کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى سه‌ربه‌خۆى كوردستان خه‌ون و خه‌یاڵى شاعیرانه‌یه

Sunday, 03/05/2009, 12:00


جه‌لال زۆرجار ئه‌و لێدوانه‌ى داوه‌ كه‌هه‌ستى گه‌له‌كه‌ى به‌گشتى وهه‌ستى كوردوكوردستان په‌رستانى پێ بریندار كردووه‌ له‌كاتێكدا له‌‌ ساڵى 1976 ه‌وه‌ جه‌لال و یه‌كێتیه‌كه‌ى وه‌ك سه‌رۆك و جوڵانه‌وه‌ى پێشكه‌وتن خوازى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان پێناسه‌ كردووه‌ خۆنا شكرێَ بڵێین جه‌لال كه‌م ته‌مه‌ن وكه‌م ئه‌زمونه‌ له‌ سیاسه‌ت كردندا كه‌وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى زۆرگه‌وره‌ى سیاسى و دبلۆماسى له‌ئاستى نێو نه‌ته‌وه‌یى دا ناسراوه‌،كه‌واته‌ ئه‌و فه‌رمایشت و لێدوانانه‌ى جه‌لالواتایى چیه‌و له‌چى یه‌وه‌ هاتوه‌ وچ بارێكى گرانى سه‌رشانى بۆ سوك كردووه‌ چ داگیر كه‌رێكى بێگانه‌ى خوێن تاڵى وه‌ك و دوژمن لێ كه‌م بۆته‌وه‌ یان ده‌ست له‌ دوژمنایه‌تى هه‌ڵده‌گرێت ویان چ منه‌تێكى پێیه‌ ئه‌گه‌ر جه‌لالبه‌ خاوه‌نى یه‌كه‌مى ناو ماڵى (ى.ن.ك) پێناسه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ژده‌ ساله‌‌ هه‌ر به‌ره‌و وێرانه‌ ده‌چێت وهه‌ر سه‌رانى باله‌‌كانیشى تێكیان داوه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ى خودى خۆیه‌تى كه‌ سه‌رانى خۆى زۆر فێر كردن و بێ دڵیشى نه‌كردن ته‌واو جله‌‌وى بۆ شل كردن هه‌تا بونه‌ گورگى مێگه‌لى خۆیان نه‌ك له‌ناو (ى.ن.ك) به‌ڵكو له‌باشورى كوردستانیشدا جه‌لالیان ره‌تاند به‌ره‌و تاراوگه‌ سه‌رانى باله‌‌كه‌ى خۆشى له‌سه‌رووى سه‌رانى باله‌‌كانى تره‌وه‌ زیاتر گوێ به‌هیچ فه‌رمایشت ورێنمایى و بریارێكى جه‌لال ناده‌ن كه‌له‌‌قازانجى خودى خۆیاندا نه‌بێت،چونكه‌ وه‌ك كاك فه‌ره‌یدون عبدالقادر فه‌رمووى خۆم له‌ جه‌لال و كاك نه‌وشیروان به‌كه‌متر نازانم بێ گومان سه‌رانى باله‌‌كانى ناو (ى.ن.ك)هه‌موویان هاوشێوه‌ى كاك فه‌ره‌یدونن به‌وه‌نیه‌ وه‌ك كاك فه‌ره‌یدون به‌ ئاشكرا نه‌یان گوتوه‌ كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌‌ 1991ه‌وه‌ نیوه‌ ره‌تێنراو بوو هه‌تا 2004 له‌لایه‌ن هه‌موو سه‌رانى (ى.ن.ك) ه‌وه‌،چونكه‌ له‌دژى گه‌نده‌ڵكارو گه‌نده‌ڵ فێڵان بوو،ساڵى 2005 جه‌لالو باله‌‌كه‌ى وه‌ك له‌‌ رواله‌‌تدا ده‌ركه‌وتووه‌ كاك نه‌وشیروانیان له‌‌ جێگرى سكرتێر ومه‌كته‌بى سیاسى (ى.ن.ك) به‌ته‌واوى ره‌تاند بۆ گرده‌كه‌ سه‌ره‌راى هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندوبونى زۆرى جه‌لال بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى كاك نه‌وشیروان وباله‌‌كه‌ى به‌ڵام بێ سود بوو وه‌ك دیاریشه‌ به‌شێكى ئه‌و باله‌‌ كه‌ كاك مسته‌فا سه‌ید قادرو كاك جه‌لال جه‌وهه‌رو كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لی وكاك عوسمانى حاجى مه‌حمود رێبه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن له‌‌باڵێكى عاجزبوو ده‌چن له‌‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌ستیان له‌‌كار كێشایه‌وه‌ كه‌ناكرێ بگوترێ له‌‌گه‌ڵ باڵى كاك نه‌وشیرواندا یه‌ك باڵن،به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین نزیكایه‌تیان له‌‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه‌،چونكه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كى هاوشێوه‌ی كاك نه‌وشیروان وباله‌‌كه‌یان نیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكى جۆراو جۆر له‌‌ ناو (ى.ن.ك) و ده‌ره‌وه‌ى (ى.ن.ك) ئه‌و كاره‌ى كاك نه‌وشیروان وه‌ك فێڵ و سیناریۆى گاڵته‌جارى سیاسى و گه‌راندنه‌وه‌ى ره‌تێندراوانى ده‌ستى سه‌رانى باله‌‌كان ڵێك ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هه‌موو ڵێدوانه‌ جۆراوجۆره‌ ناشیرن كردنانه‌ گاڵته‌ جارى بێت ، سه‌رانى (ى.ن.ك) خۆیان ره‌مز و دروشمى تێكدانى ناو ماڵى یه‌كێتین هه‌ر به‌خۆداچوونه‌وه‌ و گیانى برایه‌تى كوردانه‌شیانه‌ ناوماله‌‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌ ده‌شتوانن چاكسازى و پاكسازى و گۆرانكارى ریشه‌یى بكه‌ن دووبه‌ره‌كى وخۆ سه‌پاندن و پاوانخوازى ده‌سه‌ڵاتى ره‌تێنه‌رانه‌ى یه‌كترى هه‌میشه‌ ناوماڵى كوردى تێكداوه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى هۆكارى هه‌ره‌س و پاشا گه‌ردانى بووه‌ كه‌ بیر و ئامانجى ده‌سته‌گه‌رى و ناوچه‌ گه‌رى و تیره‌ و هۆز و خێڵ گه‌رى هه‌میشه‌ دیارى دركاوى تێكشكانى جوڵانه‌وه‌ى ره‌سه‌نى شۆرش گێرانه‌ى كورد بووه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌رانى جوڵانه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌ڵى كورد ده‌ست له‌‌و بیر و ئامانجه‌ كورد كوژه‌ و خۆكوژه‌ هه‌ڵگرن.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە