کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌نابه‌ران ده‌ڵێن:- ئه‌گه‌ر لێمان گه‌ڕێن باشین

Sunday, 24/10/2010, 12:00




په‌نابه‌رانی کورد له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا به‌ باش و خراپ هه‌ریه‌که‌ له‌ ووڵاتێک ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، هه‌ریه‌که‌ به‌ کارێک خه‌ریکن ، له‌ کاتێکدا کوردستانیان به‌ جێ هێشت که‌ له‌ هه‌موو مافێکی سیاسی و ئه‌خلاقی و مرۆیی و....هتد بێ به‌شکرابوون ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌ په‌نابه‌ری جاویان له‌ خزمه‌تکردنی وولاته‌که‌یانه‌ هه‌ریه‌که‌ به‌ پێی پسپۆر و توانای خۆیان ، ده‌ورێکی کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ ناساندنی کورد به‌ جیهان له‌ رووی سیاسی و هونه‌ری و که‌لتوری و ....هتد. چگه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌رجاوه‌یه‌کی به‌ هێزی ئابوریشن بۆ کوردستان و ده‌نگێکی گه‌وره‌ و پته‌ویشن بۆ مه‌یدانی سیاسی له‌ دژی داگیرکه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌ کاتێکدا بوونی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌م گرنگی و سودانه‌ی هه‌یه‌ که ‌له ‌سه‌ره‌وه‌ باسم کرد .

ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ کوردستان و له‌ عیراق جێگای داخه‌ به‌بێ گوێدانه‌ خواست و ویسته‌کانی په‌نابه‌رانی کورد و له‌ جیاتی پشتگیری کردنیان بۆ مانه‌وه‌یان له‌م ووڵاتانه‌ رێککه‌وتنی نهێنی مۆرده‌که‌ن بۆ ناردنه‌وه‌و دیپۆرت کردنه‌وه یان ، هه‌رکاتێک به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ هه‌رێم یان له‌ عیراق دێته‌ ووڵاتێک ، په‌نابه‌ران ترسی نائومێدی و تێکچوونی باری ژیانیان لێهه‌ل ده‌نیشێت ، هه‌یانه‌ شه‌و خه‌و نایه‌ته‌ جاوی جونکه‌ دیپۆرت کردنه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌ په‌نابه‌ران له‌ناوجونی ژیان و خه‌ون و ئاواته‌کانیه‌تی له‌ کوردستان ، که‌ له‌ دووای گه‌رانه‌وه‌ی هیچ زه‌مانه‌تێکی خۆشکردنی ژیانی نیه‌ زۆربه‌یان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی که‌ بۆی داده‌نرێت وه‌ری بگرێت له‌ لایان ده‌سه‌ڵات به‌یه‌ک ئیمزا لێی ده‌دزرێت ، له‌ لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌نابه‌ره‌ گرفتێکی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی و ....هتد هه‌بێت ئه‌وا بۆی چاره‌سه‌رناکرێت وه‌کو بڵێی که‌ جارێکی تر ده‌که‌وێته‌وه‌ ناو گێژاوی هه‌مان گرفت و له‌ناو ده‌چێت.

ئه‌م ووڵاتانه‌ پڕن له‌ په‌نابه‌ری تری وه‌کو عه‌ره‌ب و فارس و تورک و ئه‌فغانی و ئه‌فریقی و روسی و....هتد. به‌ڵام هیچ کام له‌ نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی وولاتی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ ڕێککه‌وتن ناکه‌ن بۆ ناردنه‌وه‌ی خه‌لکی خۆیان که‌ وه‌کو په‌نابه‌ر له‌م ووڵاتانه‌ ده‌ژین ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کورد ئه‌م رێککه‌وتنانه‌ له‌گه‌ل ووڵاتان ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆی دا نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌ که‌ هیچ پاکی نیه‌ به‌ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌که‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ناوێت که‌ هه‌موومان ده‌زانین تاکو ئێستا له‌ سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی دوژمنی نه‌ته‌وه‌ ، کورد به‌ هیچ مافێکی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌ له‌ هه‌موو مافێکیش بێ به‌شه‌ ، په‌نابه‌ران ده‌زانن گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ کوردستان گه‌رانه‌وه‌ی جارێکی تری ئێش و ئازار‌ی گرفته‌کانیانه‌ جا چ له‌ رووی سیاسی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود هه‌ر گرفتێکی تر بێت بۆیه‌ به‌ مانه‌وه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و سه‌ره‌ڕای دووریان له‌ که‌س و کارو ئاوو خاکیان به‌ ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌ری رازین و ئه‌گه‌ر لێیان بپرسین و بڵێین جۆنن ؟ ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر لێمان گه‌ڕێن باشین).
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە