زۆر جاران بیردەکەمەوە

Monday, 19/09/2011, 12:00




بیرکردنەوە لە هەر شتێک تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە بەتایبەتی ئەگەر ئەنجام و بەرهەمێکی سودمەندی هەبێت ، من بیر لە کەسانێک دەکەمەوە کە خەریکی ئازادین بۆ میللەتەکەیان ، واتا ئازادی خوازان ، زۆر جاریش وڕێنەی ئەوە دەکەم کە دەتوانن بەلای کەمی بێ دەنگ دانیشن لە ئاست هەموو پێ شێل کاریەک کە دەرحەق بە مرۆڤی کورد دەکرێت یان وەکو خۆفرۆشەکان و چاشەکان ماستاو سارد کەنەوە ، دەزانن من وڕێنە و بیرکردنەوەم لەسەر کێیە ؟
لەسەر ئەوکەسانەیە کە وەکو شەهیدان زەردەشت و سۆرانی مامەحەمە خوێنی خۆیان ئەخەنە تاسەیەک پێشکەش بە میللەتەکاین دەکەن ، من نامەوێ باس لەم دوو جوانەمەرگە بکەم با وەکو دەسەڵات نەبم بە زیندووکوژی مردوو پەرست ، من دەمەوێ مردوو کوژی زیندوو پەرست بم ، خۆ کەسێکی وەکو کاک نەشێروان مستەفا و هاڕێیانی لەناو یەکێتی هیچیان کەم نەبوون لە ڕووی پلەو پایەو پارە بۆچی چیا بوونەوە؟ دەیان توانی وەکو هەموو ئەوانی تر خۆیان لە خەتی ٦٦شەست سەش بدەن و بێ خەم و بێ باک دانیشن و بخۆن و بخۆنەوەو بۆ نەوەکانیشیان پاشە کەوت بکەن.
یان رۆژنامەنوسانی وەکو کاک نەبەز گۆران و کاک سەباحی عەلی قارەمان بۆ؟ خۆ ئەگەر یەک دێر بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات بنوسن ئەوا گومانی تێدا نییە کە گیرفانیان پڕ لە پارە و پولی زەوت کراوی میللەت دەکرێ.
ئەی ئەندامانی ژووری ئۆپۆزسیۆن لە پاڵتاک کاک ئارام ئەحمەد و کاکە رەنجە و کاک٣١ی سلێمانی و کاکەی ڕواندزی بە زمانە شیرینەکەی و کاک هەڵمەت گۆران و کاکە حەمە و کاک کاک کاک ....هتد ؟ ٢٤بیست و چوار سەعاتەی کە خوا دایناوە لە شەو و رۆژێکدا هەر خەریکی هۆشیار کردنەوەی خەلکن بۆ ڕاپەرینێکی سەرتاسەری لە دژی دەسەڵاتی ئێستا.
من جاربەجار دوور دەرۆم بۆ باسی کاک که‌مالی جه‌مال موختار و دەستەی نوسەرانی کوردستان پۆست ناکەم بە ساییتێکی پڕ خوێنەرەوە ئۆقرەیان لەدەسەڵات بڕیوە وایان کردووە کە دەسەڵاتێک بە زۆری چەکدار و چەللاد و پارەی دزراوی خەڵک و.....هتد هەردەم ئەم ساییتەیان بۆ تەماشاکردن و خوێندنەوە لەسەر شاشەی کۆپیوتەرەکەیان بێت و چاوەڕێی ئات و ساتێک بن بۆ هەڵاتن و ئاشبەتاڵ کردن لەدەسەڵاتەکەیان لەبەر توندی و توڕەیی جەماوەری ئازادی خوازی کوردستان.
بیرکردنەوکانم ئازارم دەدەن جونکە هەریەکێک لەوانە دەسەڵات مەمنونیانە کە فتوایەکی مەلا خەتێیان پێ بدەن بۆ دامڕکاندنەوەی تورەیی جەماوەر ولە بەرامبەر چەندین دراوی دۆلار و یۆرۆ و پاوەنی دزراوی خەلکیش پێشکەشیان بکەن ، بەڵام ئەنجام بۆم ساخ بۆتەوە کە ئەوان دەیانەوێ نەمر بن و هەریەکەیان ببن بە گیڤارەیەک و لە دەروونەوە ئێش و ئازاری خەڵکی زەحمەتکێشی ووڵات ئازاریان دەدات و ئامادەی هەموو قوربانیەکن بۆ ئازادی ووڵات.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە