له دوای نه‌مانی به‌عس له کوردستان چ گۆڕانکاریه‌ک کرا؟ به‌شی سێیه‌م
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
له‌م به‌شه‌دا ده‌مه‌وێ باس له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و روشنبیری بکه‌م که له دوای نه‌مانی به‌عس له کوردستان تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م بواره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی گه‌شایه‌وه‌و پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه بینی.
به‌عس گله‌یی لێ ناکرێت وه‌کو حیزبێکی عه‌ره‌بی شۆڤێنی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌کی ئه‌دا بۆ ته‌عریب و ته‌بعیس کردنی ناسنامه‌ی گه‌لی کورد که ئه‌مه ئامنچی هه‌موو داگیر که‌رێکه به‌ڵام حه‌یف بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان که:-
1-ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گشت پارت و حیزبه‌کان به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی ئازادیان به خۆیان داوه که هه‌موو به‌رهه‌مێک به گشتی باش و خراپ بڵاوبکه‌نه‌وه و حکومه‌تیش له‌به‌ر ده‌زگاکانی خۆی که به‌شداره خۆی لێ بێ ده‌نگ ده‌کات و یاسایه‌ک یان سانسۆرێکی هونه‌ری دانه‌نێت.
2-هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بووه‌ته ئامرازێک بۆ ده‌رپه‌راندنی کاری چه‌واشه‌کاری به‌بێ گوێدانه پره‌نسیپ و جێ به‌جێ کردنی یاسا هونه‌ریه‌کان له سه‌رده‌می به‌عسیش هه‌روابوو.
3-تێکه‌ڵ کردنی هونه‌رمه‌ند و ناهونه‌رمه‌ند و جیانه‌کردنه‌وه‌یان گه‌وره‌ترین کێشه‌ن بۆ دروست کردنی ئه‌و فه‌وزایه‌ی که له ناو هونه‌ری کوردی په‌یدابووه که ئه‌مه‌یان به‌عسیش نه‌یکرد بوو.
4-گوێ نه‌دان به مۆرک و سیمای نه‌ته‌ویی له په‌خش کردنی به‌رهه‌مه‌کان و به‌تایبه‌تی له بواری مۆسیقادا ئاوازی تورکی و فارسی و عه‌ره‌بی میسری تێکه‌ڵی مۆسیقای کوردی ده‌کرێت و بووه‌ته دروستکه‌ری هۆیه‌ک بۆ ته‌عریب و ته‌بعیس کردنی ئه‌م ناسنامه‌یه نه‌ته‌وه‌ی یه.
5- به‌عس ئاسا ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی ناچار کردنی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و هونه‌ره‌مه‌ندان دایتی و ئه‌یدات بۆ به‌کارهێنانی کاری چه‌واشه‌کاری ته‌سکی حیزبایه‌تی خۆی ، بۆیه‌ش موچه‌ی رێزلێنانی بڕی تاکو به‌م ئاوات و ئامانجه‌ی خۆی بگات.
6-ده‌سه‌ڵات حکومه‌تی کردۆته ئامرازێک بۆ چه‌ند که‌سانێکی نا روشنبیر و ناهونه‌رمه‌ند و پاره‌ی خه‌یاڵیان به‌سه‌ر داده‌بارێنێت و بۆ کاری هونه‌ری و جا له‌به‌ر نه‌بوونی شاره‌زایشیان له بوارکهی خۆیان کاره‌کانیان فاشیل و که‌م بایه‌خه ، ئه‌م که‌سانه‌ش به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پسپۆرن له بواری پیشه‌یی که دروست کردنی شه‌وی سوره بۆ به‌رپرسان ، بۆیه گرنگیان پێ ده‌ده‌ن و له هه‌موو کارێک مهسموعن.
7-به‌عس ئاسا رۆژانه له هه‌وڵی نوک شکاندنی ئه‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ندانه دایه که دڵسۆزانه له هه‌وڵی چاکردنی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ن و ناره‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ریان ده‌رده‌برن جا به‌رێگای لێدان ، دژایه‌تی کردن ، ده‌ربه‌ده‌ر کردن تیرۆر کردن ، رفاندن .......هتد وه‌کو به‌عس کاره‌کانیان جێ به‌جێ ده‌که‌ن.
8-دامه‌زرادنی چه‌ندین دام و ده‌زگای روشنبیری و هونه‌ری که مایه‌ی خۆشحاڵیه به‌ڵام دانانی که‌سانی نه‌شیاو له‌م ده‌زگایانه و کارکردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانی خۆیان و گه‌نده‌ڵچیه‌کان و باراندنی پاره‌ی خه‌یاڵی ، مایه‌ی نیگه‌رانیه که هیچ دڵسۆزیهکیان بۆ نه‌ته‌وه‌و کارکردن به دڵسۆزی نیه له‌گه‌ل رێزم بۆ هه‌ندێکیان که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن دورن له‌م باسه‌م.
9-دامه‌زراندنی چه‌ند سه‌نته‌رێکی روشبیری بۆ لاوان و گه‌نجان مایه‌ی خۆشحالیه به‌ڵام به‌کارهێنانیان بۆ کاری حیزبی و خواردنی پاره‌ی نه‌سریه و میزانیه و هه‌روه‌ها سود وه‌رنه‌گرتنی لاوان و گه‌نجان له خوله‌کانی فێربوونی بواره‌کانی هونه‌ری و وه‌رزشی و زمانه‌وانی و ......هتد مایه‌ی نیگه‌رانیه.
10-کوانێ پاراستنی که‌لتور و ئاسه‌واری به جێماوی باوک و باپیران و په‌ره پێدانی وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندو؟ یان کۆکردنه‌وه‌و دانانی ئه‌م سامانه نه‌ته‌وایه‌تیه به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ، به نمونه کام هونه‌رمه‌ند یان پسپۆری بوارێکی ترتان هانداوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامانه نه‌ته‌وییه‌کان؟ گۆرانی فۆلکلۆری به نمونه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست