کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی کورد و دوو برین

Tuesday, 15/03/2011, 12:00






له‌ پێش شانزده‌ی ئازاری 1988 یه‌کێتی سوپای پاسدارانی ئێرانی هێنا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆیه‌ رژێمی به‌عس بریاری کیمیا باران کردنی دا و سه‌ددام هه‌ستا به‌ راسپاردنی‌ عه‌لی کیماوی بۆ ‌ جێ به‌جێ کردنی بڕیاره‌که‌ ، ئه‌وه‌ بوو‌ له‌ کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی شێنزه‌ی مانگ عه‌لی کیمایاوی ئه‌م شاره‌ی کیمیا باران کرد و‌ بووه‌ هۆی شه‌هید کردنی پێنج هه‌زار و بریندارکردنی ده‌هه‌زار که‌سی تری ئه‌م شاره‌.



هه‌ڵه‌بجه‌ زامی گه‌لی کورده‌ له‌ مێژوودا نیشانه‌ی مه‌رگێکی زیندووه‌ و مایه‌ی سه‌ربڵندیه‌ و ناسنامه‌ی گه‌لێکی مافخوراوه‌‌ تێنوێتی عاشقانی هه‌وره‌مانه‌ ، پێنج هه‌زار کۆتر و په‌پوله‌ له‌م رۆژه د‌ا ، فڕین بۆ ئاسمان و بوون به‌ کابوس له‌ ژیانی تاوانباران و نه‌فره‌تیان کرد به‌ روحی پاکیان که‌ داگیرکه‌ر زۆرداره‌ له‌ جیهان بۆمب و کیمیا دێنن بۆ شاران بۆنی سێوه‌ مه‌رگ بۆ روحان ده‌که‌ن به‌ دیاری بۆ روحی ژیانی منداڵێکی چاو گه‌شی بێ تاوان ، نابێ له‌ بیر که‌ین ئه‌م کاره‌ساته‌ که‌ ناسنامه‌ی گه‌لێکی داگیرکراوه‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی کورده‌ نه‌ک که‌س و حیزب و بنه‌ماڵه‌ .

مایه‌ی خۆش حاڵیه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ ‌ له‌ 1ی ئازار ی ساڵی پار به‌ جینۆساید ناسرا به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تاکو ئێستا سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و داهاتێکی زۆر ، بریندارانی ئه‌م شاره‌ به‌ده‌م چاره‌سه‌رنه‌کردنی برینه‌کانیان ده‌ناڵێنن که‌ ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌سه‌رتای دامه‌زراندنیئه‌م به‌ناو په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌ ئاوڕی جدی لێ بدرابایه‌وه‌ و ساڕێژی برینه‌کانیان بکرابایه‌ که‌ تاکو ئه‌مرۆش قوربانیانی نه‌ قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه‌و نه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌کانیشیان ‌کراوه‌ ، ‌ به‌هۆی ئه‌وانیش میلله‌تی کورد ناسراوه‌و بۆته‌ ناسنامه‌ی ناسینه‌وه‌ی کورد له‌ جیهاندا.

سه‌ره‌ رای ئه‌مه‌ش خۆپیشاندان که‌ مافێکی بجووکی هاوڵاتیانه‌ ده‌سه‌ڵات بۆیان به‌ ڕه‌وا نابینێت و هه‌ر له‌م رۆژانه‌ دا توشی ته‌هدید و ئیلهانه‌کردن بوونه‌ته‌وه‌ ، ئاخر هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌یه‌ نه‌ک ئیبدیعاو ‌قسه‌ی بریقه‌داری ده‌سه‌ڵات که‌ ده‌ڵێن بارزانی کوردی به‌ جیهان ناساندووه‌ له‌هه‌ر ووڵاتێک به‌س بڵێی من کوردم ، که‌سی بێگانه‌ ده‌ڵێت (هه‌ڵه‌بجه‌....هه‌ڵه‌بجه‌ ...هه‌ڵه‌بجه‌...هتد) نه‌ک پارتی و بارزانی که‌ که‌س هه‌رناشی ناسێت جاجۆن کوردی به‌ جیهان ناساندووه‌؟ ،‌ کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ناسراون بۆیه‌ چێگای خۆیه‌تی تاڵه‌بانی بڵێت خۆزگه‌م بۆ دوو و سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر جونکه‌ هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵه‌بجه‌ چێگایان گه‌رم کردووه‌ بۆ پاره‌خواردن و پۆست وه‌رگرتن هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر شه‌هید و بریندار و مافخوراو بۆیه‌ چێگای خۆیه‌تی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ به‌ده‌ر بنرێن که‌ برینیکی تریان بۆ ئه‌م شاره‌ زیاد کردووه‌ ، برینی فه‌رامۆش کردن و مافخواردن و ته‌هدید و ئیلهانه‌کردن....هتد به‌عس برینێک و ده‌سه‌ڵاتیش برینێکی تر.

باله‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا سه‌ری ڕێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌م کاره‌ساته‌ و سه‌رچه‌م شه‌هیدانی کوردستان دا بنوێنین و نه‌فره‌تیش له‌ به‌عس و داگیرکه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بکه‌ین و درێژه‌ به‌ ڕاپه‌رین و خۆپیشاندان بده‌ین بۆ له‌ ناجوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی درۆزن و خائین .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە