تاکه‌ی حیزب باوکی میلله‌ت بێت؟
Monday, 28/02/2011, 12:00
زۆربه‌ی باوکان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له کاروباری خێزانی بڕیار به‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارن به‌م هۆیه‌وه دکتاتۆریه‌تی خۆی به‌سه‌ر خێزان و منداڵه‌کانی ده‌سه‌پێنن به‌جۆرێک تاوانه‌کانی برسێتی و لێدان و ده‌رکردن و کارپێ کردن و هه‌لبژاردنی پسپۆری په‌یمانگا و کۆلێژ بگره تاکو هه‌لبژاردنی ژیانی هاوسه‌رێتی و ....هتد به‌هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌دات گه‌لێک جاریش برا گه‌وره له‌دووای نه‌مانی باوکی هه‌مان ده‌وری دکتاتۆری له ژیانی یه‌که‌یه‌که‌ی خێزان که منداڵه ده‌بینێت ، بۆیه هه‌ندێک جار مندالی چه‌وساوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناخه‌وه هه‌ڵده‌ستێته‌وه ، ئێش و ئازاره کۆکراوه‌که‌ی له به‌رامبه‌ری ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و ناره‌زایی ده‌رده‌برێت.
جا کاتێک که ده‌ڵێن حیزب باوکی میلله‌ته ، هه‌مان ده‌وری دکتاتۆریانه‌ی باوک ده‌بینێت به‌ڵام خراپتر له باوک جونکه هیچ ویژدانێک له دڵی ره‌شی دا نیه و میلله‌ت به منداڵی خۆی نازانێت ، بێ به‌زه‌یی و بێ به‌خشنده‌یی ، بێ سیفه‌تی و بێ ئه‌مه‌کی ....هتد میلله‌تی خۆی له هه‌موو مافێکی مرۆیی و سیاسی بێ به‌ش ده‌کات ، هه‌ر حێزبێک چه‌ند که‌سێکی مشه‌خۆر و زۆردار ده‌ستیان به‌سه‌ر پله‌و پایه‌کان داگرتووه‌و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان دوور له به‌رنامه و په‌یره‌وپرۆگرام حیزب به‌رێوه ده‌به‌ن و شه‌ق له که‌سانی دڵسۆز و به‌وه‌فای میلله‌ت ده‌ده‌ن ، ته‌نها ئه‌وکه‌سانه به دڵسۆز و به‌وه‌فا داده‌نێن که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانن له رووی پاره و سه‌روه‌ت و سامان و تاکو ژیانی سێکسی و ڕابواردن و.....هتد زۆرجاریش بۆ فریودانی ئه‌ندامه‌کانیان کۆنگره‌ی درۆیینه و کارتۆنی ده‌به‌ستن و ئه‌نجامه‌که‌شی به دانانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌م و جاوه ناشرینه مشه‌خۆره‌کان و به ئاهه‌نگێکی گۆرانی و مۆسیقا کۆتایی پێ دێنن.
ئێمه‌ی کوردی باشور چه‌ند ساڵه خاوه‌نی دوو حکومه‌ت و یه‌ک په‌رله‌مانین و بریاریش له‌ده‌ستی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی باوک دکتاتۆره ، بریاری جێ به‌جێ کردنی پرۆژه‌خزمه‌تگوزاریه‌کان ودامه‌زراندنی هاوڵاتیان له شوێنه حکومیه‌کان و زیاد و که‌م کردنی مووچه و په‌یوه‌ندی و دانانی پۆست و به‌رێوه‌به‌ر تاکو فه‌راش و دانی پله‌ی ملازم به به‌نگلادیشیه‌کی نه خوێده‌وار تاکو ده‌گاته لێدان له حیزب و پارت و که‌سایه‌تیه‌کان و تیرۆر و تۆقاندنیان .....هتد هه‌مووی بریاره له سه‌ری ره‌ش و قه‌لاجۆلان ، ئه‌ی کوانێ ده‌وری په‌رله‌مان و حکومه‌ت ؟!
جاجۆن میلله‌تێکی چه‌ند ساڵ زولم لێکراوو چه‌وساوه حیزب به باوکی خۆی بزانێت و هه‌ست به بوونی تاکێکی خۆی و بوونی حکومه‌تێکی خۆیی بکات؟
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موومان بریاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له حیزبی باوک دکتاتۆر بده‌ین و ده‌سه‌ڵات بگه‌رێنینه‌وه بۆ گه‌ل و پشگیری له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی بکه‌ین ، بژی گه‌ل هێزی گه‌ل حکومرانێتی بۆ گه‌ل.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست