ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
هه‌موو کارێک له‌رووی سلبی و ئیجابیه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتێک بۆ بیست ساڵ حوکمرانی به درۆی شاخ دار و لێسه‌ندنی ژیان له تاکه‌که‌سی خه‌لک و بێ ئومێدکردنی خه‌ڵک له خۆشی ژیان و دابین کردنی ژیانێک بۆ نه‌وه‌ی بیست پشت له پاش خۆی ، بارودۆخ به‌ره و خراپی و ناله‌باری ده‌بات.
ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر له نێو کۆمه‌ڵگادا به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری حوکمی بکردبایه هیچ گومان له‌وه‌دانه‌بوو که خه‌لک هه‌روه‌کو جاران پارێزه‌ری بوونایه هه‌روه‌کو بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆیان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌لبژارد و قوربانیان بۆ دا به‌ڵام کاتێک که خه‌ڵک درکیان به کارکردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی نێو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کرد و زانیان که خوێنی شه‌هیدان بۆ بازرگانی کردنه و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه بۆ دزی و هه‌لخه‌له‌تاندنه و هه‌له‌بجه‌ی ناسنامه‌ی گه‌ل بۆ یاد و چیگا خۆشکردنه له گۆره‌پانی سیاسی ووڵاتاندا و گۆرینه‌وه‌ی شاری که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کان به پۆست و پله و پایه له حکومه‌تی عیراق ، سه‌ره‌رای گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆر و حوکومکردنی تاکه که‌سی و لایه‌نه و هه‌ست نه‌کردن به هیچ گۆڕانکاریه‌ک له ئێستا و پێشتر بۆیه میلله‌تێکی ووریا و دانا چیتر ئه‌م تاوانانه‌ی قبول نه‌کرد و ڕژایه سه‌ر شه‌قامه‌کان و زه‌ماوه‌ندی بۆ بووکی ڕاپه‌رین سازکرد.
ده‌بووایه ده‌سه‌ڵات بۆ شارد نه‌وه‌ی تاوانه‌کانی و خۆشیرن کردنی له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌نه‌رمی ووڵامی بدابایه‌وه نه‌ک به فیشه‌ک و باروت که زیاتر خه‌لک توڕه‌بکات و ناره‌زاییتیه‌کان توندتر بکات ، جاران به‌عسیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه ووڵامی خۆپیشانده‌رانی ده‌دایه‌وه ، جا ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی به‌عس نه‌بووبن ، ئه‌وا ده‌رسیان له‌سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان وه‌رده‌گرت و نه‌رمی و نیانیان ده‌نواند و هه‌ستی به به‌رپرسیارێتی ده‌کرد نه‌ک خوێن برێژن و بارودۆخ توند تر و ئالۆزتر بکه‌ن و به ئاشکرا دکتاتۆریه‌تی خۆیان نیشانی دونیا بده‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست