سەرەتا ئەمەوێت بڵێم هیچ کات نەمویستوە بێ رێزی بە شکۆمەندی نەتەوەکەم بکەم تەنها ساتێکیش رێ بە خۆم نادەم کارێک لەو چەشنە بکەم بەڵام هەمیشە پێم خۆش بوە یانی لە راستیدا بە ئەرکم زانیوە لە هەر کوچەیەکی تاریکی ئەم ژیانە دا منداڵێکی رەش و روت و برسی و بێ جلم بینی سەروچاوی بە خوێن سورکرابو و وە شار بەدەر...
لە مێژە دەڵین کورد هەمیشە تاکێکی دەستە مۆ کراو و خۆ بە بچوک زانە لە ئاست نەیارەکانیدا لە ئاست تێنەگەشتنی ناو خۆشدا شێرێکی بێ ئامانە ئەم گشتگیریە دەمانخاتە هەڵەوە گەر پێمان وابێت کورد بە گشتی هەڵگری ئە سیفاتەیە بەڵام دەبێت دان بە وراستیەدا بنێین هەمیشە هۆی شکستی هەوڵەکانی کورد لە ڕابوردودا ئەم خالە...