گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی، نادر عبدالحمید، شوان که‌رکوکی، گوڵزار عه‌لی)وه، پاشان (لوقمان مسته‌فا) په‌خشانه شیعرێکی خوێنده‌وه، کوردتیڤی وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاند ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که‌بوو، سه‌ره‌ڕای ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانه‌که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ (مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره و عوسمان ئه‌حمه‌د) ئه‌نجامدا.
پاشان یاداشتیک که ژماره‌یه‌ک داخوازی تێدابوو درایه ده‌ست نوێنه‌ری باڵێۆزخانه‌ی عێراق، باڵێۆزی عێراق له دانیمارک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانن ئاماده‌نه‌بوو خۆی بێته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی یاداشته‌که، دیاربوو ده‌یزانی که ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی فراوانی ئاماده‌بووان ده‌بێته‌وه.
ده‌قی یاداشته‌که به‌زمانی کوردی
له‌ڕێگای باڵیۆزخانه‌ی کۆماری عێراقه‌وه له دانیمارك
بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
داخوازیه‌کانمان سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر خۆپیشانده‌ران له کوردستان.
1. یه‌که‌م: پشتیوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ین و خوازیاری هه‌رچی زیاتر مه‌ده‌نیه‌نیانه‌ترکردنی شێوازی خۆپیشاندان و داواکاریه‌کانین.
2. دووه‌م: ته‌واوی هێزی سه‌ربازی (زێره‌ڤانی) سه‌ربه پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رجه‌م هێزه میلشایه‌کان له سلێمانی و ته‌واوی شاره‌کانی کوردستان، به‌زووترین کات بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌و هێزانه هیچ شه‌رعیه‌تێکیان نیه.
3. سێیه‌م: به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی و ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کردووه له کوردستان، بدرێنه دادگایه‌کی ئاشکراو جه‌ماوه‌ری.
4. چواره‌م: گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی موڵکی گشتی که‌له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه داگیر کراوه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و به‌کارهێنانی بۆ بواره مه‌ده‌نیه‌کان.
5. پێنجه‌م: ئازادی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت وه‌ک مافی سه‌ره‌تایی سه‌یر بکرێت.
6. شه‌شه‌م: ده‌سبه‌جێ و بێبه‌ندوبه‌ست ته‌واوی ده‌ستگیرکراوه‌کان و ڕفێنراوه‌کان ئازاد بکرێن و یه‌کێتی و پارتی ده‌ست له‌م کرده‌وه سه‌رکوتگه‌رانه‌یه هه‌ڵگرن.
ده‌سته‌ی پشتیوانی له خه‌ڵکی کوردستان_دانیمارك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست