رێباز و ئامانجی گروپی ههڵۆكانی كێوه‌ره‌ش
Sunday, 22/03/2009, 12:00
ئێمه گروپێكین ئامانجمان_ژیانی گه‌نجان،ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری_قڕكردنی گه‌نده‌ڵی _لادانی ده‌سه‌ڵات ..... ئه‌وانه ئامانج و مه‌به‌ستی ئێمه‌ن ئێستا له‌سه‌ره‌تای دروست بووناین وه‌ك ههرهشهیك بۆ سه‌ر گه‌نده‌ڵچیان و دزو داوێن پیسه‌كان نه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی میانره‌و پاك ،ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ده‌رخستنی دزی و داوێن پیسی و گه‌نده‌ڵیه ملیاریهكانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا كه‌به‌و هیوایه‌ین له كاتێكی نزیكدا بروخێن و تۆزیان بزر بێ ،ئێمه له ماوانی داهاتودا به‌یاننامه له‌شاره‌كانی رانیه و قه‌ڵادزێ و چوارقورنه و حاجیاوا و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شوێنانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی ئاسایی له خراپی حوكمرانی ئێستای هه‌رێم كه چۆن هه‌موومان بووین به بێگانه له‌م وڵاته‌دا ،داواكارین له هه‌موو گه‌نجانی ناوچه‌ی بیتوێن وپشده‌ر و ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان كه له رێگه‌ی ئه‌م سایته به‌رێزه‌وه پشتیوانیمان بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رفراوان بوونی گروپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ناو ده‌ست بتوانین ده‌سه‌ڵاتی بێزاركه‌ری ئێستا بگۆرین به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌توانێت خوێنی شه‌هیدانمان به‌هه‌ده‌ر نه‌بات ،ئێمه له رێگه‌ی ده‌نگه‌كانمان ده‌توانین روی خۆمان و میلله‌ته‌كه‌مان له ته‌واوی دنیا سپی بكه‌ینه‌وه ،خه‌رێكه ئه‌وان وه‌كو خۆیان روو زه‌ردمان ده‌كه‌ن ،ئینجا تكایه پشتیوانی ئێوه بۆ ئێمه مایه‌ی فراوان بوونی گه‌نده‌ڵ قركهرهكانه....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست