ئەم ساڵ یادی هونەرمەندی گەورەی کەرد دکتۆر محەممەد عارف ناکرێتەوە

Saturday, 08/10/2011, 12:00



دکتۆر محەممەد عارف لە ٢٠٠٩/١٠/٩ بەهۆی نەخۆشیەکی کت وپڕ بەبێ نازی ماڵئاوایی لە دونیای هونەر کرد ، بەڵام ماڵ ئاوایی کردنەکەی جیاواز لە هونەرمەندانی تر ، لە نەخۆشخانەیەکی گەندەڵ و بێ ئیدارەیی و تەنها کارکردن بۆ نەخۆشخانە تایبەتیەکان ئەویش نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر بوو.
دکتۆری خوالێخۆش بوو تاکو ساخ و تەندروست باش بوو ، مەسعود بارزانی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بەدوایدا دەنارد ، بەڵام هەرکە نەخۆش کەوت لە ژێر حوکمی دەسەڵاتی ئەو لە ژێر دەستی پزیشکە گەندەڵەکانی سنوری هەرێمی زەردی پارتی گیانی پاکی لە دەست دا و تاوەکو ئەمرۆش سەرۆک نەیپرسیوە دکتۆر چیلێهات و بۆ کوێ جوو ، نە بروسکەیەک نە ماتەم گێڕانێک...نەپرسینەوەیەک ....هتد.
هونەرمەند کاک ئاڵانی کوری دکتۆر محەممەد عارف دەڵێت:-ساڵی پار من لە سەر ئەرکی گیرفانی خۆم یادی باوکم لە هۆڵ کردەوەو بەرپرسان و سەندیکای هونەرمەندان و وەزارەتی روشبیری هیچ هاوکاریەکی من و بنەماڵەکەمیان نەکرد بۆ سازکردنی یادەکە ئەم ساڵیش هاوکاریم ناکەن بۆیە من ساڵیادەکە ناکەم سەرەرای ئەمەش گەلەری دکتۆر کە چێگای کاری هونەری ئەو بوو بۆ داهێنانی تابلۆکانی ، چەندین جار ئاوی باران دەچوە ژوورەوە و تابلۆکانی بەرە و تێکجوون دەجوون وە هیچ کەس و لایەن و دەزگایەک یارمەتی نەدام بۆ نۆژەنکردنەوەی و لە توانای من و بنەماڵەکەشم نەبوو کە نۆژەنی بکەینەوە بۆ یە ناچار بووم گەلەریەکەم تێکدا و تابلۆکانم هەڵگرتەوەو لە ماڵەوە دامنا ، ئێستا چێگای گەلەریەکە پارچە عاردێکە لە سایەی ئەم حکومەتە گەندەڵە.
جا من نازانم حکومەت و رێکخراو و سەندیکا و وەزارەتی روشبیری و ئەنجومەنی وەزیران و سەنتەر و کۆمەڵێک ناویتری لە خۆیان گەورە تر ، چ بوون و دەورێکیان هەیە لە بەڕێوەبرنی کارەکانی هونەری و هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی تر ، لەمەڕ یادی هونەرمەندێکی گەورە و زانای وەکو دکتۆر محەممەد عارف و نۆژەنکردنەوەی گەلەریەکەی ، هاوکاری بنەماڵەکەی نەکەن ؟ لە کوردستانەکەم سەنگ و گەورەیی تەنها بۆ بۆ جاش و ئەنفالچی و بەکرێ گیراو و دزو چەردە و ماستاوچی و مل وپشت پانی کچە سۆزانیەکان و....هتدیە ، کوا حورمەت و رێزگرتنی گەورە و زانا و بەلیمەتەکانمان؟ کوا پاداشت دانەوەی شەونخونی و خزمەتەکان ؟ بەرەڵاییەکی نامەسئولانەی خزم خزمانێ و ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆخۆی .
بۆیە چێگای خۆیەتی کاکە ئاڵان بەم وێنەیەی سەرەوە بۆ شەرمەزاری کردنیان دەعوەتنامەیەکی ئەوها لە فێسبووک بڵاوبکاتەوە.
بۆ زیاتر زانیاریتان دەربارەی ئەم هونەرمەندە گەورەیە فەرموون کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b6c7dd1c






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە