کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێش ڕونكردنەوەكەى تاڵەبانى, عومەر فەتاح بەنیازى هەڵهاتن بوو (نهێنى پلانى ڕاكردنەكەى عومەر فەتاح)

Sunday, 13/09/2009, 12:00


بەپێى ئەو زانیارانەى دەست دەزگاى زانیارى كەوتوە و من سودم لێبینیوە, ئەو ڕۆژەى كە ڕۆژنامەى ئاوێنەى هەواڵەكەى بڵاو كردەوە و تیایدا باسى ڕاپۆرتەكەى دیوانى چاودێرى كردبو لەسەر پارە دزینەكەى عومەر فتاح و هاو دزەكانى, عومەر فەتاح توڕە دەبێت و دەیەوێ تەلەفۆن بۆ تاڵەبانى بكات, دەوروبەرەكەى نایەڵن و دەڵێن پەلەمەكە, بەڵام تەلەفۆن بۆ سەرۆكى دیوانى چاودێرى داراى دەكات و دەڵێت دەتتۆپێنم ئەگەر ڕونكردنەوە نەنوسیت, ئەویش دەڵێت سورین لەسەر قسەو ڕاپۆرتەكانى خۆمان و دەبێت بچنە بەردەم دادگا ئەوە بەدەستى ئێمە نیە دواتر هەڕەشەى لێدەكات و تەلەفۆنەكەى بەسەردا دادەخات, عومەر فەتاح دەزانێت بەهۆى بڵاوبونەوەى ئەو هەواڵەوە خەڵكى سلێمانى لێى توڕەبوەو چاوەڕێ پەرچەكردارى گەورە دەكرێ ئارامى لێدەبڕێ و نازانێ چى بكات, لەسەرچاوەیەكى ترەوە كە نێردرا بۆ بەرپرسى دەزگاى زانیارى باسى جوڵانەوەى خەڵك دەكرێت بۆ وەڵام دانەوەى ئەو كارە قێزەوەنەى عومەرفتاح كە پارەى میلەت چۆن دەدزێت, عومەریشى لێئاگادار دەكەنەوە و دەڵێن خەڵكى سلیێمانى و خەڵكانى بێلایەن بەنیازى خۆپیشاندانن, عومەر ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ حاكم قادرى شەریكە دزى دەكات و دەڵێت دەزانى ئەو گەوادە(سەرۆكى دیوانى چاودێرى داراى) چۆن حەیامى بردوە وەك ئەو ساڵەى تۆ؟ حاكمیش پێى دەڵێت ئەوە سەگبابە و خۆى دزە و لێ بەسەر ناچێت, هەواڵێكى تر دواى ئەو پەیوەندیەى حاكم قادر و عومەر فەتاح دەچێتە دەزگاى زانیارى كە هەردوو شەریكە دز عومەر و حاكم قادر نیازیان خراپە بە گیان ڕۆژنامەى ئاوێنە وسەرۆكى دیوان, بەپەلە عیماد ئەحمەد تەلەفۆن بۆ عومەر فەتاح دەكات و دەڵێت بۆ خاترى خوا كارى وانەكەن نەچنە سەر ڕۆژنامەى ئاوێنە خۆ ئەمە هەولێر نیە خەڵكمان لێ ڕادەپەڕێ و ڕیسوامان دەكەن, عومەر پێى دەڵێت ئەى چى بكەین بچم بۆ سجن, دەڵێت بۆ ماوەیەك بچۆ دەروە, عومەر لە دڵەوە پیشنیارەكەى عیمادى پێخۆشدەبێت ڕاكردن دەكەوێتە كەللەى پوتیەوە, تەنانەت عیماد پێ دەڵێت كاك عومەر خۆ هیچمان لەدەست نەمێنێت فڕۆكەخانەكە بەدەستمانەوەیە, عومەر تێدەگا كە پێدەڵێت ڕاكە و دەرچۆ لە كوردستان, تاڵەبانى بەم كەینو بەینە دەزانێ و دەترسێ عومەر ڕابكا و دواتر چى نهێنی بنەماڵەى تاڵەبانى هەیە ئاشكراى دەكات, بۆیە ناچار لەجیاتى دادگا بە ڕونكردنەوەیە عومەر بێتاوان دەكات, ڕونكردنەوەكەى تاڵەبانى زیاتر خەڵكى سلێمانى خرۆشاندوە و چاوەڕێ ردفعلى گەورە دەكرێت, چونكە سڵیمانییەكان دەڵێن چۆن دەبێت تالەبانى چاوەڕێ دادگا نەكا و بێیتە محامى دزێكى گەورە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە