خۆپیشانده‌ران مافی خۆیانه خۆیان چه‌کدار بکه‌ن
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌لک له هه‌موو ووڵاتێکی دیموکراسی به هێمنانه و ئازادانه ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت وهه‌موو هێمنی و ئارامیه‌کی بۆ دابین ده‌کات و له پاشانیش به‌ده‌نگ داواکاریه‌کانیانه‌وه ده‌چێت ، به‌ڵام له کوردستانه‌که‌ی من ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی دوژمندارانه‌ی خۆی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به فیشه‌ک و باڕوت ووڵامی خۆپیشانده‌رانی بێ چه‌ک ده‌داته‌وه چگه له ده‌ست کردن به گرتن و تیرۆر و تۆقاندن و ڕفاندن و هێرش کردنه سه‌ر رۆژنامه نووسان و باره‌گاکانی رۆژنامه و که‌ناڵه ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان به‌م پێیه توڕه‌یی وده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران به‌تین و به‌هێزتر ده‌بێت و له ناخ و ده‌روونه‌وه بانگی ئازادی و ڕزگاری به دونیا ده‌گه‌یه‌نن.
ده‌سه‌ڵاتیش هه‌موو مافێکی ئازادانه له خه‌لک زه‌وت ده‌کات و ده‌بێته هۆکاری تێکده‌ری هێمنی و ئاسایشی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌که و رۆژ به رۆژ له به‌ر جاوی دونیا بۆ کپ کردنی ده‌نگی ناره‌زایی به رۆژی روناک پێشێل کاری له دووای پێشێلکاری به پاره‌ی میلله‌ت به‌رێگای ده‌زگای پاراستن و زانیاری و زێره‌ڤان و دژه تیرۆر و .....هتد ئه‌نجام ده‌دات.
ڕاپه‌رین و توره‌یی میلله‌تی کورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌رئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه بوو چگه له داگیرکردنی خاک و نیشتمان بۆیه ئه‌م میلله‌ته ڕاپه‌رین و هه‌موو ده‌زگاکانی به‌عسیان له شاره‌کان پاککرده‌وه ، ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌که‌م هه‌مان سیاسه‌تی به‌عسی روخاو له‌به‌رامبه‌ر خه‌لکی مافخوراو و چه‌وساوه پیاده ده‌کات .
مادام ده‌سه‌ڵاتێک به زه‌بری چه‌ک و پاره‌ی میلله‌ت وه‌کو به‌عس ووڵام بداته‌وه وهۆکاری تێکدانی باری هێمنی و ئاساییشی شار و ناوچه‌کان بێت لێرانه چێگای خۆیه‌تی که خۆپیشانده‌رانیش خۆیان چه‌کدار بکه‌ن و به‌رووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌قلیدیه‌ی به‌عس ببنه‌وه و دام و ده‌زگاکانیان له‌شار و ناوچه‌کان پاک بکه‌نه‌وه و زه‌ماوه‌ند بۆ بوکی ڕاپه‌رین سازبکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست