ئازادی و گەندەڵی دوو ووشە و کرداری دژبەیەک

Monday, 05/09/2011, 12:00




زۆر جار بەرپرسە حکومی و حیزبیەکانی ناو دەسەڵات دان بە بوونی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دادەنێن بەڵام لەلایەک بوونی ئازادیش بەخەڵک دەفرۆشن کە گوایە لەسایەی بوونی ئەوان ئازادی هەیە.
ئازادی بە مانای دەرباز بوون لەهەموو دەسەڵاتێکی خۆسەپاو ودکتاتۆر لە ژیانی هەموو تاکە کەسێک کە خۆی دەگرێت لە چوار چێوەیەکی یاسایی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری خەڵک گەیشتنی بە هەموو مافە نەتەوەیی و مرۆیەکان.
گەندەڵیش بە مانای لادانە لە یاسا لەلایان کار بەدەست ، کە
کاربەدەستی گەندەڵ ، بەبێ ترسان لە لێپیچینەوەی دادپەروەر یان سەروی خۆی بەبێ منەت هەموو کارێک دەکات لە پێناوی بەرژەوەندیەکانی تاکەکەسی خۆی و خواردنی مافەکانی خەلکی نەتەوەکەی ، ئەمەش خۆی لە خۆی دا پێ شێل کردنی مافە نەتەوەیی و مرۆیەکانی خەڵکە و شکات کردنیش بە برنەوەی کاربەدەستی گەندەڵ و بە دۆڕاوی مافخوراوی سکاڵا تۆمار کراو دێت ، جونکە نەخۆشی کوشندەی گەندەڵی بەکتریاو ڤایرۆسی بلاوکراوەیە و دادپەروەر و دەزگاکانی پۆلیسیش لە توش بوونی ئەم نەخۆشیە بێ بەش نین.
بۆیە بەم پێیە ئەگەر ئازادی هەبێت نابێت گەندەڵی هەبێت وە ئەگەر گەندەڵی هەبێت نابێت ئازادیش هەبێت.
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە