کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پارێزگارى هەولێر پارە دابەش دەكرێت و سوكایەتیش بەردەوامە

Wednesday, 25/08/2010, 12:00




چەند رۆزێكە لە نێو دیوانى پارێزگاى هەولێر بە ناوى سەرفترەو جەزنانە پارە دەبەخشرێتە خەڵك , ئەم پارە بەخشینە جۆرێكە لە سوكایەتیكردن بە خەڵكى بەشەرەفى كوردستان هەژاران, چونكە تەنیا بڕى 200000 بیست هەزار دینار دەدرێت بەخەڵك كەناكاتە 20دولار, زۆر بەناعەدالەتى و تێهەڵدانى خەڵك, پێدانى ئەم بڕە پارە كەمە كەم كردنەوەو سوكایەتیكردنە بە هەژارانى كوردستان, حكومەتى هەرێم كە خاوەنى بودجەیەكى زەبەلاحە وەك دەبینین بۆ خەڵكانى نا موستەحەق و منداڵە بەرپرسەكان پارەیان بۆ هەڵدەڕێژن و لە پێدانى زەوى و شوقەو ئۆتۆمبیل بەردەوامن خەڵكى هەژاریش تەنیا 20000دینار, لەهەموى سەیرتر تاهیر عەبدوڵاى جێگرى پارێزگارى هەولێر كە لە بنەچەوە سواڵكەر بووە و نان نەبووە بیخوات, ئێستاش دەوڵەمەندترین كەس لەم پارەبەخشینەدا هەموو خزمەكانى تاهیر بانگركرابوون و بارەیان پێدەدان بەدووجار وسێ جار, هەڵسوكەوتى ئەم پارە بەخشینە یەكێكە لە كردەوە بێ ئەخلاقیەكان و ناشرین كردنى روخسارى جوانى كوردەواریانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە