بەڕیوەبەری قوتابخانە و بەڕێوەبەری قاوەخانە
Tuesday, 27/12/2011, 12:00
لە هەموو دونیا مامۆستا پیگەى نەوەن و دامەزرینەرى كەسایەتى تاكن بۆیە قودسیەتى مامۆ ستا لەهەموو شوینیك پیرۆزە بەلام ئایا ئە و سویندەى كە دەیدەن بۆ ئەوەى پاریزەرى خاك ونیشتیمان بن وئەو پەیامە پە روەردە پیرۆزە یە بە وویژدانى رەوشت و ئەخلاقیە تی ئینسانیانە بە روحیكی گە ورە و بە سنگیكى فراوان جى بەجى دەكەن ....
ئەوەتا لەیەكیك لە خویندگاكانى گروپى هیران سیتی لە هەولیر دوور لە هەموو داب و نەریتى پەروەردە یی........كە بەریوبەریان مامۆستا (سیروان)ى ناوە بە بى ئە وەى هەست بە لیپرسینەوە بكات خویندنگای كردوتە قاوە خانە یەك كە خۆى (بە ریوبەری قاوە خانەكەیە).
دیارە ناو و نیشانى(بەریوبەری قوتابخانە) زۆر شت لە یادی تاكە كەس دەباتەوە كەدەبیت ئەو ریبازەى لە بیر بیت كە قوتابی چاوەریى شت فیربوونن تاكو وەكو هەموو مندالانى جیهان خە ون و هیواو ئاواتیان بهینە دی بەلام ئایا مامۆستا سیروان ئەوە دەزانیت؟
قوتابخانە یەك مامۆستاكانى كاتژمیر 9 و10 بەیانى بینە قوتابخانە وكاتژمیر 11 بچنەوە مالی خۆیان و مامۆستاكانى بە نۆرە 2 رۆژ بین 1 رۆژ نایەن و هەمان شت دەوامی نیوەرۆیان كاتژمیر 2 بین 3بچنەوە مال دەبیت ئەو قوتابیە داماوانە فیرە چی بن و ئەو بە ریزە بەریوبەرە كە شەوانە سەری لە سەر پیخەف دادەنیت و دەبیت ویژدانى چی بی بلیت كە ئەو پە یامەی بی راسپینراوە بەم جۆرە جى بە جى ى دە كات.......بۆیە من وە كو هە ر باوكیك كە مندالى فیرە هیچ نە بووبیت ئاگاداری ماموستا (اسماعیل)م كرد كە سە رپە رشتیارى یەكە مە لە پە روەردەی دەشتى هەولیر..ئەویش وەكو بەرى كردنیك بە من دەلیت <كیشەكە جارە سەر دەكەم> بەلام ئەوە نزیكەى دوو مانگە ئەو قوتابخانە یە لە هەمان بەرنامە دایە دیارە مامۆستا اسماعیل خە ریكى چارەسەرى كیشەى (هاشمی)یە ........بۆیە من دەست خوشى لە مامۆستا اسماعیل وبەریوبەر مامۆستا سیروان دەكەم وئاخم بۆ ئەو باوكو دایكانەیە كە مندالانیان تسلیمى ئەو مامۆستایانە كردووە ...وئاخم بۆ ئەو مندالانە یە كە ئیستا هیج تیناكەن وفیرە هیچ ناكریین ودەگەنە تەمەنیك كەدەزانن دەبوا زۆر شت فیر كرا بان....ودە شپرسم ئایا ئە وە مانای گە ندە لیە یاخود نەبونى مەسئولیەتە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست