لە یادی مەرگەساتی 36 ساڵەی قەڵادزێ دا
Monday, 26/04/2010, 12:00
"دەستەی لایەنگری لە خواستەکانی شاری قەڵادزێ- دەرەوەی ووڵات
24 ی ئه‌پریلی ئه‌مساڵ 2010، 36 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵ كوژی، تاوانی بۆردومان كردنی هه‌وایی شاری قه‌ڵادزێ له 24 ی 4 ی 1974 دا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی فاشی، تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م تاوانە، دژی بەشەریە بەپێی قانونە نێوده‌وڵه‌تییەکان، بوە هۆی زیاتر لە 400 کوژراو و بریندار لە هاوڵاتیانێكی بێ تاوانی شاره‌كه به ژن و مناڵ پیاو و هه‌روه‌هاخوێندكارانێكی زانكۆ كه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی بۆشاری قه‌ڵادزێ له شاره‌كه ده‌ژیان.
خه‌لكی شاری قه‌ڵادزێ هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و ڕۆژه‌یان كردۆته‌وه له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی به‌عسدا و شكۆمه‌ندانه ترینی ئه‌و یاده له 24 ی 4 ی 1982 دا كه خه‌ڵكی شاره‌كه تێكڕا بۆ ڕێزنان له گیانی قوربانیانی ئه‌و تاوانه به‌ره‌و قه‌بره‌ستانی شاره‌كه ڕێیان كرد و له‌وێ كۆبونه‌وه، هێزه‌كانی ڕژێم چوارده‌وری قه‌بره‌ستانه‌كه‌یان گرتبوو و هاوڵاتیانیش به هوتاف كێشان و شیعار وتن دژی حكومه‌تی به‌عس، ڕوبه‌ری هێزه‌كان بونه‌وه. دایكه ئامینه و مامۆستا سنۆبه‌ر له‌م یاد كردنه‌وه‌دا په‌یوه‌ست بون به قافڵه‌ی قوربانیانی ده‌ست درێژی ڕژێمی به‌عس. بایه‌خی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی شاری قەڵادزێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا شڵەقاندن و تێکشکاندنی تەلیسمی سام و هەیبەتی ئەو ڕژێمە دڕندەیە بوو، کە بوە هۆی ڕاپەڕینی زۆرێک لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان بەدوای ئەم دەستپێشکەریەی قەڵادزێدا.
ئێمە لەم ساڵدا کە یادی گیان بەخت کردوانی ئەم تاوانە دەکەینەوە، پشتیوانی خۆمانشمان بۆ هەوڵ و کۆششەکانی "ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر" ڕادەگەێنین و ئامادەی هاوکارین بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کێسه‌کانی دەڤەری پشده‌ر له‌به‌ر ده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌به‌غدادا و قەرەبو کردنەوەی ناوچەکە.
بەڵام لە هەمان کاتدا پێدادەگرینەوە لەسەر ئەوەی کە کێشەی دەڤەری پشدەر نابێت لەو چوارچێوەیەدا قەتیس بکرێت و وەک تەنها کێشەیەکی خەڵکی ئەم دەڤەرە لەبەرامبەر ڕژێمێکی گۆڕبەگۆڕدا و لە چاوەڕوانی کاروباری بیرۆکراتیەتی ئیداری دادگادا ڕاگیر بکرێت و ڕوی چاوەڕوانیەکانی خەلک لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە سەر بەغدا. خەڵکی ئەم دەڤەرە وەک خەڵکی زۆرێک لە دەڤەرەکانی تری هەرێمی کوردستان لەماوەی 19 ساڵی دەسەڵاتی خۆماڵی و فەرمانڕەوایی هەردو حیزبی دەسەلاتداری کوردستان "پارتی" و"یەکیەتی"، مەحروم کراون نەک هەر لە زۆرێک لە خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان بەڵکو هەتا لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان وەکو پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ شارەکە، ئەمە لە کاتێکدا لەژێر فشاری ناڕەزایەتیەکان و خۆپێشاندانەکانی 2006 دا سەرانی هەرە بەرزی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارانە کەوتنە وادەدان بە جەماوەر کە هەوڵدەدەن گەندەڵی چارەسەر بکەن، واتا مەسەلەکە نەبونی ئیمکاناتی مالی نەبوە بەڵکو لوشدانی ئەو ئیماکاناتە و گەندەڵی بوە.
هەربۆیە لە سالڕۆژی سی و دوهەمین دا (2006) خەڵكی شارەکە تۆماری خواستەکانیان لەڕێگەی بەرپرسانێکی حیزبیەوە، کە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا بەشدار بون، گەیاندە حکومەتی هەرێم و پێیان ڕاگەیاندن ئەگەر وەڵام بە خواستەکانیان نەدەنەوە پەنادەبەنە بەر شێوازی تر، ئەوە بوو لەگەڵ هەموو زمان لوسیەک و وادە دانێک خواستەکان پشتگوێ خران و خەلکی ناچار بوون لە 21 ی نۆڤەمبەری 2006 دا خۆپێشاندان بکەن بەدژی پشتگوێ خستنی خواستەڕەواکانیان.
هەموو ساڵێک لە یاد کردنەوەی ئەم مەرگەساتەدا بەرپرسانی حکومی و حیزبی هەرێمی کوردستان چەند وادە و بەڵێنیان بە خەلکی شارەکەداوە، جیاوازی ئەمساڵ ئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێز د. كمال كه‌ركووكی لە بەیاننامەیەکدا بەو بۆنەوە ئەم وادە و بەڵێنانەش نادات و بەناوی پەرلەمانەوە دەڵێت " ئه‌مساڵ كه یادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه، رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،..." وەک ئەوەی کە پەرلەمان شوێنێک بێت بۆ پاڕانەوە لە حکومەت، نەک ئەوەی کە دەزگایەک بێت قانونگوزاری بکات لەو بارەوە و حکومەت ناچار (مولزەم)بکات بە جێبەجێکردنی !.
جەماوەری دەڤەری پشدەر و شاری قەڵادزێ تەنها لەڕێگەی یەکیەتی ڕیزەکانیان و پافشاری کردنە سەر هێنانەدی خواستەکانیانە کە دەتوانن برینە کۆنەکان و برینە تازەکانیان ساڕ‌ێژ بکەنەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی قوربانیان، سەرکەوتوبێت خواستی کەسوکارەکانیان. نەنگ و شەرمەزاری بۆ زمان لوسی وادەدانی پوچ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست