کاریگه‌ری سرود و گۆرانی سیاسی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
سرود وه‌کو قالبێکی پێکهێنه‌ری مۆسیقا یه‌کێکه له به‌نده هه‌ره به‌نرخه‌کانی په‌یامی گۆرانی و مۆسیقا ، ئه‌و په‌یامه‌ی که خۆشه‌ویستی ووڵات و مرۆڤ و خاکمان له‌دڵ و ده‌روون ده‌چه‌سپێنێ و تۆوی مه‌ردایه‌تی و سه‌ربه‌رزی له‌دورگه‌ی دڵ و ناخماندا ئه‌ڕوێنێ ، گۆرانی و مۆسیقا ده‌ورێکی دیاری هه‌یه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی میلله‌ت له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست ، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر رژێمی مۆسۆلینی به‌و په‌ری درنده‌یی بکه‌وێته وێزه‌ی (مۆسیقای جاز)ه‌وه که ئه‌م مۆسیقایه به‌شێک بووه له رووبه‌رووبوونی جولانه‌وه‌ی به‌رگری له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌دا ، یان له‌کانونی یه‌که‌می ساڵی 1955 به‌ره‌ی لاوانی چیکۆسلۆڤاکیا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵێن (مۆسیقای جازی کلاسیکی نه‌ک هه‌ر یاریده‌رێکی گه‌وره‌ی شه‌ری دژی جیاوازی ڕه‌گه‌زایه‌تیه به‌ڵکو هۆیه‌کی دیاری دۆستایه‌تی نێوان میلله‌تانی دونیاشه) یان جۆن داگیرکه‌رانی کوردستان له‌هه‌موو پارچه‌کان ، ترسی گه‌وره‌یان له‌سرودو گۆرانی و مۆسیقای سیاسیه که هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشه‌یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی کوردستان بووه‌و ده‌بێت.
ئه‌فلاتونی فه‌یله‌سوف ده‌ڵێت (ده‌بێ مۆسیقا به‌جه‌شنێک بێت که بۆ دیسپلینی سه‌ربازی بگونجێت هه‌روه‌ها ده‌بێ ببێته پاشکۆی سیاسه‌ت و ڕه‌وشت) بۆیه نابێ لامان سه‌یر بێت که ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بودجه‌ی تیپی جوق و مۆسیقای سوپای ئه‌مه‌ریکیان بگاته(000،200،154) دۆلار جونکه مۆسیقا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌و پته‌وی ووره‌و توانا له‌ده‌روونی سه‌ربازان له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانیان و جولانه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ناخی دڵیان.
ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف ده‌ڵێت ((ئه‌وانه‌ی گۆرانی دائه‌نێن و ئه‌یڵێن زۆر زۆر له‌وانه‌ی قانون دروست ده‌که‌ن به‌هێزترن)) ئه‌م ووته‌یه‌ی
ئه‌رستۆ قه‌ناعه‌تێکی بۆ دروست کردوم و شتێکمان بۆ ئاشکرا ده‌کات که به‌رهه‌مه سیاسیه‌کانی خۆمانه له کوردستانی باشور ، که جۆن له‌ساڵانی ڕابردوو شۆڕشێکی به‌رپاکرد و ڕاپه‌رینێکی دروست کرد که خه‌ون و ئاواتی که‌سانی نیشتمان په‌روه‌ری هێنایه‌دی و بووین به‌خاوه‌ن حکومه‌ت جۆنیش هه‌ربه‌هان به‌رهه‌مه‌کان ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیی پێ هه‌ڵگیرسا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو حکومه‌ت و ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌رینیشمان له‌ده‌ست بچێت ، جا ئایا ئه‌مه به که‌سێکی دروستکه‌ری قانون ده‌کرێ؟ مۆسیقا ده‌توانێت حکومه‌ت دروست بکات و حکومه‌تیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و تێکی بدات له به‌رئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر روحیانیه‌ت هه‌یه، هه‌ر به‌هۆی کاریگه‌ری مۆسیقایه‌مرۆڤ به‌ره‌و شه‌ڕ و خۆپیشاندان و ئاشتی و رێکخرا و پارت و لیست و هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌کانی ده‌نگ دان و...هتد ده‌چێت.
له‌وکاته‌ی که مامۆستای یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کانی شاری هه‌ولێر بووم قوتابیه به‌هره‌مه‌نده‌کانم کۆکردبۆوه بۆ به‌شداری کردن له یاده‌کانی ئازار و نه‌ورۆز ، مامۆستایه‌کی زمانی عه‌ره‌بی له پۆله‌که‌دا ووتبووی (ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات و له‌وانه‌که‌ی من ئاماده نه‌بێت به‌نه‌هاتوو ده‌ینوسم و نمره‌که‌شی داده‌به‌زێنم قبول ناکه‌م که‌س له‌کاتی وانه‌ی من بۆ پرۆڤه‌کردن بچێت یان وانه‌که‌ی من نه‌خوێنێت و فه‌رامۆشی بکات) که‌من ئه‌مه‌م زانیه‌وه جومه‌لای و پێم ووت (ئه‌وحکومه‌ته‌ی که تۆ ده‌یبینی به سرودو گۆرانی و مۆسیقا دامه‌زراوه‌و هه‌ر به‌ویش تێکده چێت وه ئه‌و که‌رکوکه‌ی که‌من و تۆ جاوه‌ڕێ ی ئازاد کردنین هه‌ر به‌مه‌ش ئازاد ده‌بێت نه‌ک به‌فعل و فاعله‌که‌ی تۆ) سرود و گۆرانی و مۆسیقا ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره هۆیه‌که بۆ گۆڕان و گۆڕانکاریه‌کان له‌ژیانی که‌س و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست