کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ سەرۆكە سه‌رشۆرەكەى هەرێم!

Monday, 28/02/2011, 12:00


ئەگەرچى ڕۆژ بە ڕۆژ جەماوەرى چەوساوە زیاتر دێنە سەرشەقام و دەنگى زوڵاڵى ناڕەزاى و پڕ مەینەتى بەڕووى حكومەتە حزبیەكەى پارتى و یەكێتى و گەندەڵیە سیاسى و ئەخلاقیەكانى بەرز دەكەنەوە، بەڵام ئەو مسعودەى كە خۆى بە سەرۆكى شەرعى هەرێمى كوردستان دەزانێت، ئەگەرچى سەرۆكى خروقات و تەزویرە نا ئەخلاقیەكانى پاراستنە، لە گەشت و سەردانە بازرگانیەكانى بەردەوامە، لاى ئەو كوردستان شامى شەریفە و خەڵك بەبێ كێشەو گرفت دەژین لە هەرێمدا.
ئەوەى من مەبەستمە ئەوەیە بزانم كە ئاخۆ كەى ئەو سەرۆك عەشیرەتە لە ئیتاڵیا جاش بووە و هیچ یەكێك لە ئێمە نەیزانیوە، ئەمڕۆ لە پاداشتى جاشایەتیەكەى مەدالیاى ئەتڵەنتیك وەردەگرێت؟ بەڵام لەلایەكى تریشەوە هیچ جێگەى سەرسوڕمان نیە مەدالیا وەربگرێت، چونكە مێژووى خۆى و بنەماڵەكەى پڕە لە خیانەتى نەتەوەیى و سیاسى دژى نەتەوە و خاكەكەمان.
جەماوەر ڕاپەڕینى كرد، كوردستان لەسەر دەستى جەماوەر ئازاد كرا، مسعود و بنەماڵەكەى دواى ئەوەى خەڵك بارزانیشیان ڕزگار كرد، ئینجا ئەوان گەڕانەوە بۆ كوردستان. سەرەڕاى ئەوەى ئەوان تەقەى سەركەوتنى ڕاپەڕینیشیان لە كوردستاندا نەكرد، بەڵام وەك تەواوى كارە نا ئەخلاقیەكانى پێشویان، جارێكى تر و لە 31 ى ئاب، مەرجەعیەتى كوردستان(پەرلەمان)یان كردەوە بە فولكە بۆ سوڕانەوەى دەبابەكانى ڕژێمى بەعس.
بۆیە بۆ دواجار ئاگادارت دەكەینەوە، ئەى سەرۆكە سه‌رشۆڕ و شەرمەزارەكە ، ئەى خاك و میللەت فرۆش، ئەى خیانەتكار، ئەى سه‌دامى كوردى، ئەى مشكى ناو جەواڵ، ئەى سەرۆك عەشیرەتى بارزان، باشتر وایە خۆت نەگەڕێیتەوە، نەك جەماوەر بەشەق بتكەنە دەرێ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە