ئاگاداریه‌ك بۆ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی شێران
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه به‌شه‌ره‌فه‌ی كه راپه‌رینی كرد و خۆی و ماڵ و منداڵ و برا و خوشكی دا به‌كوشت و دزو جه‌رده‌كان ئێستا له سایه‌یدا ده‌یخۆن و ئێمه‌ش بوینه‌ته كرێچی ئه‌وان ،هاونیشتمانیان و هاوشاریانی به‌رێز وه‌كو هه‌موومان بینیمان و ده‌یبینین له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا چه‌ندین ناحه‌قیمان به‌رامبه‌ركرا و ناموسیان بدرین سوكیان كردین شه‌هیده نه‌مره‌كانیانیان كردین به‌جاش و ماڵه‌كانیان لێداگیر كردین و ئێمه بوینه كرێچی دزو جه‌رده‌و پیاو كوژه‌كانی دوێنێ و شێره خوێریه‌كانی ئه‌مرۆی ناوشار ،ئازیزان تكایه باهیچی تر نوسه‌رو روناكبیره بیانیه‌كان پێمان نه‌ڵێن میلله‌تی كورد هه‌ر ئه‌و نیزامه گه‌نده‌ڵه‌ی قابیله چونكه خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه له گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌كو (مایكڵ رۆبن) ده‌ڵێ گه‌ر میلله‌تی كورد بیویستایه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بگۆرێ له سێ هه‌ڵبژاردن و 18 ساڵی حوكمرانی ده‌یگۆری خۆشه‌ویسانم هاوشاریانی به رێز تكایه مێشكتان بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع روداوه‌كان شی بكه‌نه‌وه بیستوتانه تا ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبه دزه‌كه به‌مجۆره بێنه ئه‌و شاره‌و پاره ببه‌شنه‌وه من ئاگام له دانی چه‌ندین سه‌یاره‌و چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار هه‌یه ،جا تكا ده‌كه‌م با ئێمه‌ی خه‌ڵكی شاری ده‌روازه‌ی راپه‌رینی 1991 ببینه شاری ده‌روازه‌ی راپه‌رینی 2009 ش به روی ئه‌و خائین و دزانه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌قه‌ڵه‌م ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگی (لیستی گۆران) لیستی شۆرشگێر‌و قاره‌مان و خه‌ڵكی هه‌ژار،مه‌ترسن له‌نان برین ئه‌و پاره‌ی ده‌درێ به ئێوه حه‌قی خۆتانه و خێرتان پێناكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ،حكومه‌تی عێراقی ئه‌و سه‌ركرده دزو داوێنپیسانه وڵات به‌ده‌ر ده‌كه‌ن ،حه‌قی ئه‌و عاره‌قه‌ی كه ئێوه ده‌یكه‌ن سه‌نگی خۆتانه له زێر ،نه‌ك بترسن بۆ ئه‌و دوو دیناره‌ی ده‌تانده‌نێ،من دینارێك له‌باخه‌ڵمدانیه هیچ جۆره موچه‌یه‌كم نیه له خانوی كرێدام كریكارم ئاماده‌ش نیم ده‌ست بۆ یه‌ك مه‌سئولی داوێن پیس و پاره پیس پان بكه‌مه‌وه،ئێمه‌ی میلله‌تی كورد به خاوه‌ن جورئه‌ت و نه‌فسیه‌ت به‌ناوبانگین كه‌ی وامان لێهاتووه بۆ برێ پاره ده‌نگی خۆمان بفرۆشین،دووباره تگا ده‌كه‌م پاره‌و ماڵی دنیا ده‌نگتان پێ نه‌فرۆشێت چونكه(ده‌نگ فرۆشتن ناموس فرۆشتنه).......سه‌ركه‌وتن ...سه‌ركه‌وتن ...سه‌ركه‌وتن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست