مه‌حمود سه‌نگاوى سه‌فه‌رى وڵاتى سویدى لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
Saturday, 16/07/2011, 12:00
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كیَتى تیشتمانى كوردستان به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران سه‌فه‌رى بۆ وڵاتى سوید لێ قه‌ده‌غه ده‌كریَت.
به‌پیَى زانیارییه‌كانى سه‌نته‌رى كوردى بۆ شرۆڤه‌ى هه‌وال و زانیارى دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات كۆمه‌ڵیَك دۆكیۆمیَنتى سه‌باره‌ت به كوشتى خۆپیشانده‌ران خسته به‌رده‌م حكومه‌تى سوید، ئیسته حكومه‌تى سوید به بیانووى ئه‌وه‌ى كه مه‌حمود سه‌نگاوى ڕه‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه و دژه‌ى خۆپیشانده‌رانى كه‌لار فه‌رمانى ته‌قه‌ى داوه ئیسته ئه‌گه‌ر برواته وڵاتى سوید ده‌ستگیر ده‌كریَت.
زانیارییه‌كانى سه‌نته‌رى كوردى بۆ شرۆڤه‌ى هه‌وال و زانیارى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن" ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌یى یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستان ماویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌ژنووى نه‌ى توانیوه سه‌ردانى سوید بكات، به‌ناچارى چووته وڵاتى هیندستان له‌وى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى ئه‌نجامداوه".
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست