گۆرانی مه‌نه‌لۆج
Sunday, 31/01/2010, 12:00
مه‌نه‌لۆج له ووشه‌ی (مۆنۆلۆج)ی فه‌ره‌نسی یه‌وه هاتووه‌و به‌شێکه له گۆرانی دیارده‌یه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ی گۆرانی میللیه جۆرێکه له جۆره‌کانی ههڵجونی هه‌ست و ده‌نگ و زمان و سۆز و لێکدانه‌وه‌و خه‌ونی مرۆڤی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌م به‌شه‌ی گۆرانیه‌وه چاره‌سه‌ری زۆر کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و بواره‌کانی تری ژیان ده‌کرێت.
هۆی په‌یدابونی ئه‌م هونه‌ره له نێو گوڵزاری گۆرانی کوردی دا به‌نده به واقیعی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی و سیاسیه‌وه، مه‌نه‌لۆج کارێکی یه‌کجار کاریگه‌ر و پڕ بایه‌خه، له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیع دا ، ده‌ورێکی دیار و مه‌زنیشی ههیهلهژیانی کۆمه‌ڵ و خۆی له‌خۆی دا چه‌کێکی زاخدراوی تری گۆرانی و په‌یامی هونه‌ریه بۆ ڕاهێنانی مه‌به‌سته پیرۆزه‌کانی خۆی.
ئه‌م هونه‌ره له سه‌ره‌تادا له سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندان ((عه‌زیز عه‌لی و عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و حه‌سه‌ن دڵسۆز)) داهێنراوه که زۆربه‌ی له هۆنراوه‌و هه‌ڵبه‌سته‌کانی (عه‌لی به‌رده‌شانی) بووه‌و له‌دووای ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (سابیر عه‌بدولره‌حمان) ده‌ستێکی باڵا‌و کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ووتنی ئه‌م به‌شه‌ی گۆرانی که له یه‌کێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی به‌نمونه((کاکی شوفێر له‌سه‌ر خۆبه له رۆیشتن توند و تۆڵ به)) ئاواز و ده‌قی هۆنراوه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی بریتیه له په‌روه‌رده‌کردن و ئامۆژگاری کردنی شوفێره‌کان له کاتی لێخورینی ئۆتۆمبیله‌کانیان به‌ڕێگای گۆرانی و مۆسیقا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده ، ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی گۆرانی نه‌ما ، له‌وانه‌یه بڵێن به‌ڵێ ماوه‌و له که‌ناڵه‌کانیش په‌خش ده‌کرێت و له بازاره‌کانیش کاسێت ده‌ست ده‌که‌وێت ، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ راسته به‌ڵام ئه‌مانه گۆرانی شێواندراون ، ده‌بێ گۆرانی مه‌نه‌لۆج:-
1-ده‌قی هۆنراوه‌که‌ی گوزارشت له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری و.....هتد بکات.
2-هۆنراوه‌و ئاوازه‌که‌ی کۆمیدی و ساده‌و ساکار بێت تاکو گوێگر به ئاسانی تێبگات و له‌به‌ری بکات بۆ به‌کارهێنانی ژیانی رۆژانه‌ی و ئامۆژگاریه‌کانی هه‌رده‌م له‌بیر بێت و کاریگه‌ری خۆی بنوێنێت له‌سه‌ر زاری خه‌ڵک.
3-میلۆدی ئاوازه‌که‌ی نوێ بێت ، نه‌ک هۆنراوایهکی سه‌قه‌ت بخه‌نه سه‌ر ئاوازی گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌نی وه‌کو شه‌مال سایب و تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و .....هتد. ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێک له به‌رنامه و به‌رهه‌می درامای کهنهڵهکان و سیدیه‌کان ده‌بینین به‌ناوی گۆرانی مه‌نه‌لۆج کاری تێکده‌ری هونه‌ری به‌رهه‌می گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه‌کانه ، که‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک خواردنی مافی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌یه له لایه‌کی تریش بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زاییان ده‌گه‌یه‌نێت له بواری هونه‌ری و روشنبیری که به ناو ئه‌م به‌رهه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه ، رێزی هونه‌رمه‌ندانی کۆنیان نه‌گرتووه جونکه هه‌ریه‌ک له‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نانه هه‌ستاون به‌گواستنه‌وه‌ی گۆرانی کوردی له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر هه‌روه‌ک هونه‌رمه‌ندی جیهانی (شومان) ده‌ڵێت ((ڕێزی کۆن بگره‌و پێشوازی تازه‌ش بکه)). به‌ڵام ئهمانهنهرێزی کۆنیان گرتووهنهداهێنانی تازه‌شیان کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست