وه‌ڵامێک بۆ تۆ ، له وێشه‌وه بۆ شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمانی باوكت !!
Saturday, 02/07/2011, 12:00
ده‌رده‌دڵ! له سایتی کوردستانپوست ،
شیڤان ی کوڕی شێرزاد بابه‌تێکی نوسیووه سه‌ربه‌قوڕ دێنێته پێکه‌نین!
به‌سه‌ری ئه‌و باوکه قاره‌مان و جه‌ریئه‌ی وه‌ک خۆت وه‌سفی ده‌که‌ی که دوێنێ ناسیوته ئێمه پتر له 30 ساڵه ده‌زانین کێ‌یه‌و چی بووه‌و چ مه‌عده‌نێکه ! ئه‌و جاره ده‌رده‌دڵ به راستی یه‌خه‌ی گرتون‌و لێی رزگار نه بوون بۆیه وا باوکت به هه‌ڕوه‌له‌و شناو له سه‌ر زک‌هانای بۆ که‌ناڵی نالیا برد تا ئه‌مجاره به‌ڕاستی باس له ده‌رده دڵی خۆی بکات ، که چۆن ده‌بێت ئه‌و ناز‌و نیعمه‌ته‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه ، کاتێک ئه‌و میزانیه‌و پاروه چه‌وره‌ی به وه‌ره‌سه و تاپۆ له وه‌زاره‌تی نه‌خوێنده‌وارانی هه‌رێم‌و وه‌زیره که‌تره‌و گه‌مژه‌که‌ی حکوماتی کوردان به میرات بۆ مابۆوه مانگانه په‌نجا ملیۆن دینار‌ی لێ هه‌ڵده‌لوشی ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به پله‌ی راوێژکار مانگانه ملیۆنه‌ک‌و حه‌وت‌سه‌د هه‌زار معاشی بوو له‌و سه‌فه‌ر‌و ئه‌م سه‌فه‌ر پشکی شێری به‌رکه‌وتبوو که سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆک حکومه‌تیش هێنده‌ی باوکت سه‌فه‌ری ئه‌وروپا‌و لوبنان‌و ئوردن‌و کۆریای نه‌کردوه ، ئه‌وه‌ش هه‌ر باس ناکرێ چه‌ند پارچه عه‌ردی ڕوکن‌و بازرگانی چاک‌چاکی له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولیر به ناوی تۆ‌و خوشک‌و دایک‌و برای له‌خۆت بچوکتریش وه‌رگرتبوو ئه‌تۆ‌و براو برازاکان‌و میمک‌و میمکزاکانیشی هه‌موو له سه‌حافه‌و سه‌حافه‌کاری دامه‌زراندبوو زائیده‌ن له نه‌ورۆزتیڤی ره‌حمه‌تیش کڵاوی سه‌ر‌به‌گوڵینگه‌ی ده‌خسته سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری وه‌زیری خه‌ره‌فاو و مدیره گه‌وجه‌که‌ی،بیست ساڵی ڕه‌به‌قه وا ده‌یخۆن هیچ عه‌یبه‌کی نه‌بوو!! خێره ئه‌مڕۆ که وا خه‌ریکه جاش قه‌ڵه‌م‌و به‌چه‌ی به‌عس لغاو ده‌کرێن وهه‌وساڕیان ده‌کرێته ئه‌ستۆ پارتی به حزبیکی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره ناو ده به‌ن ورۆژنامه‌ی خه‌بات که عه‌مبار‌و کادین‌و ئاخوڕدانی ئێوه بوو بیست ساڵ له سه‌ری له‌وه‌ڕان‌و منداڵی خڕپن‌و خه‌په‌خه‌په‌ی شێره‌لیمۆی تێدا گه‌وره بوو به خۆت‌و سه‌کسوکه‌که‌ته‌وه هاتووی کوردایه‌تی به خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه،سه‌رده‌مانێکیش به نانه‌که‌لی‌و خزمی زه‌عیم عه‌لی هه‌ڕههشه‌تان له‌خه‌ڵک ده‌کرد !! ده‌ڵێی روژنامه‌ی خه‌بات که‌س بێزی نایه‌ت تفیشی له‌سه‌ر روو بکات !!ئه‌و قسه‌یه له سه‌ری خۆت‌و باوکیشت گه‌وره تره ، به‌چی ئه‌نازن کێتان له پشته ئاوا به نێره‌که‌ری له سایتی کوردستان پۆست سوکایه‌تی به زمانحاڵی حزبیک بکه‌ن که 20 ساڵه باوکه شه‌ریفه‌که‌ت به خۆی‌و به ماڵ‌و منداڵ‌و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه مه‌سینه هه‌ڵگری بچوکترین ئه‌ندامی ئه‌م حزبه بوون !! ناکا ئێوه‌ش لێره‌پاش ببن به ئوپوزسیون‌و بڵێن ده‌یگۆرین ، ئاخر کاره‌سات ئه‌وه‌یه کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم بیه‌وێت چاکسازی بکات‌و بیه‌وێت هه‌رێم‌و حزب‌و حوکمه‌ت له فه‌سادکاران کێوماڵ بکات ، سایتێکی وه‌ک کوردستان پۆست بێت به مه‌غدوریان بزانیت‌و بابه‌تیان بۆ بڵاو‌بکاته‌وه‌و که‌ناڵی نالیا‌ش له‌ولا ده‌رده‌دڵی شێرزاد بڵاو بکاته‌وه ، کاتێک هه‌ر له‌و کوردستان پۆسته سه‌رکۆنه‌و ره‌خنه‌ی توند له پارتی ده‌گیرا که پیاو له ناو پارتی نه‌ماوه(شێره لیمۆ) شێرزادیان کردۆته ڕاویژکار‌و سه‌رنوسه‌ر‌و ده‌مڕاستی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان ، هه‌مووشمان وه‌ڵامه‌که‌ی شێرزاد‌مان له بیره‌و له به‌ناو گۆڤاره‌که‌ی هه‌رێم له ده‌رده‌دڵ شێرزاد چۆن وه‌ڵامی کوردستان پۆستی ده‌دایه‌وه‌و به چی وه‌سفی ده‌کردن ئیستاش که گلۆره‌یان که‌وتۆته لیژی هانایان بۆ کوردستان پۆست هێناوه بابه‌تیان بۆ بڵاو بکاته‌وه ! بۆیه خه‌ڵک ناهه‌قی نیه بکه‌وێته شک‌و گومان‌کاتێک ده‌بینن زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی شت له‌سه‌ر ده‌سه‌لات ده‌نوسن ئه‌و کرمه مشه‌خۆرانه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی‌یان لێدراوه یان تڕ‌ۆ کراوون ، لێره ئه‌و ئاقاره پان‌و به‌رینه ده‌دۆزنه‌وه که ئه‌سپی خۆیان تێدا تاوبده‌ن !! من قه‌ت ده‌سخۆشیم له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ نه‌کردوه‌و نایکه‌م ، به‌ڵام له‌ناخه‌وه ئه‌مجاره ده‌سخۆشی له‌و قه‌ڵه‌م‌به‌ده‌سته ده‌که‌م که بڕیاری تڕ‌ۆ کردنی بابه شێرزادتی سادیر کردیه ، پێێان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌و هه‌نگاوانه‌تان جددی بن ریشه‌کیشی گه‌نده‌ڵی‌و گه‌نده‌ڵکاران‌و جاش‌و کۆنه به‌عسیان بکه‌ن موژده‌تان ده‌ده‌مێ گره‌و له رۆژگار ده‌به‌نه‌وه‌و میلله‌ت‌و شه‌قام له‌گه‌لتان ئاشت ده‌بنه‌وه . کاتێک سه‌رۆ قادر ڕه‌وانه‌ی ماڵه کرایه‌وهه کلکی خسته ناوه گه‌ڵی و به وشه‌یه‌ک گله‌یی نه‌بوو چونکه ده‌یزانی کوێی دێشێ که‌چی شێرزاد ره‌حمان ره‌وانه‌ی ماڵ ده‌کرێنه‌وه توله‌ی ناو کولانه‌که‌شی پاشقولمان لێ ده‌گرن !!
دواجار په‌یامیشم بۆ ئه‌و ته‌وژمه چاکساز‌و گۆرانخوازو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه ، گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و کرم‌و میکرۆبه مشه‌خۆرانه‌ی هه‌ڵته‌کاند‌و لای پارتی‌و یه‌کێتی جێگایان نه‌بویه‌وه ئێوه‌ش مه‌رد بن مه‌یان‌گرنه‌خۆ . ئه‌وسا سمتی ڕه‌ش‌و سپی به‌دیار ده‌که‌وی !! ناچار بارگه‌و بنه‌یان تێک ده‌نێن ئیدی تڕۆ‌و ڕسواو شار به‌ده‌ر ده‌کرێن . له‌و لیسته 999 که‌سی‌یه که پارتی به‌نیازه تڕۆ‌یان بکات چاوه‌ڕێین ئه‌مسالی شیڤان بێن و به‌وتار‌و به دیمانه‌و دیدار داکۆکی‌یان لێبکه‌ن !!ئه‌مه‌ش له عه‌جاییبه‌کانی سه‌رده‌مه .
ئه‌رده‌وان زراری / هه‌ولیر
کوڕه خڕپنه‌که‌ی شێرزاد عبد‌الرحمن بۆ باوکی ده‌نوسێت : ئیتر با پیرۆزییان بێت ئه‌و پۆسته و رۆژنامه قیزه‌وه، كه كه‌س بێزى نایه‌ت تفیشی تیا بكات، گه‌وره‌یی تۆ له‌م بڕیاره بوێرانه‌تدا ده‌ركه‌وت سه‌لماندت تۆ تاكه رۆژنامه‌نووسی نا‌توانیت له راستییه‌كان خۆت به دوور بگریت، 1000 جار ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و وته به‌پێزانه‌ى كه ئێمه‌ى لاوى رۆژنامه‌نووسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ت فێره ئه‌ده‌بیات و ره‌وشتی رۆژنامه‌گه‌رى كرد، ئه‌وانیش تا بمێنن هه‌ر ده‌بێ به‌ده‌م ئه‌و قه‌یرانه‌ى راگه‌یاندنه لاوازه‌كه‌یانه‌وه بناڵن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست