کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ له‌ بزاڤه‌وه ‌بۆ /په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم

Monday, 05/09/2011, 12:00






،خۆتان ده‌زانن که‌داگیکه‌رانی وڵاته‌که‌مان،به‌بیانوی پێشێلکاری سنوره‌وه‌له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه واته‌به‌ پاساوی پابه‌ند نه‌بون به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی سنوره‌وه‌،ئه‌وان رۆژانه‌ هێرشی سه‌ربازی له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ده‌که‌نه‌ سه‌رهه‌رێمی کوردستان وبه‌م شێوه‌یه‌ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌ بخه‌نه‌نائارامی ودڵه‌ڕاوکێ ،تا نه‌توانین،بیر له‌ داهێنان وبوژانه‌وه‌ بکه‌ین ،هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ دوبه‌رکی له‌نێوان پارچه‌کانی کوردستاندا دروست بکه‌ن وتاوانه‌ نامرۆڤایه‌تیه‌کانیان،بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی کورد خۆیه‌وه‌،ئێمه‌ لێره‌وه‌ پرسیارێک ئاراسته‌ی هه‌موولایه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی کوردوجیهان وڕێخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین،هه‌رگیز بیستویانه‌ له‌وڵاتێکدا شۆڕشی چه‌کداری دروست ببێ،ئه‌گه‌رئه‌وووڵاته‌ ده‌ستورویاساکانی به‌سیسته‌مێکی دیموکراسی وبنه‌ماکانی مافی مرۆڤ داڕێژرابێ ،وه‌ك خۆتان ده‌زانن هه‌رده‌م دوروست بونی شۆڕشی چه‌کداری ده‌رئه‌نجامی ڕژێمی کۆلۆنیالیستی ودیکتاتۆری و ڕاسسستی ونادیموکراسیه‌، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌ نایاساییه‌،ئێمه‌ وه‌ک بزاڤی ژینگه‌ویه‌کسانی وای به‌باش ده‌زانین که‌ په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم، بانگه‌وازی کۆبونه‌وه‌یه‌کی فره‌لایه‌نه‌بکات،له‌گه‌ڵ هه‌مووحیزبه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان،به‌تایبه‌تی په‌ژه‌که‌وپه‌که‌که‌ به‌شداربن،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ،ووتاری کوردی یه‌کبخه‌ن،وهه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێکی دیبلۆماسی گونجاو بدۆزنه‌وه‌، بۆ ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی،جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێکی به‌هیز بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی پلانه‌کانی دوژمنان ،که‌ده‌یانه‌وێ کورد تاوانه‌که‌ بخاته‌ ئه‌ستۆی کورده‌وه‌،له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان جارێکی تر ووزه‌ی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و بڕواده‌به‌خشێته‌ هه‌موو ماڵێکی کوردو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان،
چونکه‌ناکرێ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌وستان وبێهه‌ڵوێست بێت ، یاخود هه‌وڵی دبلوماسی یه‌کلایه‌نه‌بدات، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌کانی ئێران وتورکیا بکات ،بێ به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ له‌لایه‌ن پارته‌کوردیه‌کانی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ئێمه‌تکا له‌په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ، هه‌مووهه‌وڵه‌کانی خۆیان به‌کار بهێنن بۆ ڕێخستنی ماڵی کورد ،تاکو بتوانن به‌گورو تینێکی جیاوازه‌وه‌، بچنه‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ،چ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان ،چ له‌ڕوی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وهه‌روه‌ها یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، چونکه‌گه‌لی کورد خاوه‌نی چه‌نده‌ها داهێنانی شۆرشی سپی خه‌باتی دیبلۆماسیه‌،یه‌کێک له‌و شۆڕشه‌سپیه‌یه‌مه‌زن وبه‌ناوبانگه‌ی کورد ،که‌بوو به‌مایه‌ی جوڵاندنی هه‌سست وسۆزی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری دامه‌زراندی بنکه‌ی ئه‌نچه‌رلیک و هێلی سیوشه‌ش، کۆڕه‌وی مه‌زنی 1991 گه‌لی کورد بوو، هه‌ر به‌روبومی ئه‌و کۆره‌وه‌مه‌زنه‌بوو،که‌کوردستان بوو به‌هۆی دامه‌زراندن وبنکه‌ی ئۆپزسیۆنی ئێراق وهه‌ڵکه‌ندنی ڕژێمی به‌عس ،و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم . هه‌ربۆیه‌پێویسه‌خه‌ڵکانی دڵسۆزی لیسته‌کانی ناو په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم ،ئه‌رکی پیرۆزی نه‌یه‌وه‌ی و نیشتمانی یاسای خۆیان فه‌رامۆش نه‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ئێمه‌بوو ،به‌خۆپیشاندان وناره‌زای و ناساندنی ده‌ست درێژییه‌کانی دوژمن بوو ،به‌جیهان تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌موو لایه‌نێک کردمان،به‌ڵام کاری فه‌رمی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گۆنجاو بۆ ده‌ستکه‌وته‌نیشتمانیه‌کان له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه‌.

چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیمه‌تی کوردایه‌تیتانین ده‌سته‌ی باڵای
بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسانی کۆپی/ ڕاگه‌یاندن،بڵاوکردنه‌وه‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە