کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با منیش بێمه‌ وه‌ڵام

Monday, 29/06/2009, 12:00


 
 
 له‌سایتی کوردستان پۆست له‌رێکه‌وتی 10/3/2009وه‌ڵامێک بۆ فه‌له‌که‌دین کا‌که‌یی درابوو له‌باره‌ی به‌رگری نه‌کردنی له‌  نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان به‌م هۆیه‌وه‌ ناوی هه‌ندێک له‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان  نووسرابو له‌وانه‌ ناوی منیش که‌ دژایه‌تی و ده‌ربه‌ده‌رکراوم بۆیه‌ به‌چاکم زانی  منیش بێمه‌ وه‌ڵام.
  هه‌ر وه‌کو ئاشکرایه‌ که‌ له ‌کوردستان له‌دوایی راپه‌رین و حکومه‌تی هه‌رێم رۆژبه‌رۆژ  که‌سانی دلسۆزو خزمه‌تکاری گه‌ل دژ به ‌گه‌نده‌لی ئیداری وسیاسی و روشنبیری .............هتد ، روبه‌روی فه‌رامۆش و تیرۆر و دژایه‌تی و لێدان و ئه‌شکنجه‌و ده‌ربه‌ده‌رکردن ئه‌بونه‌وه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی دروست بوونی حکومه‌تێکی گه‌نده‌لی مه‌کته‌بی سیاسی دوو حیزبی لێکه‌وته‌وه، به‌م هۆیه‌وه‌ زۆرکه‌س له‌به‌ر بێزاری دژایه‌تی کردن یان ترسان له‌ژیانی خۆی ناچار کرا که‌ کوردستانی به‌ناو ئازاد کراو جێبێلێت و روبکاته‌ هه‌نده‌ران.
 دژایه‌تی کردنه‌که‌ی من له‌سالی 1995 ده‌ستی پێکرد له‌وکاته‌ی که‌من سکرتێری گشتی یه‌کبونی هونه‌رمه‌نده‌ بێ لایه‌نه‌کانی کوردستان بووم.که‌رێخراوێکی هونه‌ری و پیشه‌ی پاشکۆی یه‌کبونی بێ لایه‌نه‌کانی کوردستان بوو که‌ره‌فعه‌ت شێروانی سه‌رۆک بوو که‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌بو بویه‌ له‌م ساله‌ دا چوه‌ پاڵ پارتی له‌شه‌قڵاوه‌ دانیشت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێ لایه‌نه‌کانی به‌رێخراوه‌ پیشه‌یه‌کانیشه‌وه‌دا له‌مانگی 3ی1995له‌ کوبونه‌وه‌یه‌ك به‌ئاماده‌بونی رێناس محه‌مه‌د سکرتێری گشتی بێ لایه‌نه‌کان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بێ لایه‌نه‌کان له‌باره‌گای مه‌کته‌بی رێخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختێار بریاری تواندنه‌وه‌ی رێخراوه‌ پیشه‌یه‌کانی بێ لایه‌نه‌کان درا هه‌ر ئه‌م رۆژه‌ هه‌ر‌دوو رێخراوی ئافره‌تان و فێرخۆازان هه‌ڵوه‌شاندرایه‌وه‌‌‌ تێکه‌ڵی رێخراوه‌ پیشه‌یه‌کانی یه‌کێتی کران به‌ڵام یه‌کبونی هونه‌رمه‌نده‌ بێ لایه‌نه‌کان که‌ من سکرتێر بوم به‌ مه‌لابه‌ختێارم راگه‌یاند که‌ ده‌بێ هونه‌رمه‌نده‌ بێ لایه‌نه‌کان وه‌کو رێخراوێکی هونه‌ری و پیشه‌یی وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام قه‌بولی نه‌کرد له‌به‌ر ئه‌م دو هۆیه‌ی خواره‌وه:
 
 یه‌که‌م: کێشه‌ی نێوان یه‌کێتی وره‌فعه‌ت شێروانی که‌چوبوه‌ پاڵ پارتی.‌
 دووه‌م: ترسان له‌کارکردنی ئیمه‌ نه‌وه‌ک ببینه ‌ده‌زگایه‌کی جاسوسی بۆ پارتی و ره‌فعه‌ت
 شێروانی.
 ئیمه‌ ته‌نها نیازمان هونه‌ری و پیشه‌یی و خزمه‌ت کردن بوو ، ئه‌و لێک تێک نه‌گه یشتنه‌ بووه‌ هۆی فشار خستنه‌ سه‌رمان و دروست بوونی کێشه‌ له‌ لایه‌ن من و مه‌لابه‌ختیار بۆیه‌ ناچار بووین له‌دوایی پێنج مانگ به‌بێ پله‌و پایه‌ وه‌رگرتن هونه‌مه‌نده‌ بێ لایه‌نه‌کان له‌ ناو یه‌کێتی بتوێنینه‌وه‌ به‌کۆنگره‌یه‌ک له‌ هۆڵی میدیا به‌ ئاماده‌بونی ئازاد خالید ئه‌ندامی مه‌کته‌بی رێخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بالای یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان که‌ له‌م کۆنگره‌یه‌دا وتاری یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان له‌لایه‌ن م.فه‌ر‌یدون دارتاش و‌ وتاری هونه‌رمه‌نده‌ بێ لایه‌نه‌کان له‌لایه‌ن منه‌وه‌ خوێندرایه‌وه.
 
 له‌ مانگی هه‌مان ساڵدا به‌پاڵپشتی کۆمه‌ڵه‌ی سایه‌ی ئیسلامی بیرمان له‌زیندو کردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌ر بیرو ئایدیۆلۆژیای عیلمانی و لێدانم به‌قۆنداخی کلاشینکۆف له‌زستانی 1996 له‌لایا‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو بۆیه‌ هه‌وڵه‌که‌مان سه‌ری نه‌گرت . له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ولێر و سه‌ره‌تای خوێندنی ۱۹۹۶له ڕێگای چونم بۆ په‌یمانگا تووشی چه‌ند چه‌کدارێکی پارتی بوم و پێیان ڕاگه‌یاندم که‌ بۆم نیه‌ له‌ په‌یمانگا ده‌وام بکه‌م ‌،نه‌ریمان حه‌مه‌ده‌مین که‌ فلوت ژه‌ن و خوێدکاری په‌یمانگا بوو هه‌مان بڕیاری پێڕاگه‌یاندرابوو ، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌دابوون بۆیه‌ ڕۆژێک له‌ ڕیگا گرتیان و تاکوئه‌مرۆش بێ سه‌روشوێنه ‌، منیش ئه‌مساڵه‌ له‌ خوێندن بێبه‌ش کرام و بۆ به‌رگری کردنم له‌ هه‌ر پێشهاتێک خۆم به‌ ڕێکخستنه‌کانی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵواسی بوو بۆیه ‌وه‌کو ئه‌ندام کۆنگره‌ له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می بزاڤی خوێندکار و لاوانی کوردستان به‌شدار بووم. بۆ ساڵی دواتر گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ خوێندن هیچ ده‌نگیان پێ نه‌کردم به‌ڵام له‌ زستانی ۱۹۹۸ پارتی بڕیاریدا که‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بێ لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ ڕێکخستنه‌کانی پارتی بکه‌ن بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ریناس و دروست له‌ باره‌گای لقی ۲ له‌گه‌ڵ واحد خۆشناو دانیشتین و له‌ پاشان گواستراینه‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی ۲ی هه‌ولێر که‌ پشتیوان سادق به‌رپرس بوو ، له‌ ڕاستیدا ئه‌وکاته‌ پشتیوان له‌ هه‌موو بوارێکه‌وه‌‌ پشتگیری ئه‌کردم . به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستم له‌ دژی زۆر مه‌سه‌له‌ی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی ئیداری ناو پارتی و حکومه‌ت و داواکردنی مافی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌وانه‌ ده‌رجوانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی مۆسیقای شه‌به‌نگ و ڕازی نه‌بونم له‌ ده‌سه‌لاتداره‌گه‌نده‌ڵه‌کان و......هتد بووه‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌م له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری که‌ ئه‌مه‌ش ده‌نگی دایه‌وه‌ له‌ ناو گشت هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و روشنبیران به‌ گشتی و خه‌ڵکی هه‌ولێڕ به‌تایبه‌تی . بۆ دژایه‌تی کردنم ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ده‌ستی کرد به‌ ئه‌نجامدانی ناوزڕاندن و پلانی نابه‌جێ به‌ ڕێگای جاشه‌کانی ، به‌تایبه‌تیش له‌ نێوان من و براده‌ر و مامۆستایه‌ هونه‌رمه‌نده‌کانم ، ئه‌وکاته‌ش تازه‌ ده‌ستم کرد بوو به‌ گه‌ڕانی مه‌یدانی بۆ نوسینی کتێبی (ڕواندز قه‌ڵای خه‌بات و کوردایه‌تی).
 له‌ دووای ته‌واو کردنی ئه‌م کتێبه‌ سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی‌ دژایه‌تی کردنه‌که‌شم ڕووم کرده‌ ده‌زگای موکڕیان لای ئاسۆ که‌ریم ماوه‌ی ساڵ و نیوێک لایان مایه‌وه‌ چاپیان نه‌کرد ،ئه‌وه ‌بوو به‌ ڕێگای حاجی مه‌لا ئه‌مین بارزانی جوومه‌ لای مسعود ساڵه‌یی ئه‌ویش نامه‌یه‌کی دامێ بۆ بارزانی مه‌لاخالد ئه‌ویش دای به‌ بێکه‌س حه‌مه‌قادر له‌لای ئه‌و یه‌ک ساڵ مایه‌وه‌ خۆی لێم وونکرد و وولامی ته‌له‌فۆنه‌که‌شمی نه‌ئه‌دایه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژنامه‌ی دیدی نوێ ژماره‌ ۱۶ ڕۆژی ۷/۱/۲۰۰۵ بڵاوکرایه‌وه‌ جونکه‌
 ۱ـ ئه‌م کتێبه‌ به‌دیارخستنه‌وه‌ی که‌سانی شۆڕشگێرو کورد په‌روه‌ر بوو ، که‌ فه‌رامۆشکرابوون و که‌سانی جاشو خۆفرۆش له‌ چێگای ئه‌وان پله‌دار بوون.
 ۲ـ به‌بێ لایه‌نانه‌ باسی به‌شداربووانی ڕووداووو کاره‌ساته‌کانم کردبوو که‌ زۆرینه‌یان له‌ ناو ڕیکخستنه‌کانی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر کاریان ئه‌کرد .
 ئه‌وان وایان ئه‌زانی ته‌نها یه‌ک دانه‌ نوسین و به‌ڵگه‌نامه‌م هه‌یه‌ که‌ داومه‌ به‌وان ،نه‌یان ئه‌زانی که‌ کۆپیم داوه‌ به‌وان بۆیه‌ ڕووم کرده‌ سلێمانی لای ئازاد جوندیانی و هه‌ڵگورد جوندیانی ژماره‌ی سپاردنم وه‌رگرت و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆم چاپم کرد.
 چاپکردنی ئه‌م کتێبه‌ بووه‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری رواندز که‌ بۆچی پارتی ره زامه‌ندی نه‌داوه‌ بۆ چاپکردنی و یه‌کێتی ژماره‌ی سپاردنی پێداوه‌ ، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی سارد بوونه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌سی رواندزی پارتی په‌ یوه‌ندیکردنیان به ڕێکخستنه‌کانی‌ یه‌کێتی له‌و کاته‌شدا
 ۱- خه‌ریکی دامه‌زراندنی حزبی ڕاستی له‌گه‌ڵ کاک زانا عزیز و چه‌ند لاوێکی روشنبیر.
 ۲-درێژه‌دان به‌ گه‌ڕانی مه‌یدانی نوسینی کتێبی (ڕواندز قه‌ڵای خه‌بات و
 کئردایه‌تی)ـبه‌شی دووه‌م بوم
 ۳ـئاماده‌کردن و پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی سیاسی و هونه‌ری له‌ ڕادیۆی ڕزگاری.
 ۴ـهه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێک به‌ناوی سه‌نته‌ریچالاکی به‌هره‌مه‌ندان. له‌ ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه‌ پارتی ڕۆژبه‌ رۆژ دژایه‌تیه‌کانی زیاد ئه‌کرد که‌ بریتی بوون له‌
 ۱ـحساب نه‌کردن ونه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تیم له‌ تیپی جوق مۆسیقا
 بۆ سه‌ر خزمه‌تی مامۆستایه‌تیم له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌ولێر.
 ۲ـداگیرکردنی پارچه‌زه‌ویه‌کی میراتیم که‌ ژماره‌که‌ی ۷۵له‌سه‌ر۱۲۱۲ قتعه‌(۵
 )که‌ورین
 ۳ـگواستنه‌وام له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ چالاکی قوتابخانه‌کان که‌ مافێکی خۆم بوو به‌ ره‌سمی نه‌یانگواستبومه‌وه‌ و پێنچ مانگ بوو هه‌ر له‌سه‌ر میلاکی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی مابومه‌وه‌.
 ۴ـ پروپاگه‌نده‌کردن که‌ گوایه‌ من پاراستن بوومه‌ و له‌م ده‌زگایه‌ ده‌وام ئه‌که‌م هه‌روه‌ها ده‌ستم هه‌بوه‌ له‌ گرتنی که‌سانی یه‌کێتی و ئیسلامی. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا له‌ کاکردن نه‌وه‌ستابوم تاکو به‌ستنی کۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌
 ۱ـسودو گرنگی ی کاریگه‌ری مۆسیقا.
 ۲ـقه‌یرانی گۆرانی و مۆسیقا ده‌وری حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ له‌م بواره‌دا.
 ۳ـووڵامدانه‌وه‌ی کتێبی (حوکمی مۆسیقا له‌شه‌رعی خودا).
 هه‌ر له‌ ماوه‌ی به‌ستنی ئه‌م کۆڕانه‌ و تا کۆتایی کۆڕه‌که‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان کرد به‌ پێشێلکاریه‌کانی ده‌رمانخوارد کردن و ته‌قه‌کردن و ئیلهانه‌کردن و ته‌هدید و بۆ دوواجار به‌ دانیشتنی راسته‌وخۆ و به‌ ته‌له‌فۆن به‌ ناوی ئیسلامی سیاسی و حه‌ڵالی خوێنم .......... هتد تاکو ده‌ربه‌ده‌ر کردنم له‌ 8/8/2006 بۆ هه‌نده‌ران که‌ هه‌مووشی ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵه‌کان له‌ پشت ئه‌م پێشێلکاریانه‌ بوون ئه‌گینا بۆ چی باره‌گاکه‌ی لقی ۲و ئاسایش و پۆلیس داخرا و بێ ده‌نگ بوون له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وانه‌ کاریان پێ نه‌کرا؟ هه‌ر له‌دوای من و ئێستاش دادگایی و لێدان و سوکایه‌تی و خه‌رامه‌ و تیرۆرکردنی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌ نوسان و که‌سانی دژ به‌ گه‌نده‌ڵان بووه‌ته‌ کارێکی ئاشکرا له‌ لایان ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵه‌کان.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە