تیرۆرکردنی شه‌هید زه‌رده‌شت مۆرێکی ڕه‌شه به نێوجه‌وانی ده‌سه‌ڵات
Friday, 14/05/2010, 12:00
تیرۆرکردنی شه‌هید زه‌رده‌شت
مۆرێکی ڕه‌شه به نێوجه‌وانی ده‌سه‌ڵات
چالاک میرانی
ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێری داگیرکراوی بنه‌ماڵه‌یی هه‌میشه منه‌تی ئازادی و هێمنی و ئارامی له‌سه‌ر خه‌لکی کوردستان ده‌کرد به جۆرێک که هیچ گیروگرفتێک له ئارادانیه و خه‌لک له ژێر ئاڵای حیزبه‌که‌یان به ئاسوده‌یی ده‌ژی به‌ڵام نه‌ک هه‌ر بۆ کورد به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماندی که هیچ ئازادی له ئارادا نیه و ئازادی ته‌نها بۆ گهندهلچی و مه‌سینه هه‌ڵگر و دز و چهردهکانه که پارێزه‌ری ده‌ستکه‌وته ماددیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ن ، ده‌رباره‌ی هێمنی و ئارامیش بۆ خاتری خه‌لک نییه به‌ڵکو بۆ پارێزگاری کردن له ده‌ستکه‌وته دزێویهکانیانه تاکو به هێمنی و ئارامی بتوانن بخۆن و بدزن و شه‌وه سوره‌کانیان به‌ڕێ بکه‌ن ، ئه‌گینا جۆن له رۆژی روناک له‌به‌رده‌می کۆلێژێک له‌به‌رجاوی خه‌لک و پۆلیسی ئه‌م کۆلێژه خوێندکار و رۆژنامه نوس که‌که زه‌رده‌شت ده‌رفێنرێت و به ئۆتۆمبێلی چامی ڕه‌ش به‌هه‌موو بازگه‌کان تێ دهپهرێنرێت و بۆ موسل ده‌بردرێت ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی له‌وێ فرێده‌درێت.
ئه‌وان کاکه زه‌رده‌شتیان تیرۆر کرد به‌ڵام ناتوانن قه‌له‌مه بوێره‌کانی تری گه‌له‌که‌مان و دروشمی خۆپیشانده‌رانی(بێ ده‌نگ نابین) کپ بکه‌ن و تیرۆری بکه‌ن ئه‌وه‌نده به‌سه له هه‌موو شاره‌کانه‌وه هاوار بکرێت (ئازادی ئازادی ئازادی....هتد و سڵاو له زه‌رده‌شته‌کان نه‌فره‌ت بۆ تیرۆریستان) که ئه‌م دروشمه جاران له دژی به‌عسیه‌کان و تیرۆریستانی به‌ناو ئیسلامی ده‌گوترا به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌دژی ده‌سه‌ڵاتێکی داسه‌پاو و داگیرکه‌ری بنه‌ماڵه‌یی ده‌وترێت که بووه مۆرێکی ڕه‌ش به نێوچه‌وانیان ته‌ک پیرۆزتان بێت ئه‌م مۆره ڕه‌شه ئێوه به‌ره و شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆری و شه‌هید زه‌رده‌شتیش به‌ره و به‌هه‌شت و لاپه‌ره‌ی مێژوو و نه‌مری ، ئێمه‌ش به‌ره‌و دووپاتکردنه‌وه‌ی خه‌بات له پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست