گه‌ر بشمرین ..هه‌ر سه‌رکه‌وتووین..کوا له کۆیله‌ی شه‌هید زاڵتر؟
Saturday, 26/02/2011, 12:00
ئه م ناونیشانه‌ی لای سه‌ره‌وه ،کۆپله‌یه‌که له شیعرێکی ئاگراوی ،ئه‌و شیعرانه‌ی که نه‌وه‌یه‌کیان فێری کوردایه‌تی کرد،که‌سانێکیان به بیری ئازادیخوازانه گۆشکرد.ئه‌مرۆش خۆڕاپسکاندن له تۆڕی ماسیگره‌و قولاپی ناخ بۆگه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردکوژه،تاوانه،ئاژاوه‌گێڕییه..ئه‌مه سه‌رگوزه‌شته‌یه‌کی دووباره‌ی دیکتاتۆره ملهوڕه‌کانه له دنیادا،کاتێک که ئه‌زانێت میلله‌ت ژێر که‌وا ئاڵتوونیه‌که‌ی پاشایان بینیووه که‌کرم ڕێزه‌و بۆگه‌نه،به‌ڵام به‌ئابزێرکردنه‌وه‌ی ماکیاجی بۆگه‌نیه‌که‌ی ئه‌کا
کاتێک ماکیاج داوی نایات ... وه‌ک گای هاری به‌رده‌م قه‌سابخانه،قه‌سابخانه‌ی ویژدانی جه‌ماوه‌ر،به‌له‌سه ئه‌بێت و ملی خه‌ڵکان ئه‌شکێنێ..پاشان درۆ پاشان درۆ پاشان مه‌رگ پاشان نه‌فره‌تی مێژوو ،تراجیدیای زۆر داره‌کان ،ئه‌بێته کۆمێدیا بۆ بینه‌رو
بۆ نه‌وه‌ی ئاینده‌و بۆ سه‌یرکه‌ران،ئه‌وکاته‌ی هه‌واڵی مه‌رگی سه‌رکرده‌یه‌کی سوپاکه‌ی ناپلیون گه‌یه‌ندرایه ناپلیۆن،..به حه‌ژمه‌ته‌وه ناپلیۆن پرسی چی ئه‌وت به‌ده‌م گیانکێشانه‌وه،هه‌واڵده‌ره‌که ووتی گه‌وره‌م ،ئه‌ی ووت،،نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ له‌ناپلیۆن .ناپلیۆن
فه‌رمانی دا به مێژوو نووسه‌کانی خۆی ،بنووسن ئه‌و سه‌رکرده قاره‌مانه تاگیانی ده‌رچوو ئه‌یگووت بژی ناپلیۆن..به‌ڵام مێژوو ئه‌م درۆیه‌ی ناپلیۆنیشی بۆ کردین به مێژوو،نه‌ک درۆ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن...له کوردستانی بریندارا،مێژوو سه‌رسامه له درۆزنی
پیاوه گیرفان پڕوئه‌قڵ بۆسه‌کانی ده‌سه‌ڵات..ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی (25/02/2011)جه‌ماوه‌ری شار‌و شه‌رۆچکه‌کان له گۆڕه‌پانی ئازادی-سه‌را،مانگرتن و نوێژی هه‌ینیان کرده وه‌ڵام ،کرده مێژوو ،،له هه‌ولێریش نزیکه‌ی دووسه‌د گه‌نج ڕاپێچی زیندان
کران وکۆمه‌ڵێک کاسه لێس و به‌رماوه خۆر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شیرینیان ئه‌دا به‌خه‌ڵکی کۆیله‌کراوی هه‌ولێرو به‌نزینی به‌لاش دابین کرابوو بۆ ئه‌و ماشێانانه‌ی (بروح بدم)یان ئه‌به‌خشیه‌وه..له‌لایه‌کی تره‌وه پارێزگای هه‌ولیێر ئه‌یه‌وێ داوای یاسایی
له‌سه‌ر که‌ی ئێن ئێن تۆمارکا له به‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی نادروست که گوایه دیوانی پارێزگا سوتێنراوه،که‌چی ڕۆژنامه،یان باشتر درۆنامه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نه‌ک هه‌ر تاوانباره به‌درۆ بگره،بێ لایه‌نه له ڕاستی ..ئه‌گه‌ر باس له لێپێچانه‌وه‌ی
یاسایی بکرێت ئه‌وا ئه‌وان گه‌وره‌ترین داوایان له‌سه‌ر تۆمار ئه‌کرێت ،وه‌ک وتم بێ به‌رییه له ڕاستی ،چه‌ند گه‌نجێکی کۆمۆنیست که ڕفێنراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به خۆکوژ و گێره‌شێوێن ناویان ئه‌بات و ده‌رکردنی ته‌له‌به‌کانی زانکۆی هه‌ولێر درۆپۆش ئه‌کات به‌وه‌ی له زانکۆی سلێماندا قوتابیانی ئه‌وان ده‌رکراون..هه‌ق وایه زانکۆی سلێمانیش داوای یاسایی تۆمار بکات له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌قڵ بۆش و گیرفان پڕانه‌ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر ،ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامه .ئه‌وه‌ی گه‌ل ئه‌ی دۆڕێنێ ،ژیانی کۆیلایه‌تیه
ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئه‌ی دۆڕێنن مێژووه، پاره‌ی زۆر‌و ڕه‌وه‌ماشێن و ڕه‌وه‌ژن و شه‌وه‌سوره‌کانی هوتێل خانزاد وشێڕاتون و...داواتکردنی خانمه سۆزانیه سه‌ما که‌رو گۆرانی بێژه‌کانی بیانی و عاره‌به..دوا ئاکامیش وه‌ک ڕه‌زاشای ئێران له پیره‌ساڵشدا
گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌کرێن و له جیاتی گوڵ و مۆم ... تف و پیسایی ئینسانه‌دڵشکێنراوه‌کان .. ئه‌کرێته یادگاری ڕۆژمێری پیاوه گه‌نده‌له‌کان
قڕمان ئه‌که‌ن ؟قوڕتان به‌سه‌ر
گه‌ر بشمرین ..ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین.
..چ هه‌یه له‌دیلی تاڵتر؟..گه‌ر بشمرین
..هه‌ر سه‌رکه‌وتووین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست