یه‌کێتی و پارتی له ناو یه‌ک ته‌رازووی پێشبرکێدا
Monday, 20/07/2009, 12:00
ئێستا کوردستان به بارودۆخێکی ناسک و دژوار و ئه‌زمونی تێ ئهپرێت و لیسته‌کان پێشبرکێیانه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ، یه‌کێتی و پارتی له ناو یه‌ک ته‌رازوو یان بڵێین له ناو یه‌ک لیستدا له به‌رامبه‌ر لیسته‌کانی تر خۆیان پاڵاوتووه به بیانووی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆیی بهمنهتکردنێکی زۆر له‌سه‌ر میلله‌ت له کاتێکدا له ماوه‌ی 18ساڵی حوکمرانێتی پێکه‌وه‌یان خه‌ڵکیان نیگه‌ران وهه‌راسان کردبوو ، هه‌روه‌کوو ئاسکه‌خان ووتی (پێیان ووتووم بۆ ده‌ستی مه‌سعود بارزانیت ماچ کردووه) ئایه ئیێستا جۆن خۆیان به‌برا دائه‌نێن بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به یه‌ک لیست دائهبهزیوون پروپاگه‌نده بۆ یه‌کتری ئه‌که‌ن و به‌یه‌ک قورسایی له ناو یه‌ک ته‌رازوو خۆیان پاڵاوتووه ، له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانیان وه‌کو برا پروپاگه‌نده بۆ یه‌کتری ئه‌که‌ن له هه‌مان کاتدا ژێربه‌ژێری دژایه‌تی یه‌کتری ئه‌که‌ن و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆشیان ئه‌که‌نه کۆچی قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ،ئه‌وه‌ته له دووای چاپکردنی کتێبه‌که‌م (ڕواندز قه‌ڵای خه‌بات و کوردایه‌تی) به منیشیان ووت (بۆ چی بۆ لای یه‌کێتی چویت و ژماره‌ی چاپکردنت له وه‌زاره‌تی روشنبیری سلێمانی وه‌رگرتووه و باسی که‌سایه‌تیه جهلالیهکانت له کتێبه‌که‌ت کردووه) ئه‌ی ئێوه بۆ چی له ژووره داخراوه‌کان بۆ به رژه‌وه‌ندیه تاکهکهسیهکانتان رێک ئه‌که‌ون ورێکهوتنهکانیشتان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خه‌لکی تاکی کورده له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ، ئه‌گه‌ر وانیه کوانێ یه‌ک وه‌زاره‌ت؟ کوانێیهک سوپا؟ کوانێ یه‌ک به‌رێوبه‌رایه‌تی و فه‌رمانگا؟ کوانێ کوانێ کوانێ .....هتد؟ ئه‌وه‌ی قسه‌ش بکاو هه‌ڵوێست وه‌رگرێ پێیان ئه‌ڵێن ئه‌مانه تابوری پێنجه‌م و تیرۆریست و عایدی جه‌عفه‌ری ونوری مالکین.
به‌هه‌رحال گریمان ئێوه له ماوه‌ی 18 ساڵی حوکمرانیدا به دڵسۆزی کارتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاکێکی کورد کردوه‌و کورد له سایه‌ی ئێوه حهساوهتهوهو توشی هیچ قه یرانێکی ئابوری و دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نهبووهوئایندهیهکی گه‌شتان بۆ نه‌وه‌کانیشمان دابین کردووه ئێستاش منه‌تمان له‌سه‌ر مه‌که‌ن که ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک لیست دانهبهزیباین شه‌ری ناوخۆیی دووباره ئه‌بووه‌وه ،ئێستا پێویست به‌م پارانه‌وه‌و ماندوو بوونی و چاوسورکردنهوهیه ناکات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چارێکی تری ده‌سه‌ڵات بۆ خۆ دهوڵهمهندکردنتان جونکه له سایه‌ی ئێوه‌ی ماندووناس له ماوه‌ی 18 ساڵ هه‌موو تاکێکی کورد به هه‌موو مافه‌کانی گه‌یشتووه، با شه‌رمه‌زارتان نه‌که‌ین به باس کردنی مافه‌کان وچهسانهوهی خه‌ڵک وکه‌م و کوریهکانتان له هه‌موو بواره‌کانی ژیان ، ئێستا نۆره‌ی که‌سانی تره بۆ حوکمرانێتی کردن و گۆڕانی هه‌موو بار‌و دۆخێکی ژیان له خراپه‌وه بۆ باش، ماوه‌ته‌وه بڵێین زۆر سوپاس بۆ ماندوو بوونی و خزمهتهفاشیلهکانتان با جارێکی تر دروشمی ((برا برایه وه‌زاره‌تمان جیایه))دووباره‌نه‌بێته‌وه.
[email protected].
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست