بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


باسێکی کورت له‌سه‌ر گۆرانی و جۆر و ووشه‌ و سوده‌کانی

Friday, 03/09/2010, 12:00


گۆرانی یه‌کێکه‌ له‌قالبه‌کانی مۆسیقا که ‌له‌لایان تاکه‌که‌س یان دوو که‌س یاخود به‌کۆمه‌ڵ ده‌گوترێت و برگه‌ی ووشه‌ی هۆنراوه ‌له‌ئاوازه‌که‌دا جێگای ده‌نگه‌کانی مۆسیقا ده‌گرێته‌وه ‌، به‌جۆرێک هه‌موو مه‌رجێکی هونه‌ری وزانستی و زمانه‌وانی تیادا ده‌بێت جێ به‌جێ بکرێت ، گۆرانی گه‌یاندنی په‌یامی شاعیره‌ به‌ڕێگای ئه‌م هونه‌ره‌ به‌ گوێگر ده‌گه‌یه‌نرێت وکه‌خۆی ده‌گرێت له‌م جۆرانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-گۆرانی فۆلکلۆری.

2-گۆرانی میللی .

3-گۆرانی له‌سه‌ر ئاوازی نوێ .

به‌ڵام به‌پێی گوزارشتی ووشه‌کانی بریتین :-

1-گۆرانی ئه‌ڤینی و دڵداری، که‌دونیایه‌کی فراوانی له‌ نێو مۆسیقای کوردی داگیر کردووه‌.

2-گۆرانی ئایینی.

3-گۆرانی مه‌نه‌لۆج.

4-گۆرانی کارکردن ، که‌له‌جۆری گۆرانی فۆلکلۆری دا هه‌یه‌.

5-گۆرانی سیاسی .

وه‌ هه‌ریه‌ک له‌مانه‌ خاوه‌نی ریتمی تایبه‌تی خۆیانن هه‌ندێکیان خه‌لک خاوو هێمن ده‌که‌نه‌وه ‌وه‌هه‌ندێکی تریان گوێگر ده‌به‌نه‌ نێو گۆره‌پانی به‌زم و شادی و شایی وهه‌ڵپه‌رکێ و سه‌ما .

گه‌ر بمانه‌وێت بزانین ووشه‌ی گۆرانی له‌ جیه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تادا یه‌قه‌ی ره‌گی(گۆ) بگرین که‌ کرداری دێرینی (گوتن)ه‌و له‌گه‌ل (ران) یه‌کی گرتووه‌ و به‌هۆی پاشگری (ی) بووه‌ به‌ (گۆرانی) . جارێکی تر (گۆ) ناوی گۆرانی وه‌رده‌گرێت وه‌ک ووشه‌ی (گۆوه‌ند، گۆبه‌ند) دا ده‌بینین.
بۆ له‌ ناو بردنی ئازار و خه‌م و غه‌فه‌ت گه‌ر ده‌نگیشت خۆش نه‌بێت گۆرانی بڵێ جونکه‌ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌روون و جه‌سته ، تووێژه‌ره‌وه‌کان ده‌ریانخستووه‌که‌ گۆرانی گوتن وه‌رزشێکه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ی سییه‌کان به‌ هۆی درێژکردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یان وه‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری گه‌لێک نه‌خۆشی وه‌کو خه‌مۆکی و دڵ و زه‌خته‌ ، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ گۆرانی ده‌ڵێن ته‌مه‌ن درێژترن له‌وانه‌ی که‌ گۆرانی ناڵێن‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە