چه‌ند باسێکی کورت له‌سه‌ر میر محه‌ممه‌د (پاشای گه‌وره)
Monday, 22/02/2010, 12:00
میر محه‌ممه‌د یه‌کێکه له میره هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی میر نشینی میرانی سۆران که به پاشای گه‌وره ناسراوه جونکه له‌سه‌رده‌می حوکمرانیه‌تیه‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ئیداری و سه‌ربازی و .....هتد له‌هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ک میرێکی دانا بوو جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و ، کاریان ده‌کرد بۆیه له لایان خه‌ڵک ناونرابوو پاشای گه‌وره ، ئه‌و پاشایه زۆرترین لاپه‌ڕه‌ی له مێژووی کورد و میرنشینه‌کان تۆمارکردووه و سه‌رکرده‌یه‌کی به‌توانای سه‌رده‌می خۆی بووه .
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌و ڕواندز پایته‌خت بووه ، کچی بایزبه‌گی باپشتی که ده‌کاته کچی مامی ماره ده‌کات به‌ڵام له به‌ر ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانیه تورکه‌کان نایگوازێته‌وه تاکو ساڵی 1836ز عوسمانیه‌کان به هاوکاری یه‌زیدیه‌کان و عه‌شیره‌تی مزوری ، ڕواندز داگیرده‌که‌ن و ئه‌م پاشایه گه‌وره‌یه به دیل ده‌گرن و به‌ناوی گفتوگۆ ده‌یبه‌نه ئه‌سته‌نبۆل له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر له لایان عوسمانیه‌کان شه‌هیدی ده‌که‌ن ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری ڕواندز خۆیان به نه‌وه‌ی ئه‌و داده‌نێن به‌ڵام له‌به‌ر هۆکاری ئه‌وه ته‌نها ڕێزگرتنه به‌ڵکو هیچ نه‌وه‌یه‌کی له‌دووای خۆی به‌جێ نه‌هێشتووه جونکه ژنی نه‌گواستبۆوه له‌لایه‌کی تر له کتێبی شه‌ڕفنامه‌ی به‌دلیسی هاتووه که پاشماوه‌و خزم و که‌سانی هه‌یه که بریتین له هه‌ندێک به‌گزاده‌کانی ڕواندز و باپشتیان و ده‌رگه‌ڵه و ئاڵانێ و شه‌قڵاوه‌و.....هتد.
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن دوژمنان چه‌ندین شوێنی کوردستان داگیرده‌که‌ن به‌ڵام که‌سێکی ئازا‌و چاونه‌ترس به ناوی ڕه‌شائاغا که (ده‌بێته باپیره گه‌وڕه‌ی له‌تیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی باویل ئاغا) به بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و به 150-160که‌س ڕووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه له ئه‌نجامدا به‌سه‌ر دوژمنان سه‌رده‌که‌ون ، کاتێک که ئه‌م هه‌واڵه به پاشا گه‌یشت ، پاشا یاوه‌رێکی خۆی به‌ناوی (سۆراو) ناردی به‌شوێنیاو خۆشی له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌ڕێی کرد و تاکو ره‌شاغا گه‌یشته لای ئینجا له‌گه‌ڵ خۆی بردیه ژووره‌وه و هه‌ر ئه‌م کاته فه‌رمانی پله‌ی (فه‌رمانده‌یی سوپای) پێ به‌خشی.
هه‌موو رۆژانی هه‌ینی پاشای گه‌وره له دووای نوێژی هه‌ینی له دیوه‌خانه‌که‌ی پێشوازی له خه‌ڵک ده‌کرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن له‌گه‌ل کردنیان تاکو له نزیکه‌وه ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازاره‌کانیان ببێ ، جارێکیان ره‌شاغا مه‌لا عه‌زیز که ده‌کاته (باوکی باویل ئاغا) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ دیوه‌خان ، پاشا ده‌پرسێت ئه‌مه فه‌قێ عه‌زیزه ڕه‌شا ئاغاش ده‌ڵێت (به‌ڵێ) پاشاش ووتی من حه‌زده‌که‌م گوێ له‌ده‌نگی ڕاگرم جونکه مه‌لایه‌که‌ی زۆر مه‌تحی له لای من کردیه ، فه‌قێ عه‌زیزیش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه ده‌ست ده‌کات به خوێندنی قورئان به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی به (اعوژ باالله الشیگان الرجیم) پاشا له جێگای خۆی هه‌ڵده‌ستێت و له‌سه‌ر چۆک داده‌نیشێت که ته‌واو بوو ، پاشا هه‌ستا سه‌ر پێ و له چێگای خۆی دانیشتوو زۆر به هێمنی له‌سه‌رخۆ فه‌رمووی(ئه‌م قورئان خوێندنه‌ی زۆر خۆش بوو ، دڵم نه‌رم و نیانی که‌وته ناوی ، هه‌یبه‌ت له دڵم په‌یدابوو) هه‌ر ئه‌وکاته بوخچه‌یه‌ک ئه‌شیای که بریتی بوو له خه‌نجه‌رێکی کاڵا زیو و کورته‌ک و شه‌لوار و قونده‌ره‌یه‌کی کڵاشی چاک و ده‌سته سڕێكی پێشکه‌ش به مه‌لا عه‌زیزی کرد.
له‌وکاته‌ی که عه‌لی به‌گی میری یه‌زیدی به‌خۆی و دوو کچی گیران ، ئه‌م دوو کچه بوون به موسڵمان و میر یه‌کیێکیانی له ره‌سول پاشای برای ماره کرد و ئه‌وی تریشیان له مه‌لاعه‌زیز ماره کرد به‌ڵام عه‌لی به‌گ له هاوینه‌هه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ له سێداره درا هه‌رچه‌نده میر زۆر عاشقی ئازایه‌تی بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بووه موسڵمان بۆیه له‌لایان مه‌لای خه‌تێ فتوای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رجوو ، جا هه‌ندێک که‌س بۆ مێژوو شێواندن ده‌ڵێن گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌ناوی عه‌لی به‌گی مامی پاشای گه‌وره کراوه جونکه پاشا له‌سه‌ر خواردنی پاره و گه‌نده‌ڵی له سێداره‌ی داوه به‌ڵام ئه‌مه زۆر له ڕاستیه‌وه دووره جونکه پاشای گه‌وره هیچ مامی نه‌بووه به ناوی عه‌لی به‌گ ، ئه‌و گه‌لیه به‌ناوی عه‌لی به‌گی یه‌زیدی ناونراوه که له‌وێ له‌سێداره دراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست