نێچیر پێناسەی خۆیانی کرد
Friday, 21/10/2011, 12:00
لە مێژە دەڵین کورد هەمیشە تاکێکی دەستە مۆ کراو و خۆ بە بچوک زانە لە ئاست نەیارەکانیدا لە ئاست تێنەگەشتنی ناو خۆشدا شێرێکی بێ ئامانە ئەم گشتگیریە دەمانخاتە هەڵەوە گەر پێمان وابێت کورد بە گشتی هەڵگری ئە سیفاتەیە بەڵام دەبێت دان بە وراستیەدا بنێین هەمیشە هۆی شکستی هەوڵەکانی کورد لە ڕابوردودا ئەم خالە لاوازە بوە کە ئاغاکان و سەرۆک عەشیرەتەکان برەویان پێ داوە بۆ مانەوەی عەرشی خۆیان. بۆ ئەم ساتەی ئێستامان نمونەیەکی زەق وەردەگرین کە بوەتە بابەتی رۆژانەمان و بە دەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنین ئەوەی مەبەستمە بیخەمە کەوانەی بۆچونەکانمەوە راستینەی بارزانیەکانە کە ئێستا خۆیان وەک سەرۆک و دەمراستی کورد دەزانن .
گەلۆ هەرتاکێکی کورد دەزانێت بارزانی و پارتی دەستیان گرتوە بە سەر داهات و خێرو بێری ئەم بەشەی کوردستاندا لە پێناو ئەم کارەشیاندا سەدان گەنجی خێر لە خۆ نەدیویان کردە قوربانی حەزەکانیان بۆ سەرخستنی هەیبەتی بنەمالە بۆ بە جێ گەیاندنی ئەم هیوایەتە لە مێژینەیان لە مێژوی نزیکیاندا سڵیان لە هیچ جۆرە خیانەتێک نە کردوەتەوە دەستیان بۆ زنجیرەیەک ناپاکی و جاشایەتی وولاتانی درواسێ بردوە وا دەزانم نە پێویستە دەست نیاشانی خیانەتەکان بکەین چون لە رۆژگاریکی زۆر نزیکی رابوردودا ئەنجامیان داوە هەر لە پەل کێشکردنی سوپای تورک لە سەرەتاکانی ساڵی ٩٠ەکانی رابوردو تا پەلکێشکردنی سوپای ئەنفال ی سەدامی گەورەیان لە ٣١ی ئاب دا
لێ تێگەیشتن بە نۆکەرایەتی ناتوانن بەردەوام بکەن لەم کارە ئابروبەرەیان لە سەر دەستی ئاغاکانیان دوای روخانی سەدامی سەرۆکیان کەوتنە شیعاربەخشینەوە و فرۆشتنی بەها ی دیموکراتی ئەوە بو لە پرۆسەیەکی بەناو دیموکراتیدا بە زەبری هێز و پارە خۆیان سەپاند و کوردیشیان خستە لیستی رەشەوە لە گەمەی دیموکراتیدا بە رێکەوتنی کورسی پەرستێکی وەک تاڵەبانی رێکەوتنێکیان دروست کرد کە تا نوسینی ئەم کورتە نوسینە دەشێت ناو زەدی بکەین رێکەوتنی بەرژەوەندی کۆمەڵێک ئەشخاس بەڵام ئەو چوار چیوەیەی قبولی ناکات رێکەوتنی ستراتیژی کوردە
..بارزانی وەک سەرۆک
راگەیاندنەکانی پارتی ئێستاشی لە گەڵدا بێت بە سەرۆکی کوردستانی ئەیناسێنن بە بیسەرو خوێنەرو بینەری تاکی کورد بێ ئەوەی پرسیار لە خۆیان بکەن کام سەرۆک؟ سەرۆکێک لە سلێمانی و گەرمیان نەک بە پەرداخ بەڵکو بە سوراحی ئاو بخواتەوە بەشەرێک نیە بڵێ عافیەتت بێت !!!
بە پێی ئەو دەستوەری خۆیان دایان رێژاوە زۆرینە قبوڵی بێت یان نا ئەمێستاکە جەناب عالی سەرۆکی هەریمە چون خاوەنی هێز و پارەی باشە بۆ ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراستیش ئەم مژارە بوە بە کلتور بەلام دەبێت ئەوانیش ئەم راستیە بخوێنەوە کە بەهاری عەرەبی ئەو خەونەی تێک شکان .
دیسان دەپرسم گەر سەرۆکی هەرێمە کوا بارەگای سەرۆکایەتی هەریم ؟چون هەر مرۆڤێکی هوشیار دەزانێت لە کۆی ئەم وولاتانەی خاوەن پێگەو ئالای دروستی خۆیانن سەرۆکایەتیان لە پایتەخت لەنگەری گرتوە بەلام عالی مقام جەنابی سەرۆک لەم خالەدا لە تەواوی دونیا جیاوازە و تایبەتە. مەکتەب سیاسی حیزبەکەی و بە ناو سەرۆکایەتی هەرێم لە ناومال و مندالەکەی دایە چون ئەوەی بیریان لێ نەکردبیتەوە تەسلیکم کردنی ئەو پۆستەیە کە ناوی سەرۆکی هەرێمە بە هیچ تاکێکی دیکە
. لە هەموی مەهزەلە تر ئەوەیە ستافەکەی ئەم سەرۆکەی لە مەر خۆمان هەمویان زمانیان بە ئەشهدو بیلا راستە قوربان پژاوە
دو سیفاتی ناوازەی عالی مقام جەنابی سەرۆکی هەولێر دهۆک (هەرێمی کوردستان)دروست کردنی دەوڵەتی کوردی بە گوفتار بێ ئەوەی رێگە بدات تەنانەت یەک کەس بیر لە بیرۆکەیەکی وا بکاتەوە و بیکات بەکردار
سیفاتی دوەمی ئەم بەرێزە دروستکردنی لیژنەیە ئەمەیان یەکێکە لە هیوایەتە گەورەکانی ئەگەر روداویکی هاتوچۆ روبدات گەرماو گەرم سەرۆک بریاری دروست کردنی لێژنەیەک دەدات بێ ئەوەی بزانێ کە ئەم ئەم لیژنەیە چیەو ئەنجام چی کراوە .
خۆیان دەسور دادەنێن و هەر خۆشیان کاری پێ ناکەن بەپیی دەستوری دارێژراو سەرۆک جێگرێکی هەیە بەلام ئەوەی ئەیبینی تەواو پێچەوانەی ئەمەیە سەرۆک دو ساڵە بێ جێگرە بە پێی رێکەوتنی بەرژەوەندی (ستراتیژی)ئەم پۆستە ئیستیحقاقی هاوپەیمانە ناچاریەکەیەتی بەلام زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دەبێت برادەران هەر بڵێن ئەم نانە بەو رۆنە
رەنگە کەسانێک ئەم راستیینانەی پێ قبوڵ نەبێت بڵین نەخێر سەرۆک پارێزەری یاسایە لەم کاتەدا دەپرسین نێچیرڤان بارزانی کە خاوەنی هیچ پۆستێکی حکومی نیە بە چ سیفاتێک لە ئەنکەرەیە لە کاتێکدا لەبەردەم دەزگاکانی راگەیاندندا بەناوی سەرۆکی هەرێمەوە پرسەو سەرەخۆسی لە بنەمالەی کوژراوانی سوپای تورکیا دەکات ئەوەی مرۆڤ دەهێنێتە پێ کەنین بەناوی گەلی کوردەوە پرسەنامە رادەگەیەنێت وەک ئەوەی ئەم سەربازانە بە دەستی عەجەم کوژرابن بێ ئاگا لەوەی ئەوەی ئەم کردوە جەرگ برەی لە سوپای کورد کوژی تورک داوە خاوەنی زۆرترین نفوزی جەماوەری کوردە .
شەقامی کوردی لە جەناب عالی بێ پۆست دەپرسین کاتێک هاورێکانی ئەو سەربازە کوژراوانە خێزانێکیان لە قوڵای باشوری بێ سیادەی ژێر حکومرانی ئێوە کردە خۆڵە مێش ئەوە بۆ لاڵ بوبون نەتان توانی ئەو خیزانە و ناوچەکە بە سەر بکەیتوە بەڵام بروسک ئاسا خۆتان گەیاندە ئاغانتان
شتێک کە دەکرێت بکرێتە نوکتە نێچیری هەرزەکار پێی وایە ئەم کردەوانە نابێتە هۆی تێکدانی پەیوەندیەکای گەلی تورک و گەلی کورد راستی ئەمە کاڵفامیە یان چەواشە کاری ؟چون نێچیر وتەنی گەلی تورک وەک گەلێک ووشەیەک بناسێت بەناوی گەلی کورد خۆ ئیتر خوێنی کەس نەدرژا بەڵام دیارە هیج لەم مژارانە نەیە تەنها پاراستنی دەستکەوتەکانی بنەماڵەیە ئەگینا تەوقیتێکی زۆر کۆن نیە مامی و سەرۆکی واتە بارزانی مسعود چوە ئەو جێگایە نەک وەک سەرۆکی هەرێم پێشوازی نەکرا بەڵکو خەجاڵەتیشیان کرد کە هیچ ئالایەکیان بۆ دانەنا تەنها وەک پیاوێکی بازرگانی عێراقی ناساندیان .
زۆر بڵێەکانی نێچیر ئەوەمان پێ دەڵیت کە ئیتر شەرێکی نەخوازراو بەرۆکی کوردی گرتوە پێشەنگایەتی ئەم خیانەتەشیان خۆیان لە ئەستۆی دەگرن وەلی با سەرانی پارتی و هەوادارانیشیان لەو راستیە تێ بگەن گەلی کورد گەلی ساڵەکانی ٩٠ی سەدەی رابوردو نیە بەڵکو ئێستا تاکی کورد بە هزرێکی کراوەوە لە گێچی دەورو بەر دەروانیت باشتر وایە سەرکردایەتی ئەو پارتەو بنەمالە بۆ یەکجاری لە خیانەت دور بکەونەوە واز لە گوفتار فرۆشتنەوە بێنن
وەک دەڵین هیچ کەس لە بێ دەنگی پـــــەشــــیمان نەبوە بەڵام زۆرن ئەوانەی لە زۆر بڵێی و خــــــــــیـــــــــــــــــانـــــەت پەشیمانن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست