مۆسیقا هۆکاری چه‌سپاندنی باوه‌ری ئایینی له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی دا
Tuesday, 30/03/2010, 12:00
ئایین له‌هه‌موو کاتێکدا به‌درێژایی ژیانی مرۆڤ ده‌وری کاریگه‌ری هه‌ره دیاری له‌گشت بواره‌کانی ژیان بینیوه بێ گومان مۆسیقاش یه‌کێکه له‌م بوارانه ، مۆسیقا و ئایین دوو بابه‌تی جیا نه‌کراوه‌ن جونکه هه‌ردووکیان په‌یوه‌ستن به‌ژیانی مرۆڤ ، مۆسیقا له‌ئایین دا خۆی نواندوه به هه‌ردوو باری چاکه و خراپه‌دا ، زۆربه‌ی ئایینه‌کان په‌نایان بردۆته به‌ر مۆسیقا بۆ چه‌سپاندنی باوه‌ڕ له‌دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی دا ، باشترین به‌ڵگه‌ش مۆسیقای ڕۆژئاوای یه که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به‌ته‌واوی وا به‌سته‌ی کلێسا بوو ، بگره هه‌ندێ له نهێنیه‌کانی مۆسیقا تایبه‌ت بوون به پیاوانی ئایینیهوهو پشتا و پشت بۆیان ده‌مایه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێکیان هه‌وڵی درکاندنی ئه‌و نهێنیانه بدات ، خۆ هه‌ندێ لهباوهرهکان مۆسیقایان حه‌رام ده‌کرد یا به حه‌ڵالێکی ناحه‌زیان ده‌ژمارد و ئه‌مه خۆی له خۆی دا دان پێ دانانێکی نامه‌کی بوو به‌رۆلی مۆسیقا لهسهردهروون جا با ئه‌م رۆڵه‌ی به خه‌ته‌رێکی ڕه‌وشتی زانرابێ و خۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێویست بووبێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دانیان به سودو کاریگه‌ری مۆسیقا دانا و گواستیانه‌وه بۆ ناو کلێسا ، ڤاسیلی و ئۆگستین دوو زانای ئه‌وروپان له چاخی ناوه‌ڕاست دا ژیاون به ووردی له په‌یوه‌ندی نێوان مۆسیقا و کڵێسا دوواون ، پرۆستانتی کاسۆلیکی ، که دوو کۆمه‌ڵه‌ی جیان له ئایینی مه‌سیحی خاوه‌نی دوو عه‌قیده‌ی جیان به‌تایبه‌تی له‌عیباده‌ت کردن و تههلیلهکانیان که به‌ئامێری مۆسیقایه به‌هۆی جیاوازیان ، منافه‌سه‌ی مۆسیقاش له نێوانیاندا دروست ببوو.
مۆسیقای کلاسیک له ناو کڵێسا‌ی مه‌سیحی سه‌ری هه‌ڵدا و جاران نوێژ و نزاکانی به‌تاک یان به کۆمه‌ڵ ده‌گوتران و ئاوازه‌کانیشیان بێ مۆسیقا بوو که پێ ی ده‌گوترا (مۆنۆفۆنی) هه‌روه‌ها سرودی (گریگۆری) که سرودێکی ئایینی بوو له‌ناو کلێساکانی کاپۆلیکی رۆمی ده‌گوتران ، نۆته‌ی مۆسیقا له ساڵانی 1200 له لایان ڕه‌به‌نه مۆسیقا ژه‌نه‌کانی کلێسا دانرا که سودێکی زۆریان له ئاوازه میللیه‌کان وه‌رگرت و تێکه‌ڵ به مۆسیقای ناو کلێسایان کرد ، قه‌شه تۆمای ئه‌کوینی ده‌ڵێت ((مۆسیقا یه‌که‌م پله‌ی له‌نێو هه‌رحه‌وت هونه‌ره ئازاده‌کاندا هه‌یه و له هه‌موو زانستێکی مرۆڤایه‌تی به‌رزتر و مه‌زن تره)).
له ئایینی زه‌رده‌شتیشدا مۆسیقا ده‌وری خۆی بینیوه له ئاوازی هۆڕه و سیاچه‌مانه هه‌مان ئاوازی نوێژ و نزای سه‌رده‌می ئه‌م ئایینه‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ ووشه و هۆنراوه‌ی تریان بۆ داناون ، ده‌ڵێن هۆره له (خۆر)ه‌وه هاتووه‌و خۆریش هێمای خوای چاکه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان بوو (ئاهورا و مه‌زدا) و گوایه سیاچه‌مانه‌ش له (سیا و جامانه‌ی) موغه زه‌رده‌شتیه‌کانه‌وه (ڕه‌به‌نه‌کان) هاتووه که جامه‌ی ڕه‌شیان له به‌رده‌کرد.
ئایینی یه‌زیدیش له‌م بواره کاریگه‌ری خۆی نواندووه مۆسیقای له بۆنه و یاده‌کانی کردۆته هه‌وێنی پته‌وکردنی باوه‌ر له دڵ و ده‌روونی شوێنکه‌وتوانی که چگه له ئامێری ده‌ف ، شمشاڵیش به‌کاردێنن له نێو زیکر و نزاکانیان.
له‌ناو ئایینی ئیسلامیشدا سۆفیه‌کانی ئیسلام بایه‌خێکی زۆریان به‌مۆسیقا داوه یه‌کێکی وه‌کو شێخ محی الدینی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ((له‌ڕێی مۆسیقاوه مرۆڤ ده‌توانێ باشتر له ڕاستی واتا له خوا‌و موتڵه‌ق بگات)) هه‌روه‌ها سۆفیه‌کی مه‌زنی وه‌کو جه‌لاله‌دینی رۆمی له‌ووته‌یه‌کی میتۆلۆجی دا ده‌ڵێت ((مۆسیقا خۆراکی عاشقانه ، کۆنه یادێکی به‌هه‌شته دێرینه‌که‌یه ، هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤ حه‌زی لهمۆسیقایه ، کاتێکیش ئه‌ی بیسێت ، ئه‌وا کۆنه یادگاره‌کانی ئه‌و به‌هه‌شت و رۆژگاره دێرینانه‌ی ئهوروژێنێتهوه)) مۆسیقا کاریگه‌رترین بواره بۆ سه‌ر روحیانیهتی مرۆڤ ، له‌وکاته‌ی که سۆفی و ده‌روێشه‌کان له‌ناو زیکر ، زه‌رک له خۆیان ده‌ده‌ن یان شوشه و شه‌معه‌ی گلۆپ ده‌خۆن به هۆی کاریگه‌ری باوه‌ڕ و گه‌رم و گوڕی تههلیلهکانه که له ناو ئه‌م تههلیلانه گۆرانی و سرودی ئایینی ده‌ووترێن و مۆسیقا سه‌رجاوه‌ی گه‌رم کردنی زیکره‌کانه به ئامێری ده‌ف و ته‌پڵ ، وه له هه‌ندێ تهکیهشدا ئامێری شمشاڵیش به‌کاردێت.
ته‌کیه‌کان به پێ ی ته‌ریقه‌ت جیاوازیان هه‌یه له نێوان زیکر و تههلیلهکانیان ئه‌و ته‌کیانه‌ی که‌سه‌ر به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندین به دانیشتن زیکر ده‌که‌ن وه ئه‌وانه‌ی قادرین زیکره‌کان به پێ راوه‌ستان و دروست کردنی ئه‌لقه‌ی جیا جیای بازنه‌یی ده‌که‌ن ، وه‌که‌سانی هه‌ڵکه‌وتوی ده‌نگ خۆش و شاعیر و ده‌ف ژه‌نی باشیان لێ هه‌ڵکه‌وتوون ده‌توانم بڵێم سه‌رجاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بواری مۆسیقای کوردین له قالبی گۆرانی ئایینی‌دا.
هیچ ئایینێک نیه که بتوانێت خۆی به دوور بگرێت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسیقا ، جونکه مۆسیقا ئه‌گه‌ر هۆکاری داگیرساندنی شۆرشه‌کان بێت یان هۆکاری گه‌رم کردنی به‌زم و ره‌زمی عاشقانی ئه‌ڤینی و دڵداری بێت ، ئه‌وا به دووریش نیه کاریگه‌ر بێت له گه‌رم و گوڕ کردنی ته‌هلیل و نوێژ و بانگ و نزاکانی ئایینه‌کان بۆ چه‌سپاندنی باوه‌ڕ له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی دا ، جونکه کاریگه‌ر ترین بواره بۆ سه‌ر گیان و رحیانیهتی مرۆڤ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست