دوايى بلاَوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى كۆگا ژه‌هراويه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رِانيه له‌كوردستانپۆست، چى رِوويدا ؟
Friday, 17/08/2012, 12:00
دوايى ئه‌وه‌ى له‌كۆتايى مانگى رِابردوو وه‌زيرى ته‌ندروستى هات بۆ سنورى ناحيه‌يى حاجياواو شكارته و سه‌رچاوه له‌سنورى به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى رِاپه‌رِين به‌رِێزێك له‌رِێگه‌ى كوردستانپۆسته‌وه داوايكرد له‌وه‌زيرى ته‌ندروستى خۆزگه ده‌هاتى بۆ رِانيه‌و كۆگاى ده‌رمانى مه‌ركه‌زى رِانيه بۆ بلاَوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشيت ده‌دى ، دوا به‌دواى بلاَوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه له‌كوردستانپۆست كه‌نالَه‌كانى ئۆپۆزسيۆن هه‌ريه‌ك له‌په‌يام و كه‌ى ئێن ئێن سه‌ردانى ئه‌م كۆگايه‌يان كرد‌و له‌چه‌ند شه‌وى رِابردوو به‌رِاپۆرتى ڤيديۆيى نيشانى هه‌موو لايه‌كياندا ، په‌يامنێرى كه‌ى ئێن ئێن له‌رِانيه له‌سه‌ر په‌يجه‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر تۆرِى كۆمه‌لاَيه‌تى فه‌يسبووك به‌شێكى رِاپۆرته‌كه‌ى دابه‌زاندووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه چه‌ندين گه‌نده‌لَى و كاره‌ساتى تر هه‌ن له‌رِۆژانى داهاتوو بلاَويان ده‌كه‌ينه‌وه .
ئه‌مه وه‌لاَمێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت رِاستيه‌كان بشارنه‌وه‌و كاره‌ساته‌كان په‌رده‌پۆش بكه‌ن .
ئه‌مه لينكى ئه‌م نووسينه‌يه كه‌بۆ يه‌كه‌م جار له‌كوردستانپۆست بلاَوكرايه‌وه .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=969259d2 ئه‌مه‌ى خواره‌وه به‌شێكى ئه‌و رِێپۆرتاژه ڤيديۆيه‌يه كه‌په‌يامنێره‌كه‌ى كه‌ى ئێن ئێن له‌رِانيه له‌په‌يجه‌كه‌ى خۆى ئاماژه‌ى پێكردووه و له‌چه‌ند شه‌وى رِابردوو له‌كه‌نالَى ئاسمانى كه‌ى ئێن ئێن نيشانى هه‌موو لايه‌ك درا .
كه‌رتى ته‌ندروستى رِانيه ... دلَۆپێك له ده‌ريايايه‌كدا
هاولاَتيانى شارى رِانيه‌ى خۆشه‌ويست تكايه هه‌لَوێست بنوێنن ....
ئه‌گه‌رچى ماوه‌ى زياتر له 19 سالَه له‌لايه‌ن ِێكخراوێكى خێرخوازيه‌وه كۆگاى سه‌ره‌كى هه‌لَگرتنى ده‌رمان و پێداوستى پزيشكى له شارى رِانيه دروستكراوه ، به‌لاَم له ئێستادا هيچ مه‌رجێكى ته‌ندروستى نييه ، بونى چه‌ندين كه‌م و كورِى له كۆگاكه‌دا مه‌ترسى ژه‌هراويبونى ده‌رمان و پێدواويستيه پزشيكيه‌كان ، دواتر هاولاَتيانى ناوچه‌كه له داهاتوودا دروستكردوه .
له‌لايه‌ك به‌هۆى مه‌ترسى دروستبوونى شۆرتى كاره‌باوه ئامێره‌كانى ساركردنه‌وه سه‌ره‌رِاى خراپى و كۆنيان كارمه‌نده‌كان له‌كاتى هاتنيان بۆ ده‌وام دايان ده‌گيرسێنن ، دواى ته‌واوبوونى ده‌وام سه‌رجه‌م ئامێره‌كان ده‌كوژێننه‌وه ، له‌كاتێكدا ده‌رمان و پێداويستيه‌پزيشكيه‌كان پێويستييان به 25 پله‌ى گه‌رمى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رنه‌چن و ژه‌هراوى نه‌بن به‌لاَم پله‌ى گه‌رمى كۆگاكه شه‌وانه و رِۆژانه ده‌گاته 35 بۆ 40 پله‌ى سه‌دى به‌رزده‌بێته‌وه . له‌لايه‌كى تريشه‌وه به پشتى ئۆتۆمبيلى نيسان پيكابه‌وه بۆ دورترين شوێن له ناوچه‌كه‌دا ده‌رمان و پێدواويستيه پزيشكيه‌كان له كۆگاكه‌دا به‌به‌ر تيشكى گه‌رمى خۆر ده‌گوازرێنه‌وه ، به‌سه‌ر بنكه‌و مه‌لَبه‌نده ته‌ندروستيه‌كان دابه‌شده‌كرێن . ئه‌وه له‌كاتێكدايه ده‌بێت به ئۆتۆمبيلى تايبه‌تى به‌رِادا ده‌مان و پێداويستيه‌كان بگوازرێنه‌وه .هه‌رله‌لايه‌كى تريشه‌وه سه‌قفى بيناكه به‌هۆى شێوه هه‌مووى هاتۆته خواره‌وه ، و له‌ته‌نيشت بيناى كۆگاكه‌دا زبلَێكى زۆرى بۆگه‌ن هه‌يه كه چه‌ند رِۆژێك له‌و شوێنه‌دا ده‌مێنێته‌وه و فرِێنادرێت ، هه‌وه‌ها چه‌ندين مێش و مه‌گه‌ز ده‌عبا له رِێگه‌ى ئه‌و زبلَه‌وه شه‌وانه دێنه ناو كۆگاكه .هه‌رله كۆگاكه‌دا به موبه‌رِيده كۆگاكه سارده‌كه‌ن ، كه ئه‌وه له رِووى ته‌ندروستيه‌وه كوفره و كوفرى ته‌ندروستييه ، چونكه موبه‌رِيده سيفه‌تى دروستكردنى شێى هه‌يه كۆگاكه شێدارده‌كات ، له‌رِوى ته‌ندروستييه‌وه نابێت .
هاولاَتيان خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ناوچه‌كه‌دا و نه‌بوونى كۆگايه‌كى مۆدێرنى هه‌لَگرتنى ده‌رمان و پێداويستيه پزيشكييه‌كان به‌رپرسانى ئيدارى ناوچه‌كه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كه‌مته‌رخه‌م و به‌ربرسيار ده‌زانن .لێپرسراوى رِاگه‌ياندنى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى گشتى رِاپه‌رِين دوپاتى ده‌كاته‌وه كه كۆگاكه هيچ مه‌رجێكى ته‌ندروستى نييه رِايده‌گه‌يه‌نێت : چه‌ندين جار داوامان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردوه جێبه‌جێنه‌كراوه ن له‌ئێستادا برِى زياتر له يه‌ك مليار دينار ته‌خانكراوه بۆ دروستكردنى كۆگايه‌كى مۆدێرنى ستاندارد .له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى زياتر له 5 سالَه و چه‌ندين جار پرِۆژه‌ى نوێژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆگاى سه‌ره‌كى هه‌لَگرتنى ده‌رمان و پێدواويستيه پزيشكيه‌كان با برِى چوارسه‌د و بيست مليۆن و دوسه‌دد و نه‌وه‌دو سێ هه‌زار دينار پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه ، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه پرِۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت .بونى ده‌رمان له‌ناو كۆگايه‌ك كه هيچ مه‌رجێكى ته‌ندروستى نييه كاره‌ساتى گه‌وره به‌دواى خۆي‌دا دێنێت سه‌ره‌رِاى فراوانبونى سنورى ئيداره‌ى رِاپه‌رِينيش به‌لاَم حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى له رووى كه‌رتى ته‌ندروستييه‌وه ناوچه‌كه‌ى پشگوێخستووه .
تكايه هه‌ر به‌رِێزێك ويستى ئه‌و رِاپۆته بلاَو بكاته‌وه با ئاماژه به ناوى ئێمه بكات . سوباس .
به‌رِێزان ئه‌وه به‌شێك بوو له رِاپۆرته‌كه‌م له كه‌نالَى KNN.
ئامانج ئيسماعيل .
كه‌ى ئێن ئێن .
رِانيه .
به‌يارمه‌تى خواى ميهره‌بان له‌ماوه‌ى داهاتودا كاره‌سات و كه‌نده‌ليه‌كانى تر له‌كه‌رتى ته‌ندروستى شارى رانيه له ريكه‌ى (KNN) ئاشكرا ده‌كه‌ين .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست