ئه‌حمه‌د ئیسماعیل گه‌وره‌ده‌وله‌مه‌ندی شار ..خێرمه‌ند یان زیانبه‌خش؟؟
Saturday, 27/11/2010, 12:00
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له سه‌رده‌مانی نه‌بوونی و گرانی و هه‌ژاری و بگره هه‌تا ئه‌ورۆش یارمه‌تی خه‌ڵکی هه‌ژاری زۆری دایه که ئه‌وه جێ‌ی رێز و ستایشه، گه‌وره‌ده‌وله‌مه‌نده‌کی شار له بنه‌ماڵه‌کی کوردپه‌روه‌ر له رۆژانی نه‌هامه‌تی به ته‌نگ خه‌ڵکه‌که‌وه‌ی بچی و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو سۆزه‌کی زۆری خه‌ڵکی شاریشی لۆ خۆی راکێشا له کاته‌ک رژێمی سه‌دام ئه‌و زیندان و ئه‌و زیندانیان پێده‌کرد.
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌هۆی پرۆژه‌ی کاره‌باکه‌ی ئه‌و دوای‌یه‌ی توانی کاره‌بای کوردستان باشتربکات و خه‌ڵک له نه‌هاماتی بێکاره‌بایی رزگار بکا، ئه‌گه‌ر قازانجی خۆشی زۆر تێدابوو...
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌که‌لی کرده‌ووه لۆ نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه و تا ئێستا خزمه‌ته‌کی باشی کردییه له‌و بواره.
به‌ڵام کاره خێرخوازی‌یه‌کانی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئیفلیجی زۆری پێوه‌دیاره وه‌ک کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم:
یه‌که‌م: کارخانه‌ی کاره‌باکای به کۆنترین رێگا کاره‌با دروست ده‌کا که زیانه‌کی زۆر زۆر گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یینی و ده‌بیته هۆی گه‌رمکردنی هه‌وا و نه‌هێشتنی باران.... بێ گومان کاک ئه‌حمه‌د پێش ئه‌وه‌ی خێرخواز بی بازرگانه و هه‌قی خۆیه‌تی که بیر له قازانجی خۆی بکاته‌وه، ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌ته که یاسا دابنێ که‌ره‌با له کوردستان جۆن به‌رهه‌م بهێندرێ که زیان به ژینگه نه‌گه‌یه‌ندرێ... به‌س قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڤه‌یه چو‌نکه حکومه‌ت بێزاری خه‌ڵکی له بێکاره‌بای باش قۆزتیته‌وه‌و به‌و کۆنه کارخانه خه‌لکه‌که‌ی بێده‌نگ کردییه ژینگه چی به‌سه‌ر دێ و پاش چه‌ند ساڵی دیکه چ روو ده‌دا نه خه‌می ئه‌وان و نه کاک ئه‌حمه‌دیش.. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له راستی کاریگه‌ری کارخانه‌که له‌سه‌ر ژینگه بکۆلێته‌وه ده‌توانی له‌گه‌ل ئه‌ندازیارانی کارخانه‌که یان کۆمپانیا ئه‌لمانی‌یه‌که قسه‌بکات.
دووه‌م ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌هۆی نزیکی له کاربه‌ده‌ستان پارچه‌زه‌وی‌یه‌کی گه‌وره‌ی کاره‌بای له گه‌ره‌کی ئازادی دا‌گیر کردییه لۆ پرۆژه خێرخوازی‌یه‌کانی که لای من باشتر بوو کاک ئه‌حمه‌د ئه‌و زه‌وی‌یه‌ی بکردبا‌یه پارکه‌ک زۆر خێرتر بوو له‌و پرۆژانه‌ی ئێستای.
له‌سه‌رتاوه وه‌رگرتنی زه‌وی‌یه‌که نایاسایی‌یه چو‌نکه ئه‌و زه‌وی‌یه مولکی دایره‌ی کاره‌بایی و که‌س لۆی نی‌یه به‌کاری بینی، قه‌ت نه‌ده‌با کابرایه‌کی ئایینپه‌روه‌ری وه‌ک کاک ئه‌حمه‌د ئه‌و کاره‌بکا..
له‌وانه‌یه کاک ئه‌حمه‌د و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی پاساوی ئه‌وه بیننه‌وه که هه‌موو زه‌وی‌یه‌که‌ی به‌کارهێنایه لۆ کاری خێرخوازی(نه‌خۆشخانه‌که، مزگه‌فته‌ک که هێشتا ته‌واو نه‌بوو و له‌گه‌ل خانه‌کی زکات). به‌س له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کاک ئه‌حمه‌د لۆی نی‌یه ده‌ستکاری ئه‌و زه‌وی‌یه بکات، که هه‌ر ده‌ستکاری ده‌کرد ئه‌و ناوچه پێش هه‌موو شت پێویستی به پارکه‌کی خۆش و گه‌وره بوو لۆ منداڵ و پیری ناوچه‌که. ئه‌وانه‌ی ئه‌و دروستی کردوون، مزگه‌فت هه‌ر نه‌ک پێویست نه‌بوو به‌ڵکو زۆر زیادیش بوو، ئێستاش نازانم شاره‌وانی به‌چ مێشکه‌ک رازیبووه به دروستکردنی مزگه‌فته‌ک له‌و جێگایه چو‌نکه له‌لایه‌ک زۆر نزیکه له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان وبه دڵنیایی خوێندنیان لێ تێکده‌دا، دوای ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تر بکه‌ی له چارده‌وری ئه‌و مزگه‌فته زیاتر له شه‌ش مزگه‌فتی دیکه‌ی لێ‌یه(مزگه‌فتی ره‌شاد مفتی، مزگه‌فتی نۆشه‌هید، مزگه‌فتی ئازادی، مزگه‌فتی حاجی عه‌بده، مزگه‌فتی سه‌ید حوسێن و مزگه‌فتی گه‌ره‌کی راستی)....
دایره‌ی زکاته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌ریته‌کی باو نی‌یه له‌ناو کوردان به‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یتانی له هه‌ر شوێنه‌کی دیکه بکاته‌وه.
هه‌رچی خه‌سته‌خانه‌که‌شه، ده‌توانم بڵێـم نه‌شیاوترین جێگای شار که خه‌سته‌خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی لێ دروست بکه‌ی ئه‌و شوێنه‌یه، نه‌خۆشخانه‌که ده‌که‌ویته ژێر هێله‌که‌ی کاره‌بای زۆر ڤۆلتی‌یه به‌رز و تا ئێستاش چه‌ندین راپۆرت هه‌ن له‌وانه راپۆرتی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی که ئه‌و کێلگه کارۆمۆگناتیسی‌یانه ترسی زۆری هه‌یه که خه‌ڵک تووشی نه‌خۆشی لیوکیمیا(شێرپه‌نجه‌ی خوێن) بکات به‌تایبه‌ت منداڵان.
پێشده‌چی که نه‌ک ئه‌حمه‌د و نه ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی هه‌رگیز هه‌سته‌کی جوانی و هه‌ستی ژینگه‌پارستنی نه‌بی جونکه له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو دیواره کۆنکریتی‌یه زه‌به‌ڵاحانه‌ی قتییان کردیته‌وه که هه‌ر له ووڵاته‌کی عه‌ره‌بی ده‌چی تا ئێستا نه بنه‌دره‌ختنه‌ک و نه برکه‌گو‌ڵه‌کیان نه چاندی‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست