هه‌ستکردن به لێپسراوێتی خه‌باتگێری و کوردایه‌تیه نه‌ک به ته‌نها کارکردن له ناو حیزب
Monday, 21/03/2011, 12:00
له‌م کوردستانه‌ی من هه‌ر که‌سێک له ژێر په‌رده‌ی بوونی پۆست و پله‌یه‌ک ده‌ست ده‌کات به فرۆشتنی مێژوی خه‌باتگێری و کوردایه‌تی خۆی له ناو حیزبێک ، ده‌یه‌وێ میلله‌ت فری و بدات به‌وه‌ی که ته‌نها ئه‌وکه‌سانه خهباتگێرن و کوردایه‌تی ده‌که‌ن که کاری سیاسی له ناو حیزب‌دا بکه‌ن.
هه‌روه‌کو زۆرکه‌سیش به مردنی خۆی واتا به نه‌خۆشی یان کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل ده‌مرێت حیزب به شه‌هیدی ڕێگای کوردایه‌تی دایده‌نێت ، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که سه‌رده‌مانێک له ناو حیزبه‌کان بۆ ئازادی میلله‌ت کاریان ده‌کرد و قوربانیان ده‌دا که چێگای فه‌خرو شانازین بۆ گه‌ل و نیشتمان .
به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌ر که‌سێک له‌ناو حیزب کاری کرد ئه‌وا نیشتمان په‌روه‌ر و خه‌باتگێره به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رجی دڵسۆزی بۆ کاره‌که‌ی و ره‌چاوکردنی یاسا‌و داب و نه‌ریتی ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌که‌ی وبه‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی و له دژی هه‌موو دیارده‌یه‌کی دزێوی وگه‌نده‌ڵی بووه‌ستێته‌وه ئه‌وا گه‌یاندنی په‌یامی کوردایه‌تی و تێکۆشان و خه‌باتگێریه جا له هه‌ر شوێن و دام ده‌زگا و دائیره خوێندنگا و حیزبێک بێت ، به‌نموونه:-
1-ئه‌ومامۆستایه‌ی وانه‌که‌ی خۆی زۆرباش بڵێته‌وه‌و جیاوازی له نێوان خوێندکاره‌کانی نه‌کات و قبولیش له گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی نه‌کات و به‌ته‌واوی ئه‌رکی مامۆستایه‌تی خۆی جێبه‌جێ بکات.
2-ئهوخوێندکارهی خوێندنی خۆی بکات و گوێرایه‌ڵی مامۆستاکه‌ی بێت و پاک و خاوێنی قوتابخانه‌که‌ی ڕابگرێت.......هتد قبولی بوونی گه‌نده‌ڵیش نه‌کات.
3-ئه‌و پزیشکه‌ی نه‌خۆشی له‌به‌رده‌ستایه مرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکات و یارمه‌تیده‌ری نه‌خۆشی که‌م ده‌رامه‌ت بێت و داووده‌رمانی ئێکسپایه‌ر بۆ نه‌خۆش به‌کارنه‌هێنێت و ...هتد
4-ئه‌ومه‌لایه‌ی له‌سه‌ر منبه‌ری مزگه‌وت ووتاره‌کانی گوزارشت نه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌پێی شه‌ریعه‌ت فتوابدات.
5-ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی کاری هونه‌ری ده‌کات له چوارچێوه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نی میلله‌ته‌که‌ی ده‌رنه‌چێت و هونه‌ری بێگانه بکاته ئامرازێک و هۆکارێک بۆ پێشخستنی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی.
6-ئه‌و پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یه‌ی لوله‌ی چه‌که‌که‌ی له رووی خه‌لکی ئازادیخواز و بێ تاوان نه‌بێت وبه پێچه‌وانه‌وه له رووی خیانه‌تکاران و دزو داگیرکه‌ر و تیرۆریستان بێت.
7-ئه‌و دایک و باوکانه‌ی منداڵه‌کانیان به‌هه‌ستی ئه‌خلاقی کوردایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کی باش و ده‌ست پاکی و نیشاندان و روونکردنه‌وه‌ی کاری باش و خراپ په‌روه‌رده بکات.
8-ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی خۆی ڕابگرێت له ڕه‌شوه‌و به‌رتیل وه‌رگرتن و قبولی دیارده‌ی دزێوی گه‌نده‌ڵی و واسته و واسته‌کاری به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی نه‌کات .
9-ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی خه‌ش له کاره‌که‌ی نه‌کات و به رێک و پێکی و له کاتی خۆی پرۆژه‌که‌ی ته‌واو بکات .
10-ئه‌و کرێکاره‌ی خۆی له کارکردن نه‌دزێته‌وه و خۆی به شتی تر خه‌ریک نه‌کات له پێناوی به‌سه‌ر بردنی ماوه‌ی کاتی کارکردنی.
11-ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له رێگادا شتێک ده‌دۆزێته‌وه به‌ده‌ست پاکی بداته‌وه خاوه‌نه‌که‌ی یان نه‌مامێک بچینێت یاخود کاخه‌زێک له‌سه‌ر شه‌قام هه‌ڵگرێته‌وه بۆ پاک و خاوێنی شار‌و ووڵاته‌که‌ی.
12-ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌ی ئاو و کاره‌با به پێ ی پێویست سه‌رف بکات .
13-ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی ڕاستگۆ‌و دڵپاک و عادل بێت له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌ی و هه‌ست به لێپسراوێتی مێژویی بکات.
14-ئه‌و رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو شاعیره‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی به‌کاربهێنێت و له گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌ی ڕاستگۆ بێت.
هه‌موو ئه‌وانه نمونه‌یه‌کی بجوکن بۆ تێکۆشان و خه‌باتگێری نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی کردن به پێی بوونی هه‌ر پیشه‌و چین و توێژێک کاره‌کان هه‌مووی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌لوێست له دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و جێ به جێ کردنی ئه‌رک به دڵسۆزی ، بێ ئه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگا له حیزبێک کار بکات کاره‌کانی له‌هه‌ر بوارێک له بواره‌کان خۆی له خۆی دا هه‌لسوکه‌وتێکی سیاسیانه‌یه له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی و شته‌کانی به‌رده‌ست و ده‌وروبه‌ری جونکه ژیانی هه‌موو مرۆڤێک له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ده‌وری ئه‌کته‌رێکی هه‌ست پێ نه‌کراوه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی ژیان .
ئه‌گه‌ر کاریشی کرد له ناو حیزب ده‌بێت ئه‌ویش له چوار چێوه‌ی خزمه‌ت کردن بێت به گه‌ل و نیشتمان به واتایه‌کی تر حیزبایه‌تی له پێناوی کوردایه‌تی بکات نه‌ک بۆ په‌رستنی که‌س و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرس و سه‌رکرده‌که‌ی ، هه‌رچه‌نده خۆشم یه‌کێک بوومه له‌و که‌سانه‌ی که سه‌رده‌مانێک کارم له ناو حیزب کردوه‌و ئێستاش به‌که‌م و زۆر هه‌ر به‌رده‌وامم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست