باسێک له‌سه‌ر گوندی باپشتیان
Sunday, 31/10/2010, 12:00
گوندی باپشتیان ده‌که‌وێته کوردستانی باشوو و ده‌ڤه‌ری ڕواندز و سۆران و له‌سه‌ر ڕێگای نێوان هاوینه‌هه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ و قه‌زای سۆرانه ، ئه‌م گونده خاوه‌ن خاکێکی به پیت و به‌ره‌که‌ته و کانیاوی زۆری لێیه و (کوره‌فه‌قێ و کانی ئه‌ستێران) دوو له کانیاوانه‌ن که خه‌لکی ئه‌م گونده جاران پشتیان پێ به‌ستووه ، مه‌زارگای شێخ حه‌سه‌نی به‌سری له گۆرستانه‌که‌یه‌تی.
هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا مێژووی دروست بوونی ئه‌م گونده یه‌کلایی نه بۆته‌وه به‌ڵام ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن به‌گزاده‌کانی میرانی سۆران هه‌ریه‌که له ناوچه‌یه‌ک ژیاون و له ژێر فه‌رمانی میری گه‌وره‌یان حوکمیان گێراوه ، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی سۆران ، ئه‌م گونده‌ش به‌م شێوه‌یه به‌گزاده‌کانی تێدا ژیاون که ئه‌ویش (بایزبه‌گی کوڕی ئۆغهزبهگ) بوو، بایز به‌گ ده‌بێته مامی میر محه‌ممه‌د (پاشای گه‌وره) بۆیه‌ش ناونراوه باپشتیان جونکه:-
ووشه‌ی باپشتیان گه‌ر شی کردنه‌وه‌یه‌کی بۆ بکه‌ین بریتیه له پێشگر و ناوه‌ند و پاشگر (با +پشت+یان=باپشتیان) ، (با) له ووشه‌دا به‌کاردێت به‌نموونه بابێن با بروا با ئه‌م شته وابێت....هتد ، پشت له زمانی کوردی ئه‌وه‌ی براو مام و ئامۆزا بووایه ده‌یانگۆت ئه‌مه خزمی پشته ، پاشگری (یان) له ووشه‌دا به‌کاردێت وه‌ک که‌سیان ، خزمیان ...هتد .واتا ده‌بێت دامه‌زراندنی ئه‌م گونده به کارێکی گرنگ وه‌سف کرابێت که له‌لایان ده‌سه‌ڵاتی میر به پشت و په‌نا و به‌رگری له حوکمی میرنشینه‌که له دژی دوژمنانی ناونرابێت (باپشتیان).
خه‌لکی ئه‌م گونده به گشتی موسڵمانن وجاران دووماڵی جوله‌که‌ی تێدابووه به ناوی(مو‌سا و شلیمۆن) که چێگای ڕێزی خه‌لکی گوند بوون له دووای شه‌ری جیهانی دووه‌م به‌ره‌و ووڵاتی ئیسرایل کۆچیان کرد ، هه‌رچه‌نده له لایان ره‌شید به‌گ و سالح به‌گ داوایان لێ کرا که نه‌رۆن به‌ڵام ئه‌وان هه‌رسوربوون له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌یان باپشتیایان به جێ هێشت.
هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌م گونده:-
1-نه‌زهه‌تی شاعیری فه‌رامۆشکراوی شاری ڕواندزی پایته‌خت که ناوی ته‌واوی حاجی سلێمان به‌گی کوڕی مه‌جید به‌گی کوڕی ره‌سول پاشایه (ره‌سول پاشا برای پاشای گه‌وره‌یه) که ئه‌م شاعیره خه‌لکی ئه‌م گونده‌یه.
2-عه‌وڵاپاشا یه‌کێک بوو له شۆڕشگێره‌کان و له دژی عوسمانیه داگیرکه‌ره‌کان به نیازی ئازادی ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئینگلیز تێکه‌ڵ کرد ، بۆیه فرۆکه‌ی ئینگلیز له ساڵی 1918 له کاتی شهر ئه‌م گونده‌ی پاراست بوو له بۆردومان کردن.
3- ئیسماعیل به‌گی کوڕی سه‌عید به‌گی کوڕی عه‌وڵاپاشا مۆمێکی داگیرساوی بنه‌ماڵه‌ی میرانی سۆران و حاکمی سیاسی به‌ریتانی بوو، ئینگلیزه‌کان په‌ره‌یان پێ ده‌دا جێگای ئومێدێک بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یه‌کێک بوو له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که به ئاشکرا له په‌رله‌مانی به‌غدا داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی ده‌کرد به‌ڵام به فیتنه‌ی مه‌لیکی عیراق و به‌ده‌ستی ناوخۆیی شه‌هید کرا.
4- قاسم به‌گی کوڕی خورشید به‌گ (1920-1975) ئه‌فسه‌ری ریفی به‌ریتانی بوو وه ئه‌ندامی حزبی هیوای عیراقی بوو، له زۆر شوێنی جیا جیا فه‌رمانبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ر بووه ، تاکو دووا ساتی ژیانی له خزمه‌تکردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کۆلی نه‌داوه.
5-جه‌لال به‌گی کوڕی مسته‌فا به‌گ یه‌کێک بوو له کادیره هه‌ره به تواناکانی سه‌رده‌می خۆی و یارمه‌تی ده‌رێکی گه‌وڕه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو، له گه‌ڵ خه‌لکی گوند که بریتی بوون (حاجی رهزابهگ و سیراجه‌دین((مام دینۆ)) و مه‌حمود فه‌تاح مهحمودو..هتد) خه‌باتیان ده‌کرد.
6-حاجی ره‌زابه‌گی کوڕی که‌ریم به‌گ یه‌کێک بوو له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌هه‌ر له دایک بوونیه‌وه کۆلینهداوه له خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌ی و هه‌ر له ساڵی 1944وه به‌شداری له هه‌موو شۆرشه یه‌ک له دووای یه‌که‌کانی کردووه‌و چه‌ندین جاریش ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووه و سه‌رکردایه‌تی ڕاپه‌رینی ساڵانی 1985ی کردووه له دژی جاشه‌کانی ناوچه‌که و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌عس.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست